
- هیچ كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نییه شووناسی باوه‌ڕداری و بی باوه‌ڕی ببه‌شێته‌وه
ماوه‌یه‌كه كه‌س و ده‌زگاگه‌ل له كوردستان له پاڵ ده‌مامكی موسڵمانێتی، ده‌یانه‌وی ئه‌و كه‌شه ئازاد و دیموكراسییه بقۆزنه‌وه و ده‌ست بخه‌نه ورد و درشتی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كوولتوریمان، كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سنوورێك له به‌رده‌م ئه‌و گوتاره‌دا دانه‌نێن، ئه‌وا پیمانوایه ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگاگه‌لانه له هه‌وڵی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی ئیخوان موسلیمن له میسر‌و به‌ره‌ی ئیسلامی جه‌زائیر دا ده‌بن له كوردستاندا.
ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌گه‌ر بڕیاری داوه دیموكراسی و كراوه بێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت، ده‌بی شه‌رم له‌وه نه‌كات مه‌لا و مزگه‌وت بباته‌وه شوێنی خۆیان و چیتر به بیانووی ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری كوردستان موسڵمانه، رێگا به‌و گوتاره نه‌دات له مینبه‌ره‌كانه‌وه سوكایه‌تی به مرۆڤ بكرێت و خه‌ڵكی خواناس و موسڵمان له نووسه‌ر و رووناكبیر و هونه‌رمه‌ندان هان بدات و شووناسی ته‌كفیر و ئیلحادیان به‌سه‌ردا ببه‌شێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌و كه‌س و ده‌زگا و هێزانه‌مان بینی له دژی وشه‌ی جێنده‌ر و سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵك و كوێركردنی هوشیارییان له پێناو مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی خۆیان و سوكایه‌تیكردنی راسته‌وخۆیان و بی په‌رده به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و حكومه‌ت، پێشهاتێكی ترسناكه و ده‌بی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستی جیددی له‌باره‌وه هه‌بێت.
هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین، ئایین یه‌كێكه له پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵك، زۆرینه‌ی هه‌ر زۆری كوردیش موسڵمانن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆكیشین كه ده‌بی رێز له‌و به‌ها ئایینییه‌ی خه‌ڵك بگیری، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت قسه له ورد و درشتی ژیانی خه‌ڵك بكه‌ن و شێوه‌ی ژیان و بیركردنه‌وه‌یان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن. ئه‌ركی مه‌لا و ده‌زگاگه‌لی ئایینی كه ئه‌مڕۆ زێده‌تر به فیتی هێزه ئیسلامگه‌راكان ده‌جوڵێنه‌وه، ئه‌وه نییه كه شووناسی باوه‌ڕداری و بی باوه‌ڕی و خه‌ڵكی به‌هه‌شتی و دۆزه‌خی ببه‌شنه‌وه و له بری خوا دادگای عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بكه‌ن.
چ یاسایه‌ك مافی به مه‌لا و ده‌زگاگه‌لی ئایینی داوه رۆژنامه دابخه‌ن و رۆژنامه‌نووس ناچار به هێنانه‌وه‌ی عوزرخواهی بێت له سه‌ر دابه‌زاندنی شیعر و چیڕۆكێكی ئیرۆتیكی؟ مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره‌ی بێئاگایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه به‌ناوی موجامه‌له و رازیكردنی هێزه ئیسلامییه‌كان له‌و كابینه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و له كابینه‌كانی پێشووش وه‌زاره‌تی داد ده‌داته ئه‌و هێزه په‌ڕگیرانه‌و داواكاری گشتی و دادگاكان پڕ ده‌كات له عه‌قڵییه‌تی دژه دیموكراسی، كه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانیش هه‌مان ئاوازی مه‌لا و وتاربێژه ده‌مارگیرو هێزه ئیسلامییه‌كان ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌وه نییه دادگاكانی كوردستان جگه له په‌یڕه‌وكردنی یاسای سزاكانی به‌عس، كه‌سانی وای تیادایه مافی ئه‌وه به‌خۆیان بده‌ن، به وێژه بڵێن بێڕه‌وشتی و به هونه‌ر بڵێن ده‌عاره و به داهێنان و فیكر بڵێن كوفر و به‌ناوی دادوه‌رێتی و دادگاشه‌وه روناكبیر و مامۆستایه‌كی زانكۆی وه‌كو (د. فه‌رهاد پیرباڵ) به زیندانی شه‌ش مانگ و ده‌مبه‌ستنی سی ساڵ حوكم بده‌ن، كه مه‌گه‌ر ئه‌و حوكمه هه‌ر له سیسته‌مێكی دیكتاتۆری و بیركردنه‌وه‌یه‌كی جه‌هه‌ننه‌میانه‌ی وه‌ك بلحاج و بن لادن بوه‌شێته‌وه.
ئێمه پێمان وایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌لا و وتاربێژه ئایینی و حزبه ئیسلامی و دامه‌زراوه ئاینییه‌كان ده‌یكه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بێت بۆسه‌ر خه‌ڵكی رووناكبیر و هونه‌رمه‌ندان، له بنه‌ڕه‌تدا و به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم خۆی و بۆ سه‌ر ئه‌و دروشم و هوتافانه‌ی رۆژانه به گوێی خه‌ڵكی ده‌داته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی بڕیاری داوه ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی و عه‌لمانی بێ و رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بنی و یاسا سه‌روه‌ر بێت، ده‌بی شه‌رم له‌وه نه‌كات پیاوی ئایین و ئایین خۆیشی و گوتاره‌كه‌ی بباته‌وه شوێنی خۆی، پێچه‌وانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیداری نه‌ویستراو ده‌كاته‌وه، كه كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌كانی له شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌رێمایه‌تی كه‌متر نابی.
- نوری بێخاڵی/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
- نوره‌دین وه‌یسی/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان
- محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
- زبیر ره‌سوڵ/ نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ
- ئیسماعیل ئیبراهیم/ رۆژنامه‌وان
- فه‌رمان ساڵح/ شاعیر و رۆژنامه‌وان
- ئیرۆن عومه‌ر/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان
- جه‌مال پیره/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
- نزار خه‌یلانی/ نووسه‌ر و شاعیر
- ره‌گه‌ز ره‌شید/ رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند
- شه‌ماڵ عه‌بدولڵا/ رۆژنامه‌وان
- نیاز عه‌لی/ رۆژنامه‌وان و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
- زاگرۆس رێباز/ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
- كه‌لسوم شوان/ رۆژنامه‌وان
- سیروان مه‌حمود/ رۆژنامه‌وان
- محه‌مه‌د گه‌ڵاڵه‌یی/ رۆژنامه‌وان
- جه‌بار عه‌لی/ رۆژنامه‌وان
- توانا ته‌ها/ رۆژنامه‌وان
- به‌شار عه‌زیز/ رۆژنامه‌وان و قوتابی زانكۆ
- هیوا سه‌ڵاح خه‌یری/ هونه‌رمه‌ند
- سامی فه‌تاح/ رۆژنامه‌وان
- هۆگر رواندزی/ شاعیر و نووسه‌ر
- سۆران ئه‌حمه‌د عه‌زیز/ ماسته‌ر له زانستی سیاسی
- ئه‌حمه‌د فاتح/ نووسه‌ر و پارێزه‌ر
- عه‌لی سدیق/ رۆژنامه‌نووس
- كارۆخ فه‌همی/ شاعیر و رۆژنامه‌نووس
- یاسین برایم/ رۆژنامه‌وان
- سه‌عید ئه‌سعه‌د عه‌لی/ رۆژنامه‌وان
- یادگار عه‌بدولڵا/ راگه‌یاندنكار
- ده‌شتی ئه‌نوه‌ر/ رۆژنامه‌وان
- فازڵ ئیبرهیم/ هونه‌رمه‌ند
- هه‌ژار عه‌لی/ رۆژنامه‌وان
- ده‌رباز شێرزاد بایز / هونه‌رمه‌ند
- به‌ختیار سه‌باح/ رۆژنامه‌وان
- مه‌هدی محه‌مه‌د/ رۆژنامه‌وان
- ئیسماعیل ئیبراهیم ره‌سوڵ (هاوڕی هه‌ژار) / رۆژنامه‌وان
- ئاوات فه‌همی/ رۆژنامه‌نووس
- یوسف عومه‌ر یوسف/ هونه‌رمه‌ند
- ده‌رباز ئازاد/ رۆژنامه‌وان
- ڤیان عێمه‌ت/ رۆژنامه‌وان
- كوردۆ ساڵح/ رۆژنامه‌نووس
- هه‌ڤاڵ ده‌رگه‌ڵه‌یی/ رۆژنامه‌نووس
- عوسمان رسول (هاوبیر) / راگه‌یاندنكار
- بڕیار عه‌بدولڕه‌حمان/ رۆژنامه‌نووس
- ئیبراهیم عه‌وڵا ئۆمه‌ر/ رۆژنامه‌وان
- تریسكه سه‌ربه‌ست/ راگه‌یاندنكار
- غه‌ریب حوسێن/ رۆژنامه‌وان
- یادگار ئیسماعیل/ راگه‌یاندنكار
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
