له‌به‌رامبه‌ر رۆڵیان له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیدا سه‌باره‌ت به‌توندوتیژی دژی ژنان، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك له‌میدیاكانی ناوخۆیی‌و بیانی‌و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌ڵات كرد، كه ئه‌مه مایه‌ی ده‌ستخۆشییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج‌و تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه دڵڕازیكردن له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا هه‌رگیز به‌رۆكمان به‌رنادات، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رپێییانه سه‌یری ئه‌و كه‌ناڵ‌و ده‌زگایانه بكه‌ین كه خه‌ڵاتكراون زۆر به‌باشی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌زاره‌تی ناوبراو نه‌یویستووه دڵی حیزبه‌كان‌و هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنیش بشكێنێت، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ملای تیابووبێت، له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌كه‌ی ئه‌ولاشی تیایه، خۆ ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌یه‌كی سێبه‌ری ئه‌ولای تیابووبێت، ئه‌وا رۆژنامه‌یه‌كی سێبه‌ری ئه‌ملاشی تیایه، ئه‌مه بۆ رادیۆ‌و ته‌له‌فیزیۆنه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه، بۆئه‌وه‌ی نه‌وترێت ده‌زگا ئه‌هلییه‌كانیشی تیا نییه، دوو سێ رۆژنامه‌و رادیۆی (نه‌وا)شیان خه‌ڵات كردووه، جارێكی تر بۆئه‌وه‌ی به‌دنیای عه‌ره‌بیش بڵێت ئێمه خه‌ڵات دابه‌ش ده‌كه‌ین، هاتووه خه‌ڵاتی كه‌ناڵی (ره‌شید، جه‌زیره، سۆمه‌رییه، شه‌رقیه)ی كردووه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه عه‌ره‌بیانه ته‌نها چاوپێكه‌تنێك یان بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانیشیان له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌كانی ژنان كردبێت، ئه‌وا ناگاته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تێك خه‌ڵات بكرێن، له‌ڕاستیدا كاتێك كه ناوی ده‌زگا خه‌ڵاتكراوه‌كانم بینی، نه‌متوانی پێنه‌كه‌نم، (دیاره مه‌به‌ستم پێكه‌نین نییه به‌ده‌زگاكان)، به‌ڵكو پێكه‌نینم به‌هه‌ڵسه‌نگاندن‌و ده‌ستنیشانكردنه‌كه هات، من نازانم كێ بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌و ده‌زگایانه خه‌ڵات بكرێن‌و ناشزانم پێوه‌ره‌كان چی بوون، چونكه ئه‌و شتانه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ناخرێنه روو، ناشڵێم ئه‌و ده‌زگایانه هه‌قی خۆیانه یان نا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌زگاكانیان ده‌ستنیشانكردووه پێده‌چێت به‌باشی موتابه‌عه‌ی رۆژنامه‌كانیان نه‌كردبێت، ئه‌گه‌ر وانییه ده‌بوایه بیانزانیایه كه له‌كوردستاندا چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی كه‌م تایبه‌ت به‌ژنان ده‌رده‌چن‌و كاریان ته‌نها‌و ته‌نها له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ پرسه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان، ئه‌مانه ته‌نها به‌نوسین نه‌بووه، به‌ڵكو به‌كرده‌وه‌ش سه‌لماندوییانه‌و ئامار‌و داتا له‌به‌رده‌ستدایه كه ئه‌و رۆژنامانه چه‌نده كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان هه‌بووه نه‌ك له‌هه‌فته‌ی توندوتیژیدا، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونی رۆژنامه‌كانه‌وه‌و بگره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و رۆژنامانه ده‌رده‌چن، كه‌چی له‌ناو ده‌زگا خه‌ڵاتكراوه‌كاندا ته‌نها یه‌ك رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به‌ژنان نییه، وه‌كو ئه‌وه وایه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌و رۆژنامه تایبه‌تانه بڵێت رۆژنامه‌كانتان دابخه‌ن، چونكه ئێوه هیچتان بۆ ژنان‌و مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه نه‌كردووه، ئێوه شایه‌نی خه‌ڵات نین، به‌ڵكو كه‌ناڵی (جه‌زیره) شایه‌نی خه‌ڵاتكردنه، كه به‌رگری له‌مافه‌كانی ژنی كورد ده‌كات!!، به‌ڕێزان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌زگاكانیان ده‌ستنیشانكردووه، رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه له‌سه‌ره‌تای درووستبوونییه‌وه خه‌بات بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات‌و بگره هه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش دامه‌زراوه، بۆیه هه‌قی خۆی بوو خه‌ڵاتبكرایه، به‌ڵام چی بكه‌ین كه له‌به‌رامبه‌رماندا رۆژنامه‌یه‌كی هاو خه‌بات نییه، تاوه‌كو هه‌ردوولامان ئه‌و خه‌ڵاته شمولی بكردینایه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
