
دروست بوونی هه‌ر لێكترازانێكی نادروست له نێوان هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دا سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان له ڕووی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتوور. سه‌رچاوه‌كه‌شی په‌یڕه‌وكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له هه‌ڵس و كه‌وتی نادادپه‌روه‌ری و نا یه‌كسانی ی و نه‌ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و مافی قۆزتنه‌وه بۆ هه‌ر تاكێك، ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م كێبڕكێ یانه گه‌رمتر ده‌كات و سازی ده‌دات چ به ئاراسته‌ی شیاو یان نه‌شیاو میدیاكانه (ڕاگه‌یاندن) به هه‌موو شێوه‌و كه‌رسته‌كان حاری وا هه‌یه له سنووری مه‌عقولی ده‌رده‌چێ و په‌یامه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كا جاری واش هه‌یه كه ده‌بێ له بنچینه‌دا هه‌روابێ كاروباره‌كان ڕاسته‌رێ ده‌كا خزمه‌تێگی گه‌وره به هۆشیاریی و ئاگاداربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌دات، چۆن ئه‌م لێكترازانانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ:-
یه‌كه‌م: پابه‌ند بوون به نه‌به‌زاندنی هێڵه سووره‌كان و كۆك بوون له‌سه‌ر سیاسه‌تی پرسه ستراتیژیه‌كان وه‌ك پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و سه‌قامگیری.
دووه‌م: كێبڕكێ له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری چ به هاوبه‌ش چ به ته‌نیا.
سێ یه‌م: درێژه‌دان به ئه‌ركی پاراستنی به‌رژوه‌ندی گشتی و چاودێری كردن.
چواره‌م: كات نه‌كوژرێ به شه‌ڕی ڕابردووی یه‌كتر به‌ڵكو شه‌ڕی ئێستا له‌ڕێگه‌ی سوود وه‌رگرتن له په‌ند و ئه‌زموونه‌وه بۆ دروستكردنی ئایینده.
پێنجه‌م: یه‌كلایكردنه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی په‌رله‌مان و ده‌زگا شه‌رعیه‌كانه‌وه بێت.
شه‌شه‌م: هه‌ڵوێستی حه‌كیمانه‌و لێبورده‌یی ده‌بێته مایه‌ی دروستكردنی گیانی بێ لایه‌نی كه ئه‌مه قازانجێكی گه‌وره به ڕه‌وشی گشتی ده‌گه‌یه‌نێ.
بۆیه ئه‌م هه‌له‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساوه گوناهێكی مه‌زنه هه‌روا به ئاسانی لێ بگه‌ڕێین كاریگه‌ریه‌كانی لاوازبێت یان خوا نه‌خواسته له‌به‌ر ڕكابه‌ری بێ به‌ها له ده‌ست بچێت. ئه‌مه ته‌نیا له ڕێگه‌ی قووڵبوونه‌وه‌ی دیموكراسی و په‌نابردنه به‌ر چاكسازی مسۆگه‌رده‌كرێ به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه مێژوو خۆی زیندووبكاته‌وه گورزێكی تر بوه‌شێنێ دووایش په‌شیمانی چ دادێك نادات.
ئه‌مانه هه‌مووی له‌پێناو پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌رنا ئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزی و ئاژاوه‌گێڕی ده‌بات و ئه‌گه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ده‌ست بچێت ڕه‌نگه ژینگه‌یه‌كی ئه‌وتۆش دروست بێت كه‌س ئیره‌یی پێ نه‌بات، شاراوه نیه پێلانگێڕی هه‌میشه له‌كه‌مین دایه و له‌م نێوانه‌شدا قازانجێكی بێ ماندوو بوون ده‌كه‌ن.
بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی كاركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه له ئه‌رك و ماف به هیچ بیانویه‌ك نابێت مه‌ترسی بكه‌وێته سه‌ر دیموكراسی، ئیراده‌ی گه‌ل، ئازادی ڕاده‌ربڕین چونكه گومانی تێدانیه ڕه‌وشی سه‌قامگیری و دروست كردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و په‌روه‌رده بكرێ ئه‌وا پێكه‌وه ژیانیش كۆنكرێت ده‌بێت و هه‌ركه‌سه‌و ڕۆلی خۆی ده‌زانێ به‌چاكی بگێڕێت ئه‌وكاته قۆرخ كردن و زه‌وتكردنی ئازادیه‌كان مانایه‌كی نامێنێ مێژووش هه‌روابووه ڕه‌نگه به‌كاتی وه‌ستانێكی تووش بێ به‌ڵام بۆ دوواوه ناگه‌ڕێته‌وه كوا بۆ ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌م هۆشیاریه‌وه بێته مه‌یدان له چه‌رخی بیست و یه‌كدا پێ ی قبوول بكرێ گه‌لێكی دیرۆكی وه‌ك كورد تازه به تازه وه‌ك منداڵی دوو سێ ساڵی فێری به‌كارهێنانی زمانی دایكی خۆی بكرێ و یان به ده‌ستكه‌وتی بزانێ وه‌ك ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن له په‌راوێزی مێژوودا بژین.
یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان
30/12/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
