سکاڵا ... باکۆ جه‌لال

زۆر کەڕەت هانم دەدات ئەقڵم کە چیدی وانەکەم

لە تەنیایی بێمە دەر واخۆم تەوەلا نەکەم

چیدی بەسیە بۆ زوڵفی یار، نوێژ و ئیستیغفار نەکەم

لە خەڵوەتخانەی ئەوین سەر بێنمەدەر

کۆتابێنم بە هەسرەت، ژان، بە کەسەر

بەڵام چبکەم دەسا چبکەم لە دڵ چی

وا شێت و شیدا کەوتوەتە داوی زوڵفی؟!

تاوەکو دڵ دەرباز دەبێت لە داوی

ئەقڵ بۆ خۆی دەکەوێتە شوێن چاوی!.

نە ئەقڵ و دڵ نە هۆش و بیر بەخۆمە

کەچی هەر من بوم بە جێی تانە و لۆمە

ئەوەی هەمبون ئێستا چون و بە من نین

لە دەرد زیاتر بە من ناڵێیت بۆ من چین؟

ئەو دەڵێت نامومکینە بەم عمرەوە

دەست و پەنجەت لە ئەگرینجەم ببنەوە

من وەتم جا مومکینە بەمحاڵەوە

من بە ڕەنگی زەرد و مردو.. تۆیش بە لێوی ئاڵەوە؟!

لێوی بزوت فەرموی کە سەبرت هەبێت

ڕێنەکەوت جارێک لەگەڵ من لوتفی ئینسانت هەبێت

سەبری چی چاکە کە ماوم سەگ بە حاڵی من نەبێت

قەت بوە زاڵم لە مەزڵوم لوتف و ئحسانی بوێت؟!.

باکۆ جەلال

18/12/2010 _ ئەمریکا

bako. jalal@yahoo. com

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.