له‌وه‌ته‌ی من له له سه‌روچاوه ده‌ژیم كه بۆ ماوه‌ی 11 سالی ره‌به‌قه، دانیشتوانی یه‌كێكن له به‌دبه‌خترین ئه‌و خه‌لكانه‌ی له سۆران پشتگوی خراون، دانیشتووانی یه‌كێكن كه زۆرترین به‌لێنیان وه‌رگرتووه و كه‌مترین به‌لێنیان بۆ جێبه‌جی كراوه، ئه‌م گه‌ره‌كه كه ره‌نگبێت حیسابی گوندی بۆ بكرێت به‌لام ده‌سه‌لاتدارانی سۆران بۆ زیادكردنی ژماره‌ی گه‌ره‌كه‌كانی، ناوی گه‌ره‌كیان لێنابێت، نه‌ك هه‌ر حیسابی گه‌ره‌ك به‌لكو حیسابی گوندێكیش بۆ نه‌كراوه كه له دوورترین خالی هه‌رێمی كوردستان بێت و رێگاوبانی زه‌حمه‌ت و له پشت حه‌فت چیای سه‌ختدا بێت كه به تونێل نه‌بێت رێگه‌ی بۆ نه‌چێت، له‌و گه‌ره‌كه هه‌رچی كوردپه‌روه‌ر و ماندووی ئه‌مرۆیه ده‌بینی و هه‌ر كه‌س حیسابیشیان بۆ ناكات؟ خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ره‌كه هینده بووه‌ته قوربانی وه‌فاداریان بۆ حزبه‌كه‌ی خۆیان هه‌یه كه ئه‌مرۆ هیچ حیسابێك بۆیان ناكرێت چونكه ترسی لابه‌لایان لی نیه، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ره‌كه گه‌وره‌یه له ئێش و ئازاردا ده‌ژین هیچ گوندێكی سه‌رسنووریش نابینی له‌و نه‌هامه‌تیه‌دا ژیان بگوزه‌رێنی.19 سالی ره‌به‌قه ئه‌م سه‌روچاوه‌یه دروست بووه كه‌چی تاكو ئێستا كه‌مترین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ نه‌چووه، هه‌ر وه‌ك كوردستان له سه‌ر به‌حری نه‌فت ده‌سورێته‌وه به‌لام نه‌ك هه‌ر خراپترین نه‌فت و به‌نزینی هه‌یه به‌لكو گرانترین شوێنه كه به‌م شێوه‌یه نه‌فتی لی گران بێت، ئا ئه‌م سه‌روچاوه‌یه كه له سه‌ر ئاو ده‌سورێته‌وه خراپترین گونده له سۆران بۆ كه‌می ئاو و بی ئاوی.ئه‌م سه‌روچاوه‌یه كه پێشتر قه‌له‌بالغترین شوێنی سۆران بوو ئه‌مرۆ له به‌ر خراپی جاده‌كانی تراكتوری شاره‌وانی و چه‌ند ئوتومبێلێكی نه‌فه‌ر هه‌لگر نه‌بن مه‌رحه‌بای لێناكه‌ن، قوتابخانه‌یه‌كی هه‌یه خوا نه‌كات زیندانیش وا بن، نه په‌نجه‌ره و نه ده‌رگا و نه حه‌وشه، 64 قوتابی له ژوورێكدا پالپالوَكانی ده‌كه‌ن و ماموستاكانیش بۆ ده‌رودیوار وانه ده‌لێنه‌وه، پێلاو و ده‌لنگی پاتولی قوتابیه‌كی بێچاره نابینی به توپه قۆڕ دانه‌پوشرابێت، ژووره‌كانی له جیاتی كاشی و به‌ردی مه‌رمه‌ر و حه‌لان به قۆڕی پێلاوه‌كانی قوتابیه بێچاره‌كان هونیوه، هه‌ر ئه‌وه‌شتان نه‌زانیوه ئه‌و قوتابخانه‌یه به پاره‌ی خه‌لكی سه‌روچاوه دروست كراوه و عه‌رده‌كه‌شی توز و بایه.
ئه‌گه‌ر له ترسی خوا نه‌بێت ئاو و لیتاوی كولان و جاده‌كانی ده‌كرێت له جیاتی (ته‌حین) بكرێته شووشه‌وه و بفروشرێت، كاره‌بای هه‌ر باس مه‌كه، نه عه‌مود و نه محاویله، نه مزگه‌وت و نه بنكه‌ی ته‌ندروستی و نه باسی ره‌وزه‌شه، كولانه‌كانی ته‌نگ و شه‌قامه‌كان وێران.
سی ساله بۆ سی كولانی به‌شێكی ئه‌م گه‌ره‌كه جه‌دوه‌ل دانراوه و ئاماده‌ی قیرتاو كردنه كه‌چی نه قیر كراوه و نه جه‌دوه‌له‌كان دروست حیسبابی دانراون و پاره‌كه‌ش لووش درا و شه‌قامه‌كه‌ش دوو مانگی نه‌كێشا وه‌كو ددانی كرمی هه‌لوه‌ریوه و كه‌س نه‌یوت مالی ئه‌و كه‌سه‌ی دروست كردووه له كوێیه و به‌لكو هه‌ر خه‌لاتیش كرابێت، سی دارچناره به ناوبانگه‌كه‌ی له ناو لوفه‌یه‌كی غه‌زه‌بلیكَراو خه‌ریكن وشك ده‌بن له حه‌یفی قوڕ و و لیتاو و به‌نداوه‌كه‌ی لوَفه جیرانه‌كه‌ی، ئه‌و لوفه‌ی كاتێك به ئوتومبێل به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ری وا ده‌زانی ئه‌مه فروكه‌یه و له سه‌ر ته‌به‌قه هێلكه‌دا خه‌ریكه هه‌لده‌ستێته ئاسمان.كاتی نزیكبوونی هه‌لبژاردنه‌كان ئه‌و قوَرتانه‌ی لوَفه‌كه پڕ ده‌كرێنه‌وه و جاده خۆش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی دێنه ناو خه‌لكه‌كه و ده‌روزه ده‌كه‌ن بۆده‌نگێك، ئاخر نه‌وه‌ك وه‌نه‌وشه‌كه‌ی ئه‌م به‌رپرسانه له‌ق و لوق و توزاوی ببێت، خۆزگا من له ناو مێشكی ئه‌و كه‌سانه بامه كه بۆ ده‌روزه‌ی ده‌نگه‌كان دێنه ئه‌و گه‌ره‌كه كه ئایا هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌ن و هه‌ست ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكێكی موسته‌هه‌ق له بیریان چووه‌ته‌وه و ئێستا پێویستیان پێیه به چ رووه‌ك داوایان لێ بكه‌ن؟
هه‌رچی بسته زه‌ویه هه‌مووی فروشرا به چیاكانیه‌وه، ته‌نانه‌ت نه بۆ مزگه‌وت و نه بۆ و ره‌وزه و نه بوَ بنكه‌ی ته‌ندورستی بسته زه‌ویه‌ك نه‌ماوه، جا ده‌بێت كی به‌رپرسیار بێت له‌و زه‌وی فروشتنه و نه‌مانی زه‌وی بۆ خزمه‌تگوزاری؟! باسی پارك و كتێبخانه و ناوه‌ندی رۆشنبیری و...بكه‌یت هه‌ر به بی پرس چه‌ند سالێك ده‌چیته ژووره‌وه.
جا خۆ خه‌لكی ئه‌م گونده‌ش موسته‌هه‌قن، چونكه تاكو ئێستا نه حزب لێیان ده‌ترسی ببنه لایه‌نێكی دیكه و نه حكومه‌ت ترسی هه‌یه خۆپیشاندان بكه‌ن و چه‌ند كه‌سێك رۆژێك به‌ره‌و شوێنێك په‌نا ببه‌ن، كه‌واته ئه‌وه‌نده ماوه یان خه‌ڵكی سه‌روچاوه هه‌لبستێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بێنه ناو بازنه‌وه یان هه‌ر له لوَفه‌كه‌ی ته‌به‌قه هێلكه بازگه‌یه‌ك دابنێت و داوای سه‌ربه‌خۆیی و هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له حكومه‌تی هه‌رێم بكات به‌لام به مه‌رجێك به‌شه نه‌وته‌كه‌شی بدرێت و بودجه‌یه‌كی تایبه‌تیش بۆیان دیاری بكرێت، ئه‌گه‌ر نه دوایی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئیسرایل و ئێران و توركیا، یان هه‌ر ولاتێكی دیكه ببه‌ستن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
