گه‌ر دووفاقی ده‌قاوده‌ق شوێن واتای ئیزدواجییه‌ت بگرێته‌وه ئه‌توانم به‌خستنه‌بری به‌كاریبهێنم ، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه تاوه‌كو ئێستا و پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌وه‌نده ساڵی ئازادی ، زمانی كوردی له زاراوه عه‌ره‌بیه‌كان پاك نه‌بۆته‌وه و زۆر جاریش به‌ناچاری به‌كارئه‌هێنرێن ، ته‌نانه‌ت له‌ناو نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین و گه‌نجانی ئه‌مڕۆدا به‌شێوه‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاو زاراوه عه‌ره‌بییه‌كان له باسوخواسی ڕۆژانه‌دا به‌كاردێت و وه‌ك كه‌لتورێك تێكه‌ل به زمانه‌كه‌بووه .
گه‌رچی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به پێشه‌كی نییه كه‌م تازۆر ، ئه‌وی مه‌به‌ستمه باسی بكه‌م خوێندنه‌وه‌یه بۆ ناخی مرۆڤه‌كان به گشتی و پیاو به‌تایبه‌تی .. سه‌رچاوه‌ی باسه‌كه‌شم له‌پرسیاری هاوڕێیه‌كمه سه‌رچاوه‌ی گرت كه سه‌باره‌ت به دووفاقی و دووڕویی پیاو و چه‌ندێتی و چۆنێتی گۆڕێنی كه‌سایه‌تی و هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و ئه‌و جیاوازییه‌به‌رچاوه‌ی ئه‌بینرێت ، گه‌رچی مه‌سه‌له‌كه به‌گشتی هه‌موو پیاوان ناگرێته‌وه ، ئاخر ئه‌و خانمه‌ی هاوڕێم خۆی دركی به‌و راستییه كردووه و ئه‌ڵێت هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ماڵه‌وه به سه‌رنجیش قسه‌ی لێده‌رنایه‌ت ، یان به‌دیار تیڤییه‌كانه‌وه هه‌ڵكوڕماوه یان خه‌وتووه ، مرومۆچ و دایم توڕه و له‌به‌رده‌می منا واخۆینیشانئه‌دات كه خۆشیی به‌ژن نایه‌ت ، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی له شوێنه گشتییه‌كان وانییه ، له هه‌ر شوێنێك ژنێك هه‌بێت ئه‌و پێی خۆشه ، زۆر به‌شیرینی موجامه‌له‌ی ڕه‌گه‌زی مێ ئه‌كات و ئه‌وی بیناسێت ئیره‌ییم پێئه‌بات كه پیاوێكی وا ڕوخۆش و شیرین كه‌لام هاوسه‌رمه .
پێم وانییه به‌ته‌نها ئه‌و مه‌سه‌له‌یه تایبه‌ت به هاوسه‌ری هاوڕێكه‌م بێت به‌ڵكو زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی دركیان به‌ڕاستی دووفاقی و ئیزدواجییه‌تی پیاوه‌كانیان كردووه ، گه‌رچی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئاسایی نییه و به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه ی گرتۆته‌وه ، گه‌ر ده‌لاله‌ت له‌بوونی شتێك بكات ئه‌وا بوونی ناهاوسه‌نگی له‌باری ده‌روونیدا ده‌رئه‌خات ، ئاخر به‌ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕی ته‌واویان به‌جێگیری و سه‌نگی كه‌سایه‌تی خۆیان نییه به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، ده‌نا چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان دیوی ناوه‌وه‌ی چواردیواری ماڵ و دیوی ده‌ره‌وه‌یدا ؟ ئاخۆ به‌خشینی خۆشه‌ویستی و گفتووگۆی شیرین به هاوسه‌ر ڕه‌وا نییه ؟ ئه‌و ئیزدواجییه‌ته‌ی پیاو تێیدا ئه‌ژی بۆته هۆی دروستبوونی كه‌لێنێكی سۆزداری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی دوو ڕۆح كه وا پێویسته له شته ده‌ره‌كییه‌كانی دیكه زۆر زیاتر پێكه‌وه بلكێن، دووریش نییه گه‌ر ژن هه‌وڵی ده‌ربازبوون بدات له‌نیو گێژاوی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌دا خه‌ڵكی لۆمه‌ی نه‌كه‌ن و به‌رتانه‌ی دوورونزیك نه‌كه‌وێت ؟ ئاخر پیاو دووفاق و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی دروستكراو له‌ناو خه‌ڵكدا خۆێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ئه‌كرێت و لای ژنیش خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه هه‌میشه خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه زاڵه به‌سه‌ر ناو چواردیواردا .
بوونی دووفاقی و دووڕووی له‌نێو ته‌واوی كۆمه‌ڵگه جیهانییه‌كاندا هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی پیاو سالاره و به پله‌ێ یه‌كه‌م دێت له كۆمه‌ڵگه‌دا ، ئه‌گه‌ر وانییه بۆ پیاو له ووڵاتی سعودییه جلوبه‌رگی ژێره‌وه و پێداویستییه‌تایبه‌تییه‌كانی ژن ئه‌كڕێت و به ڕۆحێكی وه‌رزشییانه‌وه پارچه‌پارچه هه‌ڵیان ئه‌بژێرێت كه‌چی پێشچوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو كۆگاكه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له ژنه‌كه‌ی ئه‌كات رووله‌دیوار بوه‌ستێ و هه‌وڵی هاتنه‌ژووره‌وه نه‌دات !!؟
تێبینی / ئه م بابه ته له ژماره ٦٥ ی گۆڤاری سڤیل بڵاوبۆته‌وه .
گۆشه ی ( ئاریشه ) به دو هه‌فته جارێك .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
