هه‌ندێک لایه‌ن ئیددیعای ئه‌وه ده‌که‌ن گوایه به هه‌مووی بیست که‌س بوون له هه‌ولێر خۆپیشاندانیان کردووه، دیاره خۆپیشاندان به زۆری و بۆری نییه، به‌وه نییه ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌زاران که‌س بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ خۆی پیشان بدات، هه‌رچه‌نده وه‌ک له وێنه‌که‌دا ده‌یبینین سوحوفییش له‌وێ بوون، پۆلیسیش له‌وێ بوون، خه‌ڵکی تریش ئه‌و ده‌قه‌یه به‌و ناوه‌دا ره‌ت بوون، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین بڵێین به لای که‌مه‌وه په‌نجا شه‌ست که‌سیش ده‌بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان له بیر بێت جیاوازی هه‌یه له نێوان خه‌ڵکی سلێمانی و هه‌ولێر، هه‌رچه‌ند خۆم خه‌ڵکی سلێمانیم، به‌س ئه‌وه‌یه هه‌ولێری که‌متر حه‌زیان له هاشوهوش و قه‌ره‌باڵغیی و بیگه‌رێ نه‌مایه.
سلێمانی بێگومان شاری رۆشنبیرییه، به‌ڵام ئێستا له واقعدا گۆڕان حاکمه و به که‌یفی خۆی خه‌ڵك ده‌هێنێته سه‌ر جاده، بیه‌وێت قسه‌یان پێده‌کات و بیه‌وێت ده‌مکوتیان ئه‌کات، بیه‌وێت ده‌یانباته هه‌ڵبژاردن و نه‌یه‌وێت نایانبات. ئه‌وه بوو ته‌نانه‌ت ده‌نگی پێدان به به‌ڕێز کاک دکتۆر که‌مال میراوده‌لی، دوو رۆژ پێش هه‌ڵبژاردن رۆژنامه‌ی رۆژنامه مقابه‌له‌یه‌کی دوو لاپه‌ڕه‌یی له‌گه‌ڵ کرد، به واتای ئه‌مه نوێنه‌ری ئێمه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌ر بۆیه ده‌بینین ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی دراوه به گۆڕان نزیکه له ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به کاک دکتۆر که‌مال درا، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵکه گۆڕانخوازه‌ی ده‌نگیان پێدا نازانن ناوی باوکی به‌ڕێزیان چییه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هیچ ده‌رباره‌ی نازانن. من باسی خۆپیشاندان ده‌که‌م و بۆیه له‌و سه‌ره‌نجامه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نی له پشت خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانییه، گۆڕانه.
دیاره گۆڕانه کۆنه‌کان کاتێک ینک بوون هه‌وڵیان دا به چه‌ک له قه‌ندیل و زێ بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌یانتوانی، ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ناوزڕاندن و به ناوی دیمۆکراتییه‌وه بچنه ئه‌وێ، به‌ڵام دیسان ناتوانن بچن، چونکه خه‌ڵکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره وه‌ک خه‌ڵکی لای خۆمان نین، ئه‌وان ئارامن و زوو هه‌ڵناچن و حه‌زیان له هاش و هوش و بیگه‌رێ نه‌ما نییه، ئازادی و نانیان ده‌وێت و ئیتر ئه‌وه‌ی بۆ خوایه بۆ خوایه، و ئه‌وه‌ی بۆ قه‌یسه‌ره بۆ قه‌یسه‌ره.
ئه‌وه‌نده که‌سه یه‌کێتییه‌ی له ینک جیابوونه‌وه بوون به گۆڕان، ئه‌مه له هه‌ولێر راسته، له سلێمانی و له هه‌ر شارێکی تر راسته، ئنجا به‌شی گۆڕان له هه‌ولێر هه‌ر کاک عوسمان بانی مارانی و ئه‌و جل به‌نجا که‌سه‌یه که خۆیان پیشان دا (یه‌عنی خۆپیشاندانیان کرد). با عه‌زیه‌ت نه‌کێشن، که به‌چه‌کداری نه‌یانتوانی، ئێستا به ئاشتی چۆن ده‌توانن؟
راستییه‌که‌ی وه‌ک ده‌یبینین گۆڕان حزبێکی شارچییه، که ئه‌ویش سلێمانییه، سه‌رۆکه‌که‌ی سلێمانییه، زمانحاڵه‌که‌ی زاوایه‌تی و خه‌ڵکی سلێمانییه، پیاوانی رۆژنامه‌که‌ی خه‌ڵکی سلێمانین، ئیتر به‌وه نابێت یه‌ک دوو فه‌قیری وه‌ک کاک عوسمانیان له‌گه‌ڵ بیت، مهم ئه‌وه‌یه بنکه‌ی جه‌ماوه‌رییان نییه له شاره‌کانی تر، ئنجا یان گۆڕان ده‌بێت له هه‌ولێر ته‌بیعه‌تی خۆی وه‌ک ته‌بیعه‌تی هه‌ولێریان لێ بکات، واته سه‌رکز و وریا بێت به‌ڵام ئاشتیخواز نه‌ک هاشوهوش، له دهۆک خۆی وه‌ک دهۆکی لێ بکات، و له که‌رکوک وه‌ک که‌رکوکی (که گرفتی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه و له‌به‌رئه‌وه ئێستا بایه‌خ زیاتر به‌مه ده‌ده‌ن وه‌ک له ئاو و کاره‌با)، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هه‌ر به عه‌قڵی سلێمانییانه بیر بکاته‌وه قه‌ت له گۆمه‌سپان ناپه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌ند له راستیدا له هه‌یبه‌ت سوڵتانیش نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر خۆیان ناگۆڕن ئه‌وا با بۆ خۆیان هه‌ر شارچێتی بکه‌ن و سلێمانی بکه‌ن به مه‌رکه‌زی دونیا، چی‌یان داوه له هه‌ولێر که وه‌ک گونده، له که‌رکوک که خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ر حزبه‌کان ئه‌دۆشن، له بادینانی که ئه‌سڵه‌ن کورد نیین، با کاک نه‌وشیروان ئیماره‌تێک دروست بکات به ناوی ئیماره‌تی نه‌وشیروان له سلێمانی و له کوردستانی عێراقیش جیای بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کیتییش دژایه‌تییان کرد، با لای حکومه‌تی عێراق شکاتیان لێ بکات، له په‌رله‌مانی عێراق شکاتییان لێ بکات. حه‌یف نییه پارتی و یه‌کێتی له کوردستان له‌گه‌ڵ گۆڕان خراپ بن، که‌چی گۆڕان له به‌غداد باش بێت له‌گه‌ڵیان؟ پاشان له حکومه‌تی کوردستان به‌شدارییان نه‌کرد چونکه گه‌نده‌ڵه، به‌س له حکومه‌تی عێراق بۆ به‌شداری نه‌که‌ن؟ خۆ ئه‌وێ وه‌ک کوردستان گه‌نده‌ڵ نین و ماشه‌للا هه‌موو شه‌ریفی مه‌ککه‌ن.
سه‌رنج: وێنه‌که له وێبسایتی یه‌کگرتوو وه‌رگیراوه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
