
خه‌ڵكی پێشكه‌وتوو خوازی كوردستان
هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رانی كوردستان
ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیرانی كوردستان
وه‌ك ئاگادارن ساڵانێكه هێرشێكی ناڕوا به‌رامبه‌ر، هونه‌ر، نوسین، به‌شێك له‌كلتوری كورد له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیه‌وه، به‌كه‌ڵك ئاوه‌ژوو وه‌رگرتن له‌یاسا و له‌دین، له‌ڕێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان و (tv) هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیه‌وه به‌بیئه‌وه‌ی بۆ واتای ڕاستی دیوه هونه‌ریه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ به‌ئه‌فغانستانكردنی كوردستان و به‌تالیبانكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هونه‌رو نوسین به‌شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه بۆ خه‌ڵكی ئاسایی ته‌فسیر ئه‌كرێن.
له‌كاتێكدایه له‌نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا‌و، لای كه‌سانێكی خواناسیش له‌كۆندا ئه‌مجۆره سه‌بكی كاركردنه نه‌ك هه‌ر حه‌رام نه‌بووه، به‌ڵكه له‌لوتكه‌دابووه. ئه‌وه‌تانی عه‌ره‌بیش نه‌ك هه‌ر به‌حه‌رامی نازانن شانازیشی پێوه ئه‌كه‌ن. فارسیش شانازی به‌حافزو خه‌یام و مه‌ولاناوه ئه‌كات، كه‌چی تازه به‌تازه له‌كوردستان هه‌وڵی لابردنی سرودی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ڕقیب) ئه‌درێت. ئه‌و سروده‌ی سیمبوڵی یه‌كپارچه‌یی هه‌موو كورده به‌كوردانی وڵاتانی ڕوسیا‌و دراوسێكانیشیه‌وه!! له‌كاتێكدایه له‌ئه‌ده‌بی كوردی و لای كه‌سانی خواناسیش ئه‌مجۆره سه‌بكانه‌ی كاركردن له‌لوتكه‌دابووه، له‌وانه شیعره‌كانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی و شیعره سۆزداریه‌كانی وه‌فایی و قانیع و قه‌سیده‌ی مه‌ستوره‌ی نالی و به‌شێك له‌شیعره‌كانی مه‌حوی، گۆرانیه‌كانی سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌رو عه‌لی مه‌ردان و حه‌سه‌ن زیره‌ك تائه‌گاته خالقی و فه‌تانه‌ی وه‌لیدی و عه‌دنان كه‌ریم و به‌هجه‌ت یه‌حیاو دیاری قه‌ره‌داغی و كانی و .. دنیایه‌ك كه‌سی تر له‌بواری گۆرانی چڕیندا. سه‌رباری ئه‌مه‌ش هه‌ڵپه‌ڕكی و هۆره‌و لاوك و نیگاركێشان و حه‌یران و سیاچه‌مانه‌و خورشیدو ئائایی به‌شێكی ڕه‌سه‌نی كلتوری كوردی بوون، كه‌سیش كه‌سی به‌كافرو به‌ڕه‌ڵا و بێڕه‌وشت ناونه‌بردووه. هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی كتێبگه‌ل و وتارگه‌لێك بۆ هاندانی تیرۆر‌و ڕه‌شه‌كوژی و، تیرۆر‌و حه‌رامكردنی ئازادی و، له‌ناوبردنی ڕوه‌جوانه‌كه‌ی كلتوری كوردی و، به‌تالیبانكردنی كلتوری كوردستان له‌ڕێگای كه‌ناڵی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و، ته‌نانه‌ت له‌ڕێگای مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانیشه‌وه، په‌ره‌ی پێئه‌درێت!له كلتوری كوردیشدا نه گۆرانیبێژ به‌ڕه‌ڵا و، نه‌نوسه‌ریش بێئه‌خلاق بووه، لای خواناسانی كوردییش وه‌ك م. عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و مه‌حوی و نالی و شێخ محه‌مه‌دی خاڵ.
بۆیه ئێمه وه‌ك به‌شێكی ڕۆژنامه‌نوسان و نوسه‌رانی قه‌زای سه‌یدێادق، پێمان وایه پێویسته یاسا له‌دیدگای هونه‌ره‌وه سه‌یری هونه‌ربكاو، ڕێزی دینیش بگری و، دینداریش له‌دیدی كه‌سێكی شاره‌زا له‌دینه‌وه‌سه‌یربكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ش نه‌كه‌وێته‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر‌و داخستنی زانكۆ‌و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان و، بێبه‌ری كردنی ژنان له‌خوێندن و كۆیله‌كردنیان. پێمان وایه شتێكی ناڕه‌وایه نوسه‌رێكیش له‌سه‌ر نوسین وه‌ك دز، تلیاكی، حه‌شیشكێش، پیاوكوژ، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدابكرێت و له‌ناویاندا به‌ند بكرێت، سنورێكیش بۆ ژێرنوسی (t. v) یه‌كانی ئه‌و لایه‌نه‌سیاسیانه دابندرێت كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیر ناشیرین ئه‌كه‌ن و له‌ڕێگای كه‌ڵكئاوه‌ژو وه‌رگرتن له‌دین و، مزگه‌وته‌كانه‌وه ئه‌یانه‌وێت ئازادی بخنكێنن، وڵات بگه‌ڕێننه‌وه بۆ زنجیره‌ی كوشتنی (سیلسیله‌ی قه‌تلی) نوسه‌ران و ڕۆشنبیران، هاوكات دیموكراسی و دینداری پێكه‌وه بۆمه‌رامی سیاسی و كورسی ده‌سه‌ڵات ناشیرین ئه‌كه‌ن.
خه‌ڵكی ئازادی دۆست و هونه‌ر په‌روه‌ری كوردستان...
به‌رپرسان و یاسا ناسان و كاربه‌ده‌ستان
كاتی ئه‌وه هاتووه سنورێك بۆ خنكاندنی ئه‌م ئازادیه دابندرێت ڕوبارێك خوێنی شه‌هیدانی بۆدراوه، كاتی هاتووه سنورێك بۆ ئه‌وه دابندرێت چیتر له‌مینبه‌ری هه‌ندێك له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران به‌كافرو تاغوت و مولحید ناونه‌برێن. ئاخر ئێمه هه‌موو خواناسان و شاعیرانی وه‌ك مه‌حوی ونالی و سالم و شێخ ڕه‌زا... هتد له‌كلتوری كوردی ده‌ربكه‌ین، شیعریان بۆجوانی ژن و عیشق نوسیوه، نه‌ته‌وه‌كانی دیش گه‌وره نوسه‌رانیان له‌كلتوری نه‌ته‌وه‌كانیان بێبه‌ری بكه‌ن و مولحیدیان بده‌نه قه‌ڵه‌م، ئه‌وا پێشئه‌وه‌ی سوكایه‌تی بێت به‌وزاتانه، سوكایه‌تیه به‌مێژووی ئیسلام ڕه‌جاڵكردنیه‌تی له‌هۆشمه‌ندان و كه‌ڵه‌نوسه‌ران.
وه‌ك ئاگادارن له‌باشوری عێراقدا ئه‌م شه‌پۆله توندڕه‌وه له‌سه‌ده‌ی ئینته‌ر نێت و مایكرۆچیپ و مانگی ده‌ستكردو خێرایی وكوالێتی دیجیتاڵدا، تازه‌به‌تازه دێت په‌یمانگاكان دائه‌خات و هونه‌رو جوانی حه‌رام ئه‌كات!!!ئه‌مه‌ش ڕێك هاوكاته له‌گه‌ڵ دادگایی كردنی (د. فه‌رهاد پیرباڵ) له‌كوردستان و له‌سه‌ر وه‌ڕگێرانی چیرۆكێك وپێشتر له‌وڵاتانی عاره‌بی بڵاوبووه‌ته‌ووه!له‌وه‌ش خراپتر به‌یاسای سزادانی عێراقی ژماره (403) به‌سی گۆڕبه‌گۆڕ و ئێمه‌ش له‌پارله‌مانی كوردستان یاسای ڕۆژنامه‌نوسی مان هه‌یه! خاوه‌نی حكومه‌تێكین ده‌ریایه‌ك خوێنی به‌خشی تا ئه‌م ئازادیه دروستبكاو ئه‌و یاسا‌و ئایدۆلۆژیایه له‌گۆڕبنی كوردی پێئه كوژرا كه‌هه‌نێك لایه‌ن تاقه شه‌هیدێكیان بۆنه‌داوه!
بۆیه داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ین یاسا سه‌روه‌ر بێت و سنورێك بۆ ئه‌و لایه‌نانه دابنێت كه‌سایه‌تی نوسه‌ر ورد ئه‌كه‌ن، له‌ڕێگای كه‌سانێكی هه‌لپه‌رسته‌وه ئه‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا بگێڕنه‌وه بۆ سه‌ده‌تاریكه‌كانی تیرۆر كردن له‌پێناو مه‌رامێكی سیاسی‌دا. هاوكات ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین سوكایه‌تی به‌ئاینی ئیسلامیش بكرێت وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین سوكایه‌تی به‌نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندان بكرێت. داوائمه‌كه‌ین یاسا سه‌روه‌ر بێت نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئه‌م ڕه‌وشه به‌مه‌ترسیدارو ترسناك ئه‌زانیین له‌سه‌ر ئێستا‌و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و، ، ڕێزله‌یاساكانی پارله‌مان بگرێت و مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان نه‌كرێت شوێنی دادگایی كردن و سوكایه‌تیكردن به نوسه‌ران، كه‌ئه‌مه له‌شوێنه وێرانه‌كانی وه‌ك ئه‌فغانستاندا بوونی هه‌بووه‌و ئه‌مه‌ش به‌رله‌وه‌ی ناشیرینكردنی به‌رامبه‌ر بێت ناشیرین كردنی ئیسلامیشه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
