به هه‌ڵه خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن له چه‌مكی ڕۆشنبیری ئه‌و كاریسه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ره‌و سه‌رلێشێوان بردووه به‌ئاشكرا له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا هه‌ستی پێئه‌كرێت و ئه‌شتوانم بڵێم ئه‌بینرێت، ڕۆشنبیری به مانای هۆشیاری تاك، ئه‌و هۆشیارییه‌ی ناینێته نێو گێژاوی پرسیارێكی ژه‌نگاوی و نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانی له‌سه‌ر دروست ناكات، ئاخر مه‌رجی ڕۆشنبیری تاك هه‌ڵواسینی بڕوانامه نییه له ژوورسه‌ره‌وه به‌ڵكو تێگه‌یشتنه له چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه، گه‌رچی خوێندنه‌وه بۆ ڕۆشنبیری تاك به بڕوانامه لای به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگه ئه‌خه‌مڵێنرێت به‌ڵام كاتێك تێكه‌ڵ به هزروبیری تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌بین پێچه‌وانه‌ی ئه و بۆچونه‌مان دێته پێشچاو و نیگه‌رانی ئه‌چنینه‌وه .
له‌وانه‌یه خاوه‌ن بڕوانامه‌كان بێنه وه‌ڵام و داكۆكی له‌و بڕه ڕۆشنبیرییه بكه‌ن كه تیایاندا كۆنكرێت بووه و ته‌نها زه‌ڕه‌یه‌ك فراوان نابێت، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه چاوگێرانه به نێو كۆمه‌ڵگه‌دا .
ئاخر ئه‌مه كاریسه‌یه دوای تێپه‌ڕینی ١٩ ساڵ به‌سه‌ر ئازادی و قۆناغی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و پێشكه‌وتندا ژنێكی ڕۆشنبیر بپرسێت ( بۆ شیعری نیشتمان په‌روه‌ری نانووسیت ؟ )، كام له‌ئێمه نیشتمانی خۆش ناوێت ؟ چ تاكێكی كورد ڕۆحی نیشتمان په‌روه‌ری تێدا نه‌بزواوه، ئێستاشی له‌سه‌ر بێت تاسه‌رئێسقان نیستمان دۆستین، گه‌رچی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له‌دیدگه‌ی ئه‌و خانمه‌وه دیوێكی دیكه‌ی هه‌یه و ئه‌و له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ئه‌پرسێت، ئه‌و وه‌ك ژنێكی خۆ به‌ڕۆشنبیر زان پێی شه‌رمه ژنێك شیعر بۆ خۆشه‌ویستی بنووسێت و ناوی پیاو بهێنێت، ئه‌و و هه‌زارانی دیكه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه پێیان وایه ژن ئه‌بێت ته‌نها شیعری نیشتمان په‌روه‌ری، یان شیعری مناڵان بنووسێت، گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا هێڵی سوور ئه‌به‌زێنێت، گه‌ر پرسیاری ئه‌و خانمه ته‌نها پرسیارێك بێت و له‌سۆنگه‌ی ناهۆشیاری و نه‌ببونی ڕۆشنبیری فیكرییه‌وه كرابێت ئه‌وا وه‌ڵام زۆرن، شیعری نیشتمان په‌روه‌ری و وه‌ته‌نییه‌ت كاتێك چێژی هه‌بوو كه میلله‌ت له قۆناغی سۆڕشی شاخدا بوو، ئاخر ئێستا ته‌نانه‌ت سروده نیشتمانییه‌كانیش له به‌رنامه‌ی به‌یانیانی خوێندنگاكاندا له‌یاد كراون و ئه‌بێ بپرسین كێ شیعری نیشتمان په‌روه‌ری ئه‌خوێنێته‌وه ؟؟
ئه‌وه‌ی سه‌یره تادێت ژماره‌ی قوتابیانی زانكۆ زیاد ئه‌كات، خوێندنگا حكومییه‌كان ژماره‌ی خوێندكاریان كه‌مئه‌كا و خێزان له خوێندنگا ئه‌ههلییه‌كان ناونوسیان ئه‌كه‌ن !! ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان له‌ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره‌كان زۆر زیاترن ..
كتێب وه‌ك خۆڵه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان .. كه‌چی هۆشیاری تاك تادێت كه‌م ده‌كات .. مادییات و كه‌مالییات جێگه‌ی ڕۆشنبیری و خۆ ڕۆشنبیركردنی گرتووه، كه‌سێك نییه نكولی له پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی بكات و بێێ له‌نگ بێت خه‌ڵكی ئاسوده‌بژین، به‌ڵام ئاسوده‌گی و خۆشگوزه‌رانی كاتێك به‌مانا ته‌واوه‌كه‌ی دێت كه كۆمه‌ڵگه بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان له‌ده‌ست نه‌دات، ئه‌و ئه‌خلاقییاتانه‌ی به‌شێكن له مێژوو و كه‌لتورو نه‌رێته جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه و پاراستنیان ئه‌ركی ڕۆشنبیرانه و هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی نێو كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ پاراستنی .
تێبینی / ئه م بابه ته له ژماره ١٨٤ ی گۆڤاری شه‌قام بڵاوبۆته‌وه . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
