٨ ی مارس ..ڕۆژێك بۆ به مێینه‌كردنی ئاهه‌نگه‌كان ! ... که‌ژاڵ ئیسماعیل

گهرچی بۆ تهنها جارێك بهشداریم نهكردووه له هیچ ئاههنگێكی تایبهت به ساڵیادی ڕۆژی ژنانی جیهان كه رێكهوتی ٨ ی مارسی ههموو ساڵێكه، خودی بهشداری نهكردنم لهوانهیه بۆ ئهوهبێت كه تهنها چهن كاتژمێرێكه و كۆتایی دێت، چهن ساتێك گهڕانه بهناو غهم و ئازارهكانی ژندا، گهران بهنیو لاپهڕهكانی مێژووی مێینهدا، ههرچی لهو ڕۆژهدا ئهكرێت، ئهنووسرێت، نمایش ئهكرێت، تهنها ڕاهاتنێكه لهسهر شته باوهكان، ئاخر مرۆڤ واراهاتووه لهسهر ههر ڕووداویك یان یادهوهرییهك كۆمێنتی خۆی ئهنووسێت، گرنگ نییه چی ئهنووسێت گرنگ ئهوهیه راسته یان تهنها ڕۆیشتنێكی خێرایه بهسهر ئهو ساتهدا و لهكۆڵكردنهوهی ئهركێكه كه ئهبێت ئهنجام بدرێت !؟

ئهوی بهلای منهوه جێی سهرنجه، ساڵانێكی زۆره لهو ههفتهیهدا واته ئهو ههفتهیه كه ئاهه‌‌نگ و مهراسیمه تایبهتهكان به ڕۆژی ژن ئهنجام ئهدرێت لهتهواوی دنیادا، ههزاران ووتار و شیعر ئهنووسرێن، كۆرو كۆبوونهوه و خۆپیشاندان ساز ئهكرێت، كهچی هێشتا ووتارێك نییه پراوپڕ موژده بهخش بێت بهوهی ژن تهواوی مافهكانی دهستهبهر كردووه، گلهیی لهنهبوونی پێگهی ژن له تهواوی موئهسهساته ئیداری و حكومی و سیاسییهكاندا سهردێڕی ههواڵ و زۆرینهی ووتارهكانی ئهو ڕۆژهن، ئاخر خۆ ئهشبێ وابێت بهدهلیلی بوونی ئهو ههموو نابهرابهرییهی بهرابهر ڕهگهزی مێ ئهكرێت لهتهواوی دنیادا، مهخابین، خۆ وهنهبێت ژنانی ووڵاته پیشكهوتووهكان حاڵیان باشتر بێت ! لهوانهیه ئازادییهكی ڕههایان بۆ دهستهبهر كرابێت بهڵام وهك ئینسان لهزۆر لایهنی دیكهوه وێرانن، ئاخر بازرگانیكردن به جهستهی ژن و ڕیكلامكردن و هێنانی ژن بۆ نێوئهو كایه ناشرینه هێندهی تر ئهو ئازادییهی خستۆته ژیر پرسی بهكۆیلهكردن لهپێناو دهستكهوته مادییهكاندا، گهر ژن پێی وابێت خڕكردنهوهی سهروهتو سامان لهڕێگهی بهكارهێنانی جهستهی ئهوهوه ئازادییهئهوا به ههڵهیهكی زۆر گهورهدا چووه، چون كاتێك مرۆڤ به‌‌‌ها جوانهكانی بهئینسان بوون لهدهست ئهدات كه نهتوانێ ببێته خاوهن موڵكایهتی جهستهی خۆی .

بهشێكی دیكهی ژنانی جیهان و ژنانی كۆمهڵگهی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بهتایبهتی..باری غهم و ئازارهكانیان لهوه قورستره لهڕۆژێكدا باس بكرێت، خراپی باری ئابووری و كۆمهڵایهتی و هۆشیاری كاریگهری خراپی لهسهر ژیانیان ههیه، بهجۆرێك لهپێناو دابینكردنی قوتی ڕۆژانه لهسهر شهقامهكان سواڵ ئهكهن یان ههر لهسهر شهقام ئهژین ئهمهیش وایكردووه كه چارهنووسێكی ڕهش چاوهڕوانیانه، كهوتنهسهر شهقام ڕێگهی بۆ كهسانی بێویژدان خۆشكردووه وهك ئهو توڕو باندانهی كه بازرگانی بهجهستهی ژنهوه ئهكهن و ئهیانكهنه لهشفرۆش دهستاو دهست و ووڵاتهو ووڵات بازرگانییان پیئهكهن، ههڵبهت ئهو تاوانه گهورانهی ڕوبهڕوی ژن ئهبنهوه دهسهڵات بهرپرسه و تاوانباری یهكهمه له لاوازی بهڕێوهبردنی ئیدارهی دهسهڵات و دهستهبهر نهكردنی مافهكانی تاك بهگشتی و ژن بهتایبهت .

هیچ كاریسهیهك هێندهی ئازاردان و سوكایهتیكردن به ئینسان قورس و كاریگهر نییه نێر بێت یان مێ، ئهو ههموو جهنگ و كاولكاری و كوشتن و ئازاردانهی ئهمڕۆ مرۆڤهكان روبهڕوی ئهبنهوه جگه له سووكایهتی به ناسنامهی مرۆڤایهتی هیچی دیكه نییه، ئاخر پیاویش بهههمان شێوهی ژن ههڵگری كۆمهڵێك ئازار و كێشهی گهورهن و ههر ئهو كیشه كۆمهلایهتی و ئابورییانه كاریگهری ڕاستهوخۆیان لهسهر ههرهسهێنانی كۆمهڵگهو مرۆڤ بهگشتی ههیه و ژنان زهرهرمهندی یهكهمن لهنێو ئهو گێژاوی ژیانه سهختهدا .

كهوابوو تهواوی ئهو ئاههنگ و مهراسیمانه هیچ نین له ئهنجامدانی ئهركێك كه ئهبێت بكرێت، له ههموو ئهو ئاههنگ و مهراسیمه تایبهتانهشدا ئاماژه به بوونی ئازاری ژن ئهكرێت، دوا داخوازی و خواستی كۆتایشی بهئازاد كردنی ژنه وهك ئینسان و ههڵگرتنی ئهو قهیرانه سهختهیه لهسهر جهستهو دهروونی ژن .كهوابوو دوای سهدهیهك ٨ ی مارس تهنها ڕۆژێكه بۆ بهرزكردنهوهی دهنگی نزای ئینسان بۆ سهندنی پێناسی ئینسانێتی خۆی ! .

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.