دوای ئه‌وه‌ی تواندرا به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی وه‌زیفه‌یه‌كی تر و زیادكردنی پۆستێكی سیادی لیستی العیراقیه رازی بكرێت تا به‌شداری یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق بكات، به‌و هۆیه‌وه‌ش به‌ڵێنی به‌شداریكردنی له‌حكومه‌تی داهاتووی عێراق به لیسته براوه‌كان بدات و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیش بۆ لیسته‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات، له ئێستادا له رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه خه‌ریكی دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانین بۆ سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان، به‌ڵام وه‌ك چاودێرانی سیاسی و یاسایی ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن به‌هۆی دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه "جارێكی تر عێراق ده‌خنه‌وه دۆخی سه‌رده‌می به‌عس و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وری به‌عس ناوزه‌د ده‌كه‌ن".
نه‌جات ئه‌حمه‌د
پرۆژه‌كه‌ی لیستی عێراقیه كه بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌تی ستراتیژی خاڵی رازیكردنی ئه‌یاد عه‌لاوی و لیسته‌كه‌ی بوو بۆ به‌شداری سیاسیان له عێراقی ئاینده، له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن لیستی العیراقیه‌وه پرۆژه‌یه‌كی ده‌ستنووس دراوه به لیستی ده‌وڵه‌تی قانون كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به پێی ئه‌و ده‌قه‌ی كه دراوه‌ته نووری مالیكی كه خۆی له چه‌ندین خاڵ و چه‌ندین بڕگه ده‌بینێته‌وه، تێیدا جگه له ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه باسی كار‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌شی تێداكراوه، خاڵی دیاری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بوونی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ندام بوونی كه‌سایه‌تیه سیاسه‌كانی عێراقه به بڕوای چاودێرانی سیاسی ئه‌مه نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ پۆسته‌كانیان، چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی باسیان لێوه ده‌كرد "ناكرێت سه‌رۆكی كۆمار‌و سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق و جێگره‌كانیان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ببنه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نێك كه‌ئه‌ندام په‌رله‌مانێك سه‌رۆكیان بێت"، بۆیه دكتۆر محمود عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌ر فراكسیۆنی كوردستانی ده‌ڵی" چۆن ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌ندام بن عه‌لاوی سه‌رۆكیان بێت"، به‌ڵام به بۆچوونی زانا رۆستایی ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان " له رووی پرۆتۆكۆلیه‌وه كاركه‌یان كردوه، راسته ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كه ده‌سه‌ڵاتی مه‌جلیسه‌كه‌یه‌و ئه‌یاد عه‌لاوی وه‌ك كارگێرێك كاره‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌كات".
به‌پێی پرۆژه یاساكه‌ی لیستی العیراقیه" ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه سكرتێرێكی گشتی یان سه‌رۆكێكی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به ته‌وافوقی سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی تری ووڵات، وه‌ك سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كانی و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كانی و سه‌رۆك په‌رله‌مان و جێگره‌كانی، پێش ئه‌وه‌ی هیچ وه‌زاره‌تێك ته‌شكیل بكرێت و له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌بێت سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی دیاری بكرێت، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه سكرتاریه‌تێكی ته‌واوی ده‌بێت و له باره‌گایه‌كی گشتی و سه‌رۆكایه‌تیه‌كی ده‌بێت وه‌ك هه‌رسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی تر له عێراق"، حاكم شێخ له‌تیف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵی" ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت نا ده‌ستوریه‌و له ده‌ستور جێگه‌ی نابێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت شوێنێك بۆ ئه‌یاد عه‌لاوی دروست بكرێت، به‌ڵام پێموایه لایه‌نه‌كانی شیعه به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی باسی لێوه ده‌كرێت رازی نابن"، زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی پێیانوایه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ته‌نیا دۆزینه‌وه‌ی پۆستێكه بۆ ئه‌یاد عه‌لاوی، بۆیه حاكم رزگاریش باسی له‌وه ده‌كات كه" له عێراقی تازه هه‌موو گریمانه‌یه‌ك وارده بۆدروستكردنی بۆچوونی سیاسی"، حاكم رزگار دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق هه‌ژمار كردوه وتی" ئه‌وه پرۆژه‌یه‌كه جاری هه‌ر قسه‌یه‌و نه‌چۆته قۆناغه‌كانی تا له‌په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات، له‌وانه‌یه به‌و جۆره‌ی ئێستا نه‌مێنێته‌وه، چونكه ده‌ستور هه‌یه و ئه‌وانه‌ی باسی ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی دستوورن، له‌به‌رئه‌وه نابێت موئه‌سه‌سه‌یه‌ك دروست بكه‌یت پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووریش بێت، چونكه یه‌كێك له كاره‌كانی ده‌ستوور ئه‌وه‌یه كه جێگه‌ی هه‌موو كایه‌كانی ده‌وڵه‌تی تێدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له ده‌ستوور جێگه‌ی نابێته‌وه به‌و جۆره‌ی كه خراوه‌ته روو".
له به‌شێكی تری پرۆژه‌كه‌ی لیستی العیراقیه هاتووه" ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بوودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت، وه‌ك هه‌ر ئه‌نجوومه‌نه‌كانی تر له‌بودجه‌ی گشتی عێراقه‌وه دیاری ده‌كرێت و كاری ئه‌نجوومه‌ن به‌شێك ده‌بێت له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جی كردن و شوێنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌رای له‌ئه‌ستۆ گرتنی چه‌ند ئه‌ركێكی تر و وه‌زیره‌كان هه‌ر كه‌سه‌و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه له بواره‌كانی خۆیاندا له‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌كرێت، وه‌ك چۆن له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ئاماده ده‌بن، ئه‌مه‌ش به مه‌رجێك دژایه‌تیه‌كی نه‌بێت له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ده‌بێت پابه‌ندبوونێكی ته‌واویشتیان به بڕیاره‌كان هه‌بێت كه له‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌رده‌چێت و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیش ده‌سته‌یه‌ك راوێژكاری له بواره جۆربه‌جۆره‌كان ده‌بێت، وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران "، سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌ك ئه‌وه‌ی له پرۆژه یاساكه ئاماژه‌ی بۆكراوه، دكتۆر محمود ده‌ڵی" ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی لیستی العیراقیه‌یه و ده‌بێت له‌په‌رله‌مان یاسایه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌ربچێت و به‌پێی ئه‌و یاسایه ئه‌نجومه‌نه‌كه دروست ده‌كرێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی لیستی العیراقیه باسی لێوه ده‌كات، نابێت به‌و شێوه‌یه بێت كه باسی لێوه ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت به رێكه‌وتن و به‌پێی یاسا بێت نابێت و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش به یاسا رێكبخرێت".
دكتۆر نوری تاڵه‌بانی ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه به‌یاسایی كردنی دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نابێت له ده‌وه‌ری ده‌ستور بێت بۆیه وتی" ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌رووی ده‌ستووریه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه‌و ئه‌گه‌ر به یاساش په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا یاسا ناگاته پله‌ی ده‌ستوور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكات كێشه‌یه‌كی تر دروست ده‌بێت، چونكه هیچ یاسایه‌ك نابێت له سه‌رووی ده‌ستووره‌وه بێت"، هه‌ر چه‌نده وه‌ك ئه‌وه‌ی له پرۆژه یاساكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆ سیاسه‌تی ستراتیژیدا هاتووه كه" ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور كار ناكات و ئه‌نجوومه‌ن په‌یڕه‌وێكی ناوخۆی ده‌بێت و یاسایه‌كی بۆ داده‌نرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درابێت".
له به‌شێكی تری پرۆژه یاساكه‌ی لیستی العیراقیه دا هاتووه كه " دیاریكردنی لیستی ئه‌وله‌ویاتی یاساكان، هه‌مواركردنیان له رێگای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی جێبه‌جی كردنی پلانه‌كان و به‌دیهێنانی ئامانجه ستراتیژیه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆی یاسا و رێساكان ئه‌مه‌ش بۆ ده‌رخستنی ئه‌و دژایه‌تیه‌ی كه له‌نێوان یاساكانی عێراقدا هه‌یه به درێژایی مێژووه‌كه‌ی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسا‌و بریار و رینماییانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوه‌وه ده‌رچووه و ئێستاش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناگونجێت، ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا، دانانی چه‌ند بنه‌ماو پێوه‌رێكی زانستی كه هه‌ماهه‌نگی نێوان بودجه‌ی گشتی و پلان و به‌رنامه‌و ئامانجه ستراتیژیه‌كان بێنێته دی"، به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئاماژیان بۆ كراوه ده‌بێت به پێی یاسا كاره‌كانی رێكبخرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن" ده‌بێت به رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانیش دروست بكرێت و رێكه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان و چۆنیه‌تی دروستكردنی به پێی یاساش ده‌بێت، به‌ڵام ناشبێت له سه‌رووی ده‌ستوره‌وه بێت"، له به‌شێكی تری ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا هاتووه "ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی باڵای ده‌وڵه‌ت ده‌كات و بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته پشت به‌و میكانیزمه ببه‌سترێت كه بۆ ئه‌و سیاسه‌تانه دانراوه‌و دیاریكردنی چه‌مكی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و دانانی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه پێویسته بهێنرێته دی، كه به جێبه‌جی كردنیشیان به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی دێته دی و دانانی ستراتیژیه‌تی باڵا. (ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه پێویسته بۆ جێبه‌جی كردنی ئامانجه‌كان) به‌و مانایه‌ی (به پسپۆركردنی مادده‌كان، ئه‌ركه‌كان، به‌رپرسیاریه‌تی جێبه‌جی كردن، ماوه‌ی زه‌مه‌نی، ئه‌لته‌رناتیڤه‌كان"، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش حاكم شێخ له‌تیف وتی" ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێكار بێت هه‌رچۆنێك بێت ده‌ستور رێگه‌ی نادات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێت به ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاریش ئه‌وا العیراقیه پێی رازی نابێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی خولی پێشتریش بێت ئه‌وا هه‌ر هیچ نابێت پێشی رازی نابێت ئه‌وكات حكومه‌ته‌كه‌ش ته‌گه‌ره‌ی تێده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ریش ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێكاریش بێت ئه‌وا جگه له‌لایه‌نی شیعه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوریشه بۆیه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت"، به‌ڵام دكتۆر نوری ئاماژه‌ی به لایه‌نێكی تری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دا‌و وتی" له رووی پرۆتۆكۆلیشه‌وه ناسروشتیه"، دكتۆر نوری وتیشی" ته‌نیا قازانجی سیاسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌وه‌یه لیستی العیراقیه رازیبووه تا به‌شداری بكات به‌هۆی دروستكردنی ئه‌و حكومه‌ته بۆ ئه‌و قۆناغه له‌به‌ژه‌وه‌ندی عێراقدایه، به‌ڵام له رووی ده‌ستوریه‌وه نا ده‌ستووریه"، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیروڕایانه زانا رۆستایی ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵی" ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه عه‌لاوی داوای ده‌كات بۆ خۆی داوای ناكات وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ڵكو بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه داوای ده‌كات، جا ئه‌نجومه‌نێكیش ئه‌وه پێكهاته‌كه‌ی بێت بۆیه جگه له‌وه‌ی شتێكی باشه یه‌كێكه له ئالیه‌ته‌كانی ته‌وافقی نیشتمانی و پێویسته كار به ته‌وافق بكرێت جا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كاتێك ئه‌و هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ی تێدا كۆبكرێته‌وه كاتێك له‌سه‌ر بابه‌تێك قسه بكه‌ن ئه‌وا كارێكی باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌كان و چاره‌نووسسازه‌كان خاوه‌ن بڕیاریش بێت".
له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه وه‌ك ئه‌وه‌ی له پرۆژه‌كه دا هاتووه" كاری ئه‌نجوومه‌ن به‌شێك ده‌بێت له ده‌سه‌لاتی جێبه‌جی كردن و شوێنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ده‌گرێته‌وه"، دكتۆر نوری به "مجلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی به‌عسی" هه‌ژمار كردوه وتیشی" ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنێكی سیاسی و رێكه‌وتنێكی ده‌ستووری و یاسایه نه‌بێت، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له ده‌ستوور نیه‌و ده‌یانه‌وێت بۆ رازیكردنی لایه‌نێكی سیاسی دروستی بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جی كردنیش پێبدرێت ئه‌وه هۆكارێكه تا له‌عێراق له چه‌ند لایه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵات په‌یدابێت و شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی سه‌رده‌می حكومه‌تی به‌عسی و كه ئه‌وكات مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وری هه‌بوو".
هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی له باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئاماژه‌یان پێدا" ئه‌گه‌ر كاره‌كه به‌و شێوه‌ی ئێستا بكرێت عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزتر ده‌چێت نه‌ك به‌ره‌و هێمن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان"، دكتۆر نوریش ده‌ڵی" ده‌سه‌ڵاتی راوێژكاری بێت نه ته‌نفیزی و نه ته‌شریعی و سیفه‌تی راوێژكار بێت، نه‌ك خۆی بێت ببێته جێبه‌جێكار، ده‌بێت حكومه‌ت بڕیاره‌كانی جێبه‌جێبكات نه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كه".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره 183 گۆڤاری شه‌قام بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
