ده‌ستان خۆش بێت مامۆستایانی ئایینی بۆئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌مه‌زنه‌ی له‌بردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌تان، به بڕینه‌وه‌ی شه‌ش مانگ زیندانی بۆ رۆشنبیرێك وه تا سی ساڵیش به‌شداری هیچ كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كات وهیچیش بلاونه‌كاته‌وه به بڕیاری دادگای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها چیرۆكێكی ئیرۆتیكی (سیكسی) له زمانی ئه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی له گۆڤارێكدا بڵاوی كردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌مه‌زنده‌ی مه‌لایان ده‌بێته هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌سادی وبه‌ره‌ڵایی و ره‌چاونه‌كردنی ئادابی گشتی و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی خێزانی كۆمه‌لگای كوردی موسڵمان. مامۆستایانی ئاینیش ئه‌ركیان پاراستنی كۆمه‌ڵگای كوردیه تا نه‌هێڵن بی ره‌وشتی و فاحیشه له ناومانداچه‌كه‌ره بكات. هه‌ستان داوایان له‌دادگا تۆمار كرد. ئه‌م نووسه‌ره‌یان بۆ ته‌می بكات. نه‌وه‌ك میلله‌تی كورد له‌داوی فاحیشه‌وه بگلێن و پێوه‌یئالووده بن وه له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ببێته په‌ندێك بۆ هه‌مووئه‌و نووسه‌ره ئازادیخوازانه‌ش به بی ئه‌وه‌ی به فلته‌ری ئه‌ماندا بڕوات سه‌ركێشی ئه‌وه بكه‌ن له‌م جۆره بابه‌تانه بڵاو بكه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمانیین. هه‌روه‌كو به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت (ئه‌م چیرۆكه ئه‌گه‌ر سه‌د كه‌سێك بیخوێندنه‌وه یان نا) به‌لام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی مه‌لاكان ئه‌وه‌نده له‌باس كردنی جنس و له‌سه‌ربه‌ستی ئافره‌تان ده‌ترسن زۆربه‌ی ووتاره‌كانیان له‌ده‌وری زیناو جه‌سته‌ی حه‌رامكراوی مێینه‌دا ده‌خولێته‌وه. و له ئامۆژگاریه‌كانیاندا به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌و خۆ، هانی باوك وبراو خاڵ ومام وئامۆزا
ئه‌ده‌ن خوشك‌و دایك و كچ وژنیان بخه‌نه ژیر چاودێریه‌كی وورده‌وه. ئه‌مه‌ش دواجار له ماڵه‌كانداتوندو تیژی لێكه‌وتۆته‌وه. ده‌شڵێن ئایینی ئیسلام بی به‌ریه له ژن كوشتن و توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌وه داب‌و نه‌ریتی خێڵكیه به چاوی نزم سه‌یری ئافره‌ت ده‌كات نه‌ك ئایینی ئیسلام له كاتێكدا سه‌د ده‌رسه‌د پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته. رێژه‌ی قوربانیه‌كان له سوتان وده‌رمان خواردن وخۆخنكاندن وسه‌ر هه‌لگرتن له‌م كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌ی ئێمه‌دا شایه‌دی قسه‌كانمانن، له باسه‌كه‌مان زۆر نه‌چینه ده‌ره‌وه. به‌كورتی به یاساكانی به‌عسی ێدامی ئه‌نفالچی نوسه‌رێك دادگایی كرا و به‌سووتاندنی كورته چیرۆكێكی عه‌ره‌بی ئیرۆتیكی رێگا له بڵاو بوونه‌وه‌ی فاحیشه گیرا. منیش ده‌ڵێم مامۆستایانی ئاینی گه‌ر ئێوه خۆتان به خه‌م خۆری میلله‌تی كوردی سته‌م دیده‌ی موسڵمان بزانیایه كاتێك شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵگیرسا ئێوه له كوێ بوون چیتان ده كرد چ فه‌توایه‌كتان ده‌ركرد بۆ كوژانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ره نه‌گریسه. جگه له‌وه‌ی دابه‌ش بوون به‌سه‌ر هێزه شه‌ركه‌ره‌كاندا (به ئێستاشه‌وه) سه‌یری خوێن له‌به‌ر رۆیشتنی ته‌رمی گه‌نجه بی نازه‌كانی میلله‌ته‌كه‌متان ده‌كرد و مته‌قتان لێوه نه‌ده‌هات. ئه‌ی باشه به‌رێزینه بۆچی ئیستا له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و قوربانیانه‌ی له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و پاره‌دا گوم بوون یان زیندانین نایكه‌نه هه‌ڵا و ئه‌و به‌ر پرسانه‌ی كه بوونه هۆكاری له ناوچوونی ئه‌م لاوانه بیانده‌نه دادگا خۆتان باش ده‌زانن ته‌نها گوناحیان ئه‌وه بوو رۆله‌ی موسڵمانان بوون. ئه‌ی ئیوه خۆتان به پاریزه‌ری كۆمه‌ڵگای كوردی سته‌م دیده نازانن. ئه‌وانیش منال وخوشكو دایك وبراو كه‌س وكاریان هه‌یه چاوه‌رێی گه‌رانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن. یان سۆراخیان بزانن. رۆژێك نه‌مان دی داد وه‌رێك یان په‌رله‌مان تارێك بده‌نه یاسا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوێنده‌كه‌ی به درۆ خواردوه خیانه‌تی له هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه كردوه كه ده‌نگتان پێداوه. سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات به‌به‌رچاوی ره‌شتانه‌وه ئاودیو ده‌كرێت هیچ ناڵێن پیاو كوژو ژن كوژو داوین پیس لێ بوردنی گشتیان بۆ ده‌رده‌كریو نقه‌تان لیوه نایه به‌به‌ر چاوتانه‌وه قوتابیه‌كی زانكۆ رفینراو كوژرا چ هه‌ڵوێستێكی جدیتان نواند تا ئه‌و تاوانه دیزه به‌ده‌رخۆنه نه‌كرێت وجاریكی تر روونه‌داته‌وه.. به‌رێزینه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خه‌لو غه‌ش وپاره‌و پایه ده‌به‌خشرایه‌وه. رۆژێكی هه‌ینیتا ن بۆ ته‌رخان نه‌كرد. ناداد په‌روه‌ریو نایه‌كسانی تا بینه‌قاقامانی گرتووه هه‌ڵویًستێكتان نیه ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌مووناهه‌قیانه ببینێت و لێی بێده‌نگ بێت له‌رۆژی دواییدا له به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا چۆن له رووی دێت سه‌ر هه‌ڵبڕێت. ئه‌ی ئه‌م هه‌موو ناعه‌داله‌تی و زولمَانه نابنه هۆكارێكی بڵاوبونه‌وه‌ی فسق وفجورو فاحیشه، یا ئیوه فاحیشه ته‌نها له ناو گه‌ڵی مێینه‌دا ده‌بینه‌وه به‌رێزان به‌كرده‌وه سه‌لمێنراوه ئه‌خلاق له ئه‌قڵدایه نه‌ك له ناو گه‌ڵدا بێت نمونه‌شمان خۆرئاوایه سه‌روه‌ری یاسا‌و داد په‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخستنی ژیانیان سه‌دقات له چاوئێمه‌دا باشتره. ئێوه رۆشنبیرێكتان به‌و یاسایه دادگایی كرد كه منداڵێكی له‌سه‌ر دزینی دوو كۆتر به‌پێنچ ساڵ حوكم دا، سی كه‌س له‌سه‌ر دزینی مقه‌ڵیه‌ك كه نه‌شیان بردبوو ساڵێك زیندان بن، هه‌رزه‌كارێك له سه‌ر بردنی ته‌له‌فزیونیك پانزه ساڵ حوكم بێت. له‌كاتێكدا ووڵاتی عێراقی موسڵمان دوای سۆماڵ دووه‌م ووڵاتی جیهانه له گه‌نده‌ڵیدا كه‌واته زۆرئاساییه‌نوسه‌رێكیش له‌سه‌ر كورته چیرۆكێك سزا بدریت له كاتێكدا كی تاقه‌تی هه‌یه چیرۆكێك بخوینیته‌وه به‌سه‌دان هه‌زار سایتی سێكسی و كه‌نالی سه‌ته‌لایتی بورنۆ هه‌یه جگه له هه‌زاران هه‌زار رۆمان وچیرۆك وكورته چیرۆكی سێكسی له ئه‌نترنیتدا ئاماده كراوه هه‌موو كه‌سێك گه‌ر بیه‌وێت به چه‌ند كلیكێك ده‌گاته ده‌ستی. دواجاریش جگه له زواجی مسیارو موتعه وجۆره‌كانی كه سه‌رتاسه‌ری كۆمه‌لگایی موسڵمانی گرتۆته‌وه تازه به تازه مامۆستایانی ئاینی ده‌یانه‌ویت ئاسنی سارد بكوتن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
