ئاژانسه‌کان: کوردستان نێت تایبه‌ت..
سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌رێوبه‌ری كۆماجڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه موراد قه‌ره‌یلان، له چاوپێكه‌وتنێك له گه‌ل ئه‌حمه‌د زاویتی، په‌یامنێری كه‌نالی الجه‌زیره ڕایگه‌یاند: پرۆژه‌كه‌مان بۆ ئاشتی ئه‌وه‌یه، ئێمه چاره‌سه‌ری له به‌رێوه‌بردنی خۆسه‌ری دیموكراتیدا ده‌بینیین. له‌سه‌ر پرسی ئایا ئێوه هیچ په‌یماێكتان له ده‌وڵه‌تی تورك وه‌رگرت تاوه‌كو شه‌ڕ راوه‌ستێ، قه‌ره‌یلان وتی: به‌لێ ده‌وڵه‌ت په‌یمانی ئه‌وه‌ی دابوو، كه پێداچونه‌وه له ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی ده‌كه‌ن دوای هه‌لبژاردنه‌كان، هه‌نگاویش بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌نێنن، به‌ڵام ئێمه له‌و باوه‌ره‌داین كه حكومه‌تی تورك ده‌یه‌وێت به سه‌لامه‌ت بگاته هه‌لبژاردنه‌كان، قازانج له راوه‌ستاندنی شه‌ڕ بكات، هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك به ده‌سته‌وه نییه كه ئه‌و په‌یمانانه‌ی ده‌وڵه‌ت داویه‌تی پێكیان بێنێت. ده‌بێت هه‌ندێ هه‌نگاو بنرێن به‌ر له هه‌لبژاردنه‌كان. بۆ نمونه، ده‌بێت ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازێكان ڕاوه‌ستن، كار بكات بۆ دامه‌زراندنی كۆمسیۆنی لێكۆلینه‌وه له راستیه‌كان، ده‌بێت دادگای كردنی سیاسه‌تمه‌دارانی ئامه‌د كۆتاییان پێبێت و گیراوان ئازاد بكرێن. ده‌رباره‌ی پرسی، ئایا چی پرۆژه چاره‌ساریتان پێشكه‌شكردووه، قه‌ره‌یلان ووتی: به‌لێ، رێبه‌رمان پێش سالێك پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئارسته‌ی حكومه‌تی تورك كرد، به‌ناوی نه‌خشه‌ی رێ. مه‌دیای توركی باسی لێوه كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ده‌وڵه‌تی تورك ده‌سی به‌سه‌را گرت و راینه‌گه‌یاند. سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی چییه بۆ چاره‌سه‌ری، قه‌ره‌یلان گوتی: پرۆژه‌مان بۆ ئاشتی ئه‌وه‌یه ئێمه چاره‌سه‌ری له به‌رێوه‌به‌ردنی دیموكراتیدا ده‌بینیین. ئه‌و پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ئێمه نه‌ك ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كه‌یه له توركیا، به‌ڵكو له عێراق، ئێران و سوریاشه. پرسی كورد پرسێكی سه‌ره‌كییه له ناوچه‌كه. چاره‌سه‌ریش پێی ده‌چێت له رێ و رێبازی خۆبه‌رێوه‌بردن بێت. ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه له زۆریه‌ك له‌ناوچه‌كانی جیهاندا په‌سه‌ند كراوه. له ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها له ئه‌مریكای لاتین، له چین و هند و زۆر شوێنی دیكه. له عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراوه، ده‌بێت كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت و به‌هێز بكرێ. له‌سه‌ر پرسی چه‌ند لایه‌نێكی تری وه‌ك ئه‌مریكا، هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه له‌مه‌سه‌له‌ی نێوان ئێوه و ده‌وڵه‌تی توركیادا، هه‌ڵوێستی ئه‌وانه چین له چارسه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسه‌كه‌تاندا قه‌ره‌یلان وتی: ده‌كرێ وه‌ها وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه، ئێمه ده‌زانین كه هه‌نگاو هه‌یه له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان بۆ چارسه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسه‌كه، و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ بلێم كه پرسی كورد پرسێكی سه‌ره‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه، ئه‌گه‌ر چارسه‌ر نه‌كرێ ئارامی له هه‌رێمه‌كه نابێ، دیموكراسیه‌كی راسته‌قینه به‌دی نایه‌ت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ر كه‌سێك كه ئارامی ده‌وێ بۆ ناوچه‌كه، ده‌بێ به لۆژیكێكی ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كورددا بكات. تا ئێستا هیچ هه‌لوێستێكی ئه‌رێنمان له لایه‌نی ئه‌مریكا نه‌بینیوه، هه‌مان شت بۆ ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان و رۆژئاوا به‌گشتی، هیچ هه‌لوێستیكی ئه‌رێنیان له به‌رامبه‌رماندا نییه، ده‌یانه‌وێ ره‌شمان بكه‌ن، جددی نین له چارسه‌ری پرسی كورددا، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان جموجوڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كورد ئێستا هێزن و شه‌ڕ ناكه‌ن له پێناو و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سێك له ئاینده‌دا.
له‌سه‌ر پرسی رۆژنامه‌وانه‌كه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكس كه ده‌ڵێن؛ ده‌ڵێن ئه‌مریكا هاوكاری كردون له شه‌ڕی دژ به توركیا؟ قه‌ره‌یلان وتی: ئه‌و به‌ڵگانه كه هه‌موو خه‌ڵكی سه‌رقاڵ كرد‌و ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر لێی ترسا، ئێمه لێی ناترسین، جلوبه‌رگمان پاكه‌و رۆژانه پاكی ده‌كه‌ینه‌وه، به پیسێتی كه‌س پیس نابێ، دۆزه‌كه‌مان ئاشكرایه‌و كاروبارمان ڕوونه، رووپۆش و ته‌مومژی له‌سه‌ر نییه، ڕاست نیه كه ئه‌مریكا هاوكاری ئێمه‌ی كردبێ، درۆیه، ئێمه وه‌ك په‌كه‌كه به ئیراده‌ی خۆمان هاتینه ئه‌م ناوچه‌یه‌و به پشت به‌ستن به هێزی تایبه‌تی خۆمان بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆین.
سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه موراد قه‌ره‌یلان، بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریكی نیۆرك تایمزیش دووا. قه‌ره‌یلان له‌و دیداره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، تیشكی خسته سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد‌و ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌وان ده‌یانهه‌وێت كێشه‌ی كورد به ڕێبازی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن نه‌ك به چه‌ك.
ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مریكی، له وه‌شانی یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی 2011دا چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌جه‌كه موراد قه‌ره‌یلان بڵاو كرده‌وه. قه‌ره‌یلان له‌و چاوپیكه‌وتنه‌دا ده‌ستنیشانی ده‌كات كه گه‌لی كورد یه‌كێك له گه‌له هه‌ره كۆنه‌كانی جیهانه‌و ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد وه‌دستبێنن. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به قۆناغی بێچالاكی كه‌جه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌كه دواوه: لاوان و هێزه‌كانی ئێمه هه‌میشه بۆ تێكۆشان ئاماده‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وییه‌و ئێمه ده‌مانهه‌وێ به‌ڕیبازی دیالۆگ ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ین نه‌كه به چه‌ك.
قه‌ره‌یلان هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی تورك خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی سیاسی نییه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی، به‌ڵام ڕێی له‌به‌رده‌م دیالۆگیش نه‌گرتووه. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له ئه‌مریكا و هێزه‌كانی تری نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه پرسی كورد نه‌ك وه‌ك پرسێكی شه‌ڕ و ترۆر ببین، به‌ڵكو پێویسته وه‌ك پرسیكی نه‌ته‌ویه‌ك بیبینن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
