
له درێژه‌ی ئه‌و كار‌و كرده‌وه ولێدوان و سوكایه‌تییانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر چالاكوانانی بواری مافه‌كانی ئافره‌تان، ئه‌مجاره‌یان له چوارچێوه‌ی نامیڵكه‌كه‌یه‌ك به‌ناوی "راستییه‌كی ونبوو" په‌لاماری ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكوانانه دراوه‌و هێرشی ناڕه‌وا كراوه‌ته سه‌رئه‌وان و رێكخراوه داكۆكیكاره‌كان له مافی ئافره‌تان و ژنان.
ئه‌و كاره ناپه‌سنده له چوارچێوه‌ی ئه‌و شاڵاوه كۆنه‌خوازه‌دێت كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگای كوردستانی بۆ دواوه بگه‌ڕێنێته‌وه‌و درێژه به چه‌وسانه‌وه‌ی ئافره‌تان بدات و توندوتیژی به‌رامبه‌ریان به كارێكی ره‌وا بزانێت و، هه‌موو داكۆكیكارێكی بواری یه‌كسانی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ئافره‌تان ناشرین بكات و بیانشێوێنێت.
ئێمه ئه‌و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه لای خواره‌و ناومان هاتووه له‌وكاته‌ی كه ئیدانه‌ی ئه‌و شاڵاوه كۆنه‌خوازه‌ده‌كه‌ین و پشتگیری ته‌واومان بۆ ئه‌و چالاكوان و رێكخراوانه ده‌رده‌بڕین كه‌له‌و نامیڵكه‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆكراوه و، له‌هه‌مانكاتیشدا داواده‌كه‌ین كه:
1- پشتگیرین له‌وه‌ی ئه‌و چالاكوان و رێكخراوانه‌ی كه ناویانهاتووه هه‌ڵبستن به تۆماركردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر بنووسی ئه‌و نامێڵكه‌یه.
2- ده‌سه‌ڵاتدارنی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌به‌وه نه‌ده‌ن كه مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بكرێته مینبه‌ری سووكایه‌تیكردن به چالاكوانان و په‌لاماردانی ئازادییه‌كان.
3- پاراستنی ژیان وكه‌رامه‌تی ئه‌و چالاكوانانه‌ی كه ناویان له‌و نامیڵكه‌یه‌دا هاتووه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆیان له‌و هێرشه ناڕه‌واو كۆنه‌په‌رستانه‌ی كراوه‌ته سه‌ریان.
30-12-2010
تێبینی: تكایه ئه‌گه‌ر پشتگیری به‌یاننامه‌كه‌یت ناوی خۆت یان رێكخراو‌و ده‌زگاكه‌ت بۆ ئه‌م ئیمه‌یله بنێره
سوپاس ئه‌گه‌ر ئیمه‌یله‌كه بۆ براده‌ره‌كانت ره‌وانه‌بكه‌یت بۆ بشتگیریكردنی به‌یاننامه‌كه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
