یاسای خۆپیشاندان و كۆبووه‌نه‌وه گشتییه‌كان وه‌كو یه‌كه‌مین هه‌نگاوی وڵات به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت، له 3-11-2010 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌ربه‌لیستی ده‌سه‌ڵات په‌سه‌ند كرا‌و، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قامی كوردی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازان ده‌ركه‌وت و له 9-11-2010 به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم واژوو له‌سه‌ر یاساكه نه‌كات كه‌مپینی (سه‌رۆك ئیمزای مه‌كه) له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیر و چالاكوانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه ڕاگه‌یه‌نراو نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی كوردستانیش به كۆكردنه‌وه‌ی واژوو پشتگیری‌یان له‌و كه‌مپینه كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری خه‌ڵكی كوردستان، كه‌چی سه‌رۆكی هه‌رێم بی گوی گرتن له‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه، واژووی له‌سه‌ر یاساكه كرد، ئه‌و كاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له ڕاسیتدا جێگه‌ی بڕوای زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌و نه‌بوو، چونكه هیچ نه‌بێت ئه‌و ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمه، واته سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌یه كه پێی ده‌وترێت كوردستان به هه‌موو چین و توێژه‌كانییه‌وه، كه‌وابوو نه‌ده‌كرا ئه‌و ته‌نها خۆی به‌سه‌رۆكی به‌شێك بزانێت و ماف و ئازادی و خواستی به‌شێكی تر له ژێر پێ بنێت.
ئاخر جه‌نابی سه‌رۆك تۆ بیانوو بۆ واژوو كردن له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی خه‌ڵك له پارله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه، به‌ڵام نازانیت كه ئه‌و خه‌ڵكه ئێستا تف له خۆیان و ئه‌و ویژدانه‌ش ده‌كه‌ن كه ده‌نگیان به كه‌سانێك داوه له جیاتی نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئه‌وان، بوونه نوێنه‌ری حزب و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێوه؟
ئایا جه‌نابت نازانی كه هه‌ر خه‌ڵك بوو ڕاپه‌ڕینی كرد و ئێوه‌ی هێنایه‌وه سه‌ر ئه‌و كورسییه‌ی كه ئێستا له‌سه‌ری دانیشتوون و دژ به خواسته‌كانی ئه‌وان بڕیار ده‌رده‌كه‌ن و گوێیان له ناڵه‌یان ناگرن؟
یا هه‌ر زۆر به‌باشی ئه‌مانه ده‌زانیت و ملی خه‌ڵك ده‌شكێنیتی و چاویان ده‌ردێنی و ده‌ستخۆشی له‌وانه ئه‌كه‌ی كه به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكه‌وه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێوه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌تانن.
جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌گه‌ر سبه‌ی له جه‌نابتیان پرسی له توركیا‌و ئێران كه دوو وڵاتی داگیركه‌ری كرودستانن، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆیان كوردی ئه‌و وڵاتانه خۆپیشاندانیان كردووه‌و چه‌ند كه‌سێكیان لی ده‌ستگیر كراوه. وه‌ڵامی جه‌نابت چی ده‌بێت؟
ئایا ئێژیت ئه‌وه كارێكی ناڕه‌زایه‌و دژ به ئازادی و بنه‌ماكانی دیموكراتی و مافی مرۆڤه‌و ئه‌و وڵاتانه سه‌ركوتگه‌رن؟
ئه‌دی ئه‌گه‌ر جارێكی تر لێتیان پرسییه‌وه بۆ له وڵاته‌كه‌ی خۆتدا خۆپیشاندانت قه‌ده‌غه كردووه؟ ئه‌و كات وه‌ڵامت ئه‌وه ده‌بێت كه ئاساییه زۆرینه له هه‌ر وڵاتێك ئازادییه‌كانی كه‌مینه له ژێر پێڵاوه‌كانی بنێت؟
هه‌رچه‌ند ئه‌وه زۆرینه‌ی گوێڕایه‌ڵه‌كانی ئێوه‌بوو كه ده‌نگی به‌و یاسایه‌دا نه‌ك زۆرینه‌ی خه‌ڵك.
خۆ ناشكرێ نه‌زانێت كه پێوه‌ر بۆ بوونی ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ له هه‌ر وڵاتێكدا په‌یوه‌ندی به پاراستنی مافی كه‌مبینه‌وه هه‌یه!
جه‌نابی سه‌رۆك، ئێوه له دوای گه‌شه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌جۆرێك په‌شۆكان نه‌تانزانی به چ میكانیزمێك ڕێگه له خه‌ڵكی ئازادیخواز بگرن، له‌و ده‌مه‌وه كه‌وتنه بیری ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی گوێڕایه‌ڵه‌كانتانه‌وه له پارله‌مان له ڕێگه‌ی یاساوه درێژه به حوكمی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆتا بده‌ن و ئیتر وه‌كو هه‌موو نیزامه دیكتاتۆره‌كانی جیهان، یاسا بكه‌نه ئامرازێك بۆ سه‌ركوت كردنی ئازادییه‌كانی خه‌ڵك، واته به‌یاسایی كردنی كاره ناڕواكانی ده‌سه‌ڵات.
به‌ڵام جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت پێ بێژم كه كارێكت له‌به‌رده‌م ماوه ئه‌بێ له بیری نه‌كه‌یت ئه‌ویش:
بانگی وه‌زیری پلاندانان و گوێڕایه‌ڵه‌كانی پارله‌مانت بكه با هه‌موو بودجه‌ی ئه‌مساڵ بۆ دروستكردنی زیندان ته‌رخان بكه‌ن، چونكه دڵنیابه ئێمه پابه‌ندی هیچ یاسایه‌كی سه‌ركوتگه‌رانه نابین كه ئازادیمان پێ شێل بكات و به‌هه‌ڕه‌شه‌ی ئێوه‌ش یه‌خه‌ی شه‌قامه‌كان به‌رناده‌ین، هه‌رگیز ئاماده‌نین، بۆ خۆپیشاندانێك كه دژ به هه‌زار و یه‌ك ئیشی نابه‌جێی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته‌یه داوای مۆڵه‌ت بكه‌ین، كاتێكیش جه‌نابت ئه‌و یاسایه واژوو ده‌كه‌یت و خۆپیشانده‌ران ده‌خه‌یته زیندان، ئه‌وه ئێمه چاوه‌ڕێی زیندانین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
