ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك له مه‌لاكانی كوردستان به ناڕه‌وا بۆ چه‌ندین جاره مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كان به كارده‌هێنن بۆ هاندانی نوێژكه‌ران له دژی به‌ڕێز دكتۆر فه‌رهاد پیرپاڵ. وه‌كو هیچ كارێكی تریان نه‌بێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه نوسین و بیروبۆچونه‌كانی چه‌واشه بكه‌ن و ڕوی ڕاستی بیر‌و بۆچونی ئاوه‌ژو بكه‌ن. گومان له‌وه‌دا نی یه كه ئه‌و مه‌لایانه ده‌ستی پارته‌ئیسلامی یه‌كان له‌پشتیانه بۆ ئه‌وهاندان و ناو زڕاندنه. ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت كه وه‌زیری ئه‌وقافیش سه‌ر به لایه‌نێكی ئیسلامی یه زباتر ڕێخۆشكه‌ره‌بۆئه‌و مه‌لایانه كه‌به‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌نگیئازادو نوسینی ئازاد و بیری ئازادته‌شهیر ده‌كه‌ن ئه‌یانه‌وێت كوردستان‌مان لی بكه‌ن به ئه‌فخانستان به‌و بیره چه‌ق به‌ستوه‌ی خۆیان. كه ئه‌مانه‌لایه‌نی یه‌كه‌من و تاڕاده‌یه‌ك لای خۆیان ئاسای یه كه وابیر بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای داخه لایه‌نی دووه‌ممه كه لایه‌نی دادوه‌ری یه كه پشتگیری لایه‌نی یه‌كه‌می كردووه زۆر به ناڕه‌وا سزای مادی ومه‌عنه‌وی به‌سه‌ر ڕوناكبیر د. فه‌رهاد پیرباڵ دا داوه.
له كوردستان پاش ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان و به‌تایبه‌تی دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس كه‌شوهه‌وایه‌كی تاڕاده‌یه‌ك باش هاتۆته ئاراوه بۆ به دیموكراتیزه بونی هه‌رێمه‌كه‌مان. ئاشكرایه له ڕابردودا به درێژای مێژوو زوڵم لی كراوبوین و چه‌وساوینه‌ته‌وه له لایه‌ن دوژمنه‌كانمانه‌وه هیچ كات ده‌رفه‌تیان نه‌داوه باس له بونی خۆمان بكه‌ین و موماره‌سه‌ی سه‌ره‌تای ترین مافی خۆمان بكه‌ین. بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمانه كه ئه‌مڕۆ به‌رگری له‌و ئازادی یه ی كه‌به خوێنی هه‌زاره‌هاشه‌هیدو ئه‌نفالكردن و كیمیاوی بارانكردن و وێرانكردنی هه‌زاران لادی هاتۆته دی نه‌هێڵین هیچ كه‌س و لایه‌نێك ڕی به‌خۆی بدات ئه‌و ئه‌زمونه‌مان له كه‌دار بكات و دژی یان بوه‌ستینه‌وه و بیپارێزین.
جێگایداخه كه داواكاری گشتی وه‌كو د. فه‌رهاد ده‌ڵێت فه‌رقی له نێوان وێنه‌كانی نه‌كردووه واته به نه‌زانانه حوكمی به‌سه‌ردا داوه گوایه ئه‌و وێنانه ی كه بڵاوی كردۆته‌وه وێنه‌ی (خیلاعی) بون له ئاكامدا ئه‌و حوكمه ناڕه‌وایه‌ی به‌سه‌ر به‌ڕێزیاندا سه‌پاندووه. هه‌رچه‌نده من گومانم هه‌یه به نه‌زانی كرابێت كی ده‌ڵێت به‌ڕێز داواكاری گشتی مه‌یلی به لای پارتێكی ئیسلامی‌دا نی یه. پاشان ئه‌و حوكمه قه‌ره‌قوشی یه‌ی به‌سه‌ر دكتۆردا دابێت. بۆ نا تائێستاش تاكی ئێمه ئاماده‌یه پیشه‌كه‌ی دور له هه‌موو به هایه‌كی ئه‌خلاقی ئینسانی بكاته قوربانی حه‌زو ئاره‌زوه‌كانی.
بۆیه لێره‌دا داوا له له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌م كه خودی به‌ڕێزیان هه‌میشه له‌سه‌ر حه‌ق به‌ده‌نگ هاتون ڕێگا نه‌دات ئه‌و ناحه‌قی یه به ئاسانی تێپه‌ڕ ببێت به سه‌ر ئه‌و داواكاری گشتی یه‌دا. چونكه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نابێت له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ك یاسا به‌كاربهێنێت. چونكه به‌رَێزتان هه‌میشه داكۆكی تان له سه‌روه‌ری یاسا كردووه.
وه پێویسته سنورێك بۆ ئه‌و مه‌لایانه دابنرێت كه ئه‌وه چه‌ندین جاره مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كان به ئاره‌زوی خۆیان به‌كار ده‌هێنن كه جی ی داخه بی بیر كردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك قسه ده‌كه‌ن. كه سه‌ر ئه‌نجام كێشه‌ی لی ده‌كه‌وێته‌وه نمونه‌ی زیندوش له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر وشه‌ی (جینده‌ر) فه‌وزایه‌كیان دروست كرد كه له زۆربه‌ی میدیاكانی عه‌ره‌بی به شێوازێكی خراپ لێكدانه‌وه‌ی بۆ كرا تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانـی كوردستان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن ئه‌ویش له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئه‌ومه‌لایانه.
لایه‌نی سێهه‌م كه ئۆپۆزسیونن چونكه كێشه‌كه خودی دكتۆر فه‌رهاده له‌گه‌ڵ بیر و بۆچونیان نی یه ئاماده نه‌بون پشتگیری بكه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم. قسه‌مان له‌سه‌ر پارته ئیسلامی یه‌كان نی یه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه هه‌رده‌م هه‌رشتێك به‌س ئه‌وه‌نده‌ی دژی ده‌سه‌ڵات بێت ئاماده‌ن ده هێنده‌ی تر گه‌وره‌ی بكه‌ن. به‌ڵام له‌سه‌ر باسێكی ئاوا گرنگ ئاماده‌نین هه‌ڵوێست وه‌ربگرن من دڵنیام ئه‌گه‌ر كێشه‌كه خودی دكتۆر فه‌رهاد نه‌بوایه ده‌یان خۆپیشاندان و كه‌مپینیان ڕێك ده‌خست. هه‌رچه‌نده به‌دبه‌ختی دكتۆر هه‌ر خۆیان بوون له شاری كه‌لار خه‌ڵكیان هاندا كتێبه‌كانی دكتۆر بسوتێنن ئیتر چۆن به‌رگری لی ده‌كه‌ن هۆكاریش ئه‌وه بوو له هه‌ڵبژاردنی 25-7 وتی ده‌نگ ئه‌ده‌م بـه به مسعود بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.
لایه‌نی چوارهه‌م ڕۆشنبیران و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین كه ئه‌ركی سه‌رشانیانه پاڵپشتی له‌م كه‌یسه‌ی دكتۆر بكه‌ن چونكه ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندی به هموو لایه‌كه‌وه هه‌یه زیانه‌كانیشی به‌ر هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌وێت له‌سه‌روی هه‌مووشه‌وه ئه‌و ئازادی یه‌ی ئه‌مرۆ له كوردستان هه‌یه له‌كه‌دار ئه‌بیًت.
له كۆتایدا ماوه بڵێم به‌و مه‌لا به‌ڕێزانه به سه سوكایه‌تی كردن به ڕۆشنبیرانمان. له هیچ وڵاتێكی ئیسلامی‌دا مه‌لاكان ده‌م له هه‌موو شتێك وه‌رناده‌ن. سوكایه‌تی ناكان وه ڕێگاشیان پێنادری. ئێوه له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئازادی یه نه‌بێت ناتوانن ئاوابكه‌ن تۆزێك ڕێزی بیر‌و ڕاكانی تر بگرن.
ئه‌وه‌ش بزانن بیری ئازادوقه‌ڵه‌می ئازاد به ئێوه خامۆش ناكرێت. لێگه‌ڕێن با خه‌ڵك به ئازادی بنوسێت و قسه بكات ئێمه هه‌موو موسوڵمانین به‌ڵام وه‌كو ئێوه بیر ناكه‌ینه‌وه.
به‌هیوای كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ
وریا قادر به‌رزنجی-ئه‌ڵمانیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
