
"دوایین تیشکی هه‌تاوی ده‌مه‌وئێواره ئاماژه به‌و ڕێگایه ده‌کات که ده‌مهه‌وێ بینوسم
خشه‌خشی گه‌ڵاکان له ژێر هه‌نگاوه‌کانمدا ده‌ڵێن، لێی گه‌ڕێ با بکه‌وێته خواره‌وه
ئه‌وکاته‌یه که ڕێگای ئازادی ئه‌دۆزرێته‌وه."
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 3012/2010 کاتژومیری 3ی دوانیوه‌ڕۆ ئاكسیونێك له شاری كۆڵن بۆ محكوم و ئیدانه كردنی ئێعدامی عه‌لی سارمی و عه‌لی ئه‌كبه‌ری سیاده‌ت و به مه‌به‌ستی داواكاری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئیعدامی حه‌بیبوڵا له‌تیفی و سه‌رجه‌می ئه‌و زیندانیانه‌ی كه حوكمی ئێعدام‌یان به سه‌ردا داسه‌پاوه له لایه‌ن چه‌ند ڕێكخراوی ژنان و مه‌ده‌نی به‌ڕیوه چوو. له بڕگه‌ی کوتایی به‌رنامه‌که داوا له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان کرا که به یارمه‌تی وه‌رگرتن له ئیمکاناتی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه زه‌ختی کاریگه‌ر به مه‌به‌ستی مسۆگه‌ر کردنی ئه‌م ئامانجانه‌ی ژێره‌وه بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران:
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئیعدامی حه‌بیبوڵا لوتفی و سه‌رجه‌می حوكمی ئیعدامی زندانیانی سیاسی له ئێران
- کۆتایی هێنان به سه‌رکوت و کوشتنی خه‌ڵکی خا‌وه‌ن بیر و باوه‌ڕی جیاواز له کوردستان و ئێران
- لابردنی سزای ئێعدام له ئێران‌دا
- جیاکردنه‌وه‌ی دین و سیاسه‌ت
- ئازادکردنی هه‌موو زیندانیانی سیاسیی، خه‌باتکارانی ما‌فی مرۆڤ و ڕۆشنبیرانی به‌ندکراو
- ڕاگرتنی فه‌وری ئه‌شکه‌نجه و ئێعدامی به‌ندکراوه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمه‌کانی ئه‌وان له کوردستان وئێران
- دابین کردنی دێمۆکراتییه‌ت و ما‌فی مرۆڤ له ئێران
- دابین کردنی ئاشتی له کوردستاندا
''ئه‌گه‌ر به گومانی زۆرداران و ده‌سه‌ڵاتداران، مه‌رگی من هۆکاری سڕینه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد و کوردستانه، پێوسته بڵێم ئه‌مه خه‌یاڵێکی به تاڵه نه مردنی من و نه مردنی هه‌زارانی وه‌ک من مه‌رهه‌مێک نابێت بۆ سارێژ کردنی
ئه‌و برینه به‌ڵکو بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره به‌رفراوانتر ده‌کات."بێگومان هه‌ر مه‌رگێک ئاماژه‌یه به ژیانێکیتر!''
به‌شێك له وته‌كانی ئیحسان كه له دوایین نامه‌كه‌یدا نوسیبوی.
کاریگه‌ری وتوانای ئێمه له پێکه‌وه بوونماندایه! دژی پێشێلکردنی ما‌فی مرۆڤ، بۆ ئازادی له ئێران‌دا، با هه‌موو پێکه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕن!
30.12.2010
كڵن ئا‌ڵمانیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
