بارزانی زياتر له‌ساڵێكه له هه‌لبژاردنه‌كانی ٢٥ی ته‌موزی ٢٠٠٩ وه، بۆ خولی دووه‌م پۆستی سه‌رۆكی هه رێمی كوردستانی به‌ده‌ستهينايه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستمه له گۆشه‌نيگايه‌كی ديكه‌وه ئه‌و بابه‌ته بوروژێنم، كه تا نووسينی ئه‌م بابه‌ته بارزانی، به پێی ياسا مماره‌سه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌ڵام به پركتيك نه‌يتوانيوه ئه‌و ڕۆڵه‌ی خۆی ببينێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌م ساته وه‌خته ده‌ستوڕيكی نيه، پرۆژه ياسايه‌كی هه‌يه‌و، !
ئه‌ويش به هۆی بوونی چه‌ند هۆكارگه‌لێكی كاريگه‌ر له ڕه‌وشی سياسی هه‌رێمی كوردستان، كه لايه‌نی بابه‌تی و زاتيش به ناديده ناگيرێت.
ئه‌وه‌ی زياتر سه‌رنجی به‌نده‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته راكيشا، دووه‌مين موباده‌ره‌يه‌ی بارزانی بوو، كه داوايی له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆكی نوينه‌رانی عێراق كردبوو، كه هه‌ريه‌كه‌يان دوو كه‌سايه‌تی توركمان و مه‌سيحی بكه‌نه جيگری خۆيان، كه به‌رايی چاودێران بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی يه‌كگرتوو فره ره‌نگ و پێكه‌وه‌ژيان پێك بيت و هه‌موو لايه‌نه‌كانی ناو گۆڕه‌پانی سياسی خۆيان به عێراقی بزانن، ده‌بێ ڕۆڵی سه‌ره‌كی و كاريگه‌ريان بدرێتێ وئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه.
به‌داخه‌وه ده‌بوو، بارزانی پيش ئه‌وه‌ی ئه‌و مبادره‌يه پيشكه‌ش بكا، ناوماڵی هه‌رێمی كوردستانی يه‌كبخستايه‌ته‌وه‌و، هه‌وڵی به دامه‌زراوه‌يی كردنی دام و ده‌زگاكانی ناو هه‌رێمی كوردستانی بدايه‌و، ديارده‌ی حزبايه‌تی له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمدا له زاخۆه‌وه بۆ خانقين ريشه هه‌لكێش بكردايه و، به جۆرێك هه‌موو تاكه‌كانی نيو گۆمه‌لگای كوردستان، به چاوی رێز‌و وه‌فاداريه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی بڕوانيايه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژانه به‌دی ده‌كرێت، جگه له مألكاوڵی و پاشاگه‌ردانی و دووله‌ت كردنی هه‌وڵيرو سلێمانی و، دوو ئيداره‌ی زه‌رد و سه‌وز!
ئالێره‌وه ده‌بێت ئه‌و پرسياره بوروژێنين، بۆچی تا ئێستا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جێگرێكی بۆ خۆی ده‌ست نيشان نه‌كردووه؟!
خۆ ده‌كرا به‌ڕيز كوسره‌ت ره‌سول هه‌ر چۆن له خولی پيشوودا جێگرێكی كارا‌و به سه‌ليقه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ئه‌و پۆسته‌ی بێبدرايه‌ته‌وه.
لاموايه به پيی ئيستيحقاقی ڕێكه‌وتنامه‌ی نيوان يه‌كێتی و پارتی ئه‌و پۆسته مۆڵكی يه‌كيتيه، ئيتر نازانم يه‌كيتی بۆچی بێده‌نگه، تۆ بڵێت بيريان چووبێته‌وه، يا بارزانی و تاڵه‌بانی رێكه‌وتوون ئه‌م پۆسته تا ئه‌شعاری ئاخر نه‌درێته كه‌س، يا بارزانی كه‌س به‌شياوی ئه‌وه‌نازانيت جيگری بيت، يا ئه‌وه‌تا بارزانی ده‌يه‌وێت خۆی سه‌رۆكێكی بێ جيگربێت!
چونكه له‌ماوه‌كانی ڕابردوو، له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌ياندنی حزبه‌كه‌ی بارزانی دا، چه‌ند هه‌واڵێكم به‌رديده‌كه‌وت، كه جيگای هه‌ڵويسته‌كردن بوو، له‌وانه:
له‌كاتی مه‌راسيمی ناشتنی روفاتی ٢٨ تيكۆشه‌ره‌كه‌ی گه‌رميان، دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی نويوينه‌رايه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێميان كردبوو، يا له مه‌راسيمی به‌خاك سپاردنی هونه‌رمه‌ندو پيشمه‌رگه حه‌مه جه‌زا، به‌رپرسانی پارتی نوينه‌رايه‌تی سه‌رۆكی هه‌ڕيميان كردبوو، يا بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گرژيه‌كانر ڕابردووی نێوان هه‌رێم و ئيران، شانديكی حزبی نوينه‌رايه‌تی سه‌رۆكيان كردبوو، يا له‌م ڕۆژانه‌ی رابردوو دياری سه‌رۆك به‌خشريايه منداله ئاواره‌كانی مه‌سيحی دانيشتووی زاخۆ و عه‌ينكاوه‌ی هه‌وڵير به‌رپرسه حزبيه‌كان نوينه‌رايه‌تی سه‌رۆكيان كردبوو، له‌مه‌شدا سه‌رۆك منداڵه ئاواره مه‌سيحيه‌كانی ناو سڵيمانی بێ به‌شكردن، ده‌يان حاڵه‌تی له‌و چه‌شنه!
خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌واڵه‌كان بلێن به نوينه‌رايه‌تی سه‌رۆكی پارتی فلان به‌رپرس ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌وه ماڤی خۆيه‌تی، به‌ڵام له‌كاتيكدا به پۆسته فه‌رميه سياسيه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌واڵه‌كه ڕۆماڵ ده‌كرێت، ئه‌وا جێگای ڕه‌خنه‌و سه‌رنجدانه!
هه‌رچه‌نده دلنيام تا نووسينی ئه‌م بابه‌ته ته‌واوی كارمه‌ندان و پاسه‌وانان و به‌رپرسانی ناو سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌دا نه‌وه‌دی پارتين، جگه‌له‌وه‌ی كه سه‌رۆكايه‌تيه‌كه‌ش هه‌ر له‌سه‌ری ڕه‌شه وئه‌مه‌ش به‌لگه‌يكی ديكه‌ي ئه‌وه‌يه تا ئێستا سه رۆكايه‌تی هه‌رێميش له حزباندنی به‌ده‌رنيه و، واته ئه‌و ده‌زگا گرنگه‌ی هه‌ڕيمی كوردستانيش بۆنی ه‌ردی لێدێت!
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێن، كاتی ئه‌وه هاتووه بارزانی ئه‌و موباده‌ريه‌ی بۆبه‌غدای كردووه، له خۆي‌دا به‌رجه‌سته‌ی بكات و، كورديك و توركمانێك و مه‌سيحيه‌ك بگاته جێگرانی خۆی، ئه‌وكات ده‌توانين بڵێن هه‌رێمی كوردستان نمونه‌يه‌كه بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه.
نه‌ك بلێن ئێمه‌ی كورد سه‌رۆكێكی بێ جێگرمان هه‌يه!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
