كاتی مونته‌زه‌ر زه‌یدی له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌مه 14ی دێسمبه‌ری 2008له میانه‌ی كۆنفراسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پێڵاوه‌كانی به ڕووی جۆرج بۆش ڕاوه‌شاند و به‌م كاره‌ی هه‌لایه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد و كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆریشی له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عه‌ره‌بی لێكه‌وته‌وه ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نوسان چ عێراقی چ عه‌ره‌بی بونه دووبه‌ره‌ی جیاواز هه‌لوێست و تێڕوانینیان بۆ كاره‌ی زه‌یدی دژ به‌یه‌ك بوو هه‌ندێكیان زه‌یدیان به لادان له ڕه‌وشتی كاری ڕۆژنامه‌نوسی و له‌هه‌مان كات به بێڕێزی وبێحورمه‌تی به‌رامبه‌ر كابرایه‌كی میوان تاوانبار كرد و به‌ڵام به ڕای هه‌نده‌ێكی تریان پیاوێكی به جورئه‌ت و ئازابو و وه‌ك پاله‌وان به شان و باڵی هه‌ڵدرا كه كه‌رامه‌ت و شكۆی بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب گێڕاوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له چه‌ندین كه‌نالی عه‌ره‌بی گرته‌ی پێڵاو وه‌شانه‌كه لێئه‌درایه‌وه و دوباره ئه‌كرایه‌وه‌و كار گه‌یشتبوه ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی له لایه‌ن چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكه‌وه داوای پێڵاوه‌كه‌ی كرابو به پاره‌ی خه‌یاڵی، وێنه‌ی زه‌یدی به شێوه‌یه‌كی وا بڵاوببۆوه له زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان وه‌ك رٍِه‌مزێكی گه‌وره سه‌یر ئه‌كرا، لێره ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان هه‌موشیان نه‌بن به‌ڵام به‌شێكی زۆریان شانازی به پێلاو وه‌شێنه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن ئه‌وا كورد هه‌ر هه‌موی شانازی به پێلاو وه‌شێنێك ده‌كا سه‌دان و هه‌زاران جار ئازاتر و به‌جورئه‌تره له‌و زه‌یدیه‌ی كرا به پاڵه‌وان ئه‌ویش شه‌هید (ئاسۆی مه‌لا كه‌ماله) كه‌له چاوپێكه‌وتنێكی به‌رێز عومه‌ر عبدالكریمی سه‌رۆكی پێشوی لقی سلێمانی یه‌كیه‌تی نوسه‌ران و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كیه‌تی نیشتمانی له ژماره (34) گۆڤاری هاوبیردا باس له یه‌كێك له قاره‌مانه گه‌وره‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كا به داخه‌وه تا ئێستا ناوی ونه و نه كورته باسێكیشی له سه‌ر ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی نه‌نوسراوه و جارێك له جاران یادی نه‌كراوه‌ته‌وه كه نه‌ك قابیلی باس و یاد كردنه‌وه‌یه به‌لكو حه‌قی زۆر زیاتری هه‌یه، كاك عومه‌ر عه‌بدالكریم له گیڕانه‌وه‌ی سه‌ربورده‌ی گیرانی خۆی له دائیره‌ی ئه‌من و پاشان ده‌رچونی حوكمی له سێداره‌دان بۆی كه دوایی به لێبوردنی گشتی ئازاد كراوه باسی كه‌ڵه پیاوێكی ئازا و ئه‌فسانه‌یه‌كی تری خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ئه‌كا كه ئه‌ویش شه‌هید (ئاسۆی مه‌لا كه‌ماله) كه چۆن له كاتی ده‌رچونی حوكمی له سێداره‌دانی له (محكمه الپوره) له لایه‌ن تاوانبار و جه‌لادی ناسراو (عواد به‌نده‌ر) به‌بی ئه‌وه‌ی بشله‌ژی و بله‌رزی و یان سڵ له په‌تی سێداره و مردن بكاته‌وه پێلاوێكی له پێی خۆی ئه‌كاته‌وه و له كاتی خوێندنه‌وه‌ی حوكمه‌كه به ڕووی (عواد به‌نده‌ر) راده‌وه‌شێنی، به ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌م پاله‌وانه كردویه‌تی له‌م سات و وه‌خته ترسناك و ناسكه‌دا كارێكه نه‌ك هه‌ر جێگه‌ی شانازی گه‌وره‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه و به‌لكو له‌گه‌ڵیشی نیشانه‌ی شه‌هامه‌تی مرۆڤی كورده كه له مردنیشا ئاماده‌ی چۆك دادان نیه و به ڕووی جه‌لاده‌كه‌ی دا دێته‌وه، مام هێمن له مێژه به یادی ئه‌م قاره‌مانه ونانه‌ی میله‌ته‌كه‌ی وتویه‌تی (ده‌مكوژی، ئه‌مما به گژ جه‌للاده‌كه‌مدا دێمه‌وه كوردم و ناتوێمه‌وه و ناتوێمه‌وه و ناتوێمه‌وه)، حه‌قه ئه‌م رووداوه نائاساییه و ده‌گمه‌نانه حه‌قی خۆی پێبدری و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس و مێژوونوسه‌كانی كورد لێكۆلینه‌وه‌ی به دیقه‌ت و وردی له سه‌ر بكه‌ن و ببێته جێگای بایه‌خیان و سیمیناری بۆ ساز بكه‌ن. باشتریشه ئه‌گه‌ر وه‌ك چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه بنوسرێته‌وه جا چ بكری به دراما له شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن پیشان بدری وئه‌م قاره‌مانه ونه و فه‌رامۆشكراوه به بیر خه‌ڵك بهێنرێته‌وه و چیرۆكه‌كه‌ی وه‌ربگێڕدری بۆ سه‌ر زمانی خه‌ڵكانی تر و گه‌ر هیچ نه‌بی تۆزێك بتوانین حه‌ق بده‌ینه پێاوێك كه سه‌ربه‌رزانه هه‌نگاوی نا و چوه نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو و میله‌ته‌كه‌ی خۆشی سه‌ربه‌رزكرد. تا پێش هه‌موو كه‌س خه‌ڵكی هه‌رێمه‌ره‌كه‌ی خۆمان و ئنجا خه‌ڵكی تر حوكم بده‌ن و بزانن كامیان پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه‌ن و مونته‌زه‌ر زه‌یدی یان ئاسۆ مه‌لا كه‌ماله‌كه‌ی خۆمان...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
