هه‌ر له یه‌كه‌م ساتی جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كێتی، سه‌رانی گۆڕان تۆشی هه‌له‌یه‌كی مێژوویی بوون كه هه‌تاهه‌تایه وه‌كو مۆركی هیندیه به نێوچاوانی ئه‌م بزۆتنه‌وه‌یه، ئه‌ویش دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك بوو به ناوی (زه‌ركه‌ته) كه دواتر گۆِریان بۆ (كۆمپانیای ووشه) و له یه‌كه‌م په‌یامیاندا ئاشكرایان كرد كه ته‌نها كاری ئه‌وان ده‌بێته (پێوه‌دا ن و گه‌زین)، ئا له‌و كاته‌وه شله‌شانێكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له لایه‌ك له به‌ر ئه‌وه خه‌ڵك خوا خوایان بوو هێزێك بێته ئاراوه بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و گه‌نده‌لی و واسیته و واسیته‌كاری، له لایه‌كی دیكه‌ش هه‌مان هێز ببێته ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ به‌دیهێنانی خواستی جه‌ماوه‌ر.له سه‌ره‌تادا كه بزۆتنه‌وه‌ی گۆڕان درۆست بوو، خه‌ڵك وا هه‌ستی كرد كه به‌لی ئه‌مه هه‌مان هێزه كه خۆیان داوای ده‌كه‌ن و ژماریه‌ك به كوێرانه خۆیان خزانده ژێر سێبه‌ریان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به وشیارانه چاوه‌روانی پراكتیزه بوونی ئه‌م هێزه بوو، ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ گۆڕان دۆڕاندی هه‌مان ئه‌و كه‌سانه بوون كه به كوێرانه و له هه‌ژیمه‌تی خۆیان چوونه ژێر سێبه‌ری ئه‌م بزۆتنه‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌ر له ته‌مه‌نێكی زۆر بچو‌وكدا چوكی دا‌و و خه‌ڵكه‌كه‌ش زیاتر وشیار بووه‌وه.ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر داوای ده‌كرد ئه‌و هێزه بوو كه ببێته به‌دێلێكی ئه‌كتیڤ بۆ داخوازیه‌كانیان كه‌چی گۆڕان كارێكی وای كرد كه ئه‌گه‌ر بێت و به‌یانی هێزێكی دیكه قیت ببێته‌وه و هه‌مان هێزی خواستی جه‌ماوه‌ر بێت ئه‌وا متمانه‌ی پێناكری و به بزۆتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئێستا ده‌شوپهێنن.
كاره هه‌له‌كانی ئه‌م بزۆتنه‌وه‌یه یه‌ك له دوای یه‌ك به سوودی ئیسلامی سیاسی به ده‌ره‌جه یه‌ك و به سوودی ده‌سه‌لات به ده‌ره‌جه دوو ته‌واو بوو، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی بزۆتنه‌وه‌ی گۆڕان وای كرد كه ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی مه‌یلی ئه‌وانیان هه‌بوو، لێیان بتۆڕێن و بچنه ناو حزبه ئیسلامیه‌كان، هه‌ر چه‌نده ئاشكرایه كه حزبه ئیسلامیه‌كان هیچ له گۆڕان به‌ده‌ر نین، به‌لام هێشتا كاتی ئه‌وان عه‌قلی خۆیان به ته‌واوی له ده‌ست نه‌داوه و زۆر به عاقلانه مامه‌له به ئایین ده‌كه‌ن.ئیسلامیه‌كان چاوه‌روانی هه‌مان هه‌ڵَی ئێستا بوون كه ڕه‌نگه له ژێره‌وه له گه‌ڵ گۆڕان بن و له سه‌ره‌وه‌ش خۆیان له ده‌سه‌لات جیا نه‌كرده‌وه، چۆنكه ئه‌مه هه‌لێكی زێرینه و زۆر به ئه‌سته‌م بۆیان ده‌ره‌خسێت، بۆیه متمانه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ریان به ده‌ست هێنا، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و حزبه ئیسلامیانه هیچ له گۆڕان به‌ده‌ر و كه‌متر نین، به‌لام ئه‌وان به خوێندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆیان بیر ده‌كه‌نه‌وه و ده‌چنه ناو هه‌له زێرینه‌كانه‌وه.به رای من ئه‌گه‌ر بزۆتنه‌وه‌ی گۆڕان له ژێره‌وه خه‌ڵكی هاندابایه كه خۆیان داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت بكه‌ن و دواتر به پشتیوانی ئه‌و خه‌ڵكه به‌یانامه‌كه‌ی ده‌ركردبا ئه‌وه یاریه‌كه‌ی ده‌برده‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌كیشی له پشتبایه، چونكه ئه‌وكاتی جه‌ماوه‌ر ده‌یزانی كه بزۆتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتگیری له خواستی جه‌ماوه‌ر ده‌كات، كه‌چی ئێستا ئاشكرایه كه ئه‌وه‌ی گۆڕان داوای ده‌كات ویستی كورد نیه و ده‌ستێكی ناپاكی له پشته، خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌وه وشیارتره كه ئه‌م داوایه‌ی گوڕان جێبه‌جی بكات و هه‌رگیز ئاماده نیه ئه‌م پرۆسه دیموكراتیه به‌و كه‌م و كۆریه له ده‌ست بدات.هه‌له‌ییه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی گۆڕان ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه خۆی به پێش رووداوه‌كان دێخیت و ئه‌گه‌ر به پشتیوانی ئه‌وانیش نه‌بێت وا نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر به‌ردێك له ئاسمانه‌وه بێت ده‌ستی ئه‌وانی تێدایه، واته لێره‌دا گۆڕان بی ئه‌وه‌ی هیچی له ده‌ست بی ته‌نها هه‌ولی ئه‌وه ده‌دات كه خه‌ڵك بزانێت وشیاره و نه‌نووستووه، هه‌لبه‌ته ئه‌وه‌ی راستی بێت نووستنی گوڕان وه‌كو ئه‌و به سالاچووه‌یه كه له قولایی خه‌وێكی گراندایه و پرخه و كۆخین و خیسه‌خیسه جگه‌ره‌كه‌ی ماله‌كه‌ی پڕ كردووه كه‌چی ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌ویش ده‌دزێت و له خه‌وه گرانه‌كه‌ی هه‌لناسێته‌وه.
من پێشتریش گووتوومه كه گۆڕان هه‌میشه ده‌نگه ده‌نگێكی بی ئه‌نجام لێیه‌وه دێت، هه‌میشه حه‌زی لێیه له سه‌ر زاری خه‌ڵك، له سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كان، لاپه‌ره‌ی رۆژنامه، بلاوكراوه‌كان و ده‌نگی رادیۆیه‌كان ناو ناوی ئه‌و بێت جا گرنگ نیه به باشی بێت یان خراپ، كه‌واته ئه‌مه به‌س نیه و لاوازی ئه‌م بزۆتنه‌وه‌یه نیشان ده‌دات.
پێویسته لێره هه‌موو لایه‌نێك بزانن كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه كوردستان له ده‌ست بدات و به ولاتانی عه‌ره‌بی بشوبهێنێت، بۆیه خه‌ڵك زۆر له‌وه وشیارتره به گه‌ف و گۆفی گۆڕان بێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی ده‌سه‌لاتی خۆیان بوه‌ستنه‌وه.
سه‌رانی گۆڕان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌موو خه‌ڵك ده‌یانناسێت و ده‌زانن كێن، مه‌رج نیه كۆمه‌له گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتوو و چه‌ند كه‌سێك كه جێگه‌یان نابێته‌وه بوونه كۆمه‌له و به ناوی ئۆپۆزسیۆن خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، ئاخر رۆژ به رۆژ كار و ركێڤی ئه‌و بزۆتنه‌وه‌یه دیار ده‌كه‌وێت و خه‌ڵك زیاتر وشیار ده‌بێته‌وه، له لایه‌ك داوای سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ن و له لایه‌ك به بی ره‌چاوكردنی یاساكان داوای نابه‌جی و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تێك ده‌كه‌ن كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك هه‌لیبژاردووه، به ده‌یان هه‌له‌ی زه‌قی دیكه، خۆشبه‌ختانه خه‌ڵكی كورد زۆر وشیاره و به هه‌موو فیتێك گوی شڵ ناكات.
هه‌لبه‌ت له بیر نه‌كرێت كه رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له به‌رده‌م گۆڕانێكی بنه‌ره‌تیدایه و ئه‌مه‌ش ره‌نگ بێت به ده‌ر نه‌بێت له ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش خالێكی زۆر گرنگ هه‌یه كه كورد شانازی پێوه ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان به خالی ده‌سپێك و نموونه‌یه‌كی باش داده‌نرێت له به دیموكراسی كردنی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست.پێموایه نه‌ده‌بوایه حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان وه‌لامی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌یان دابایه‌وه و ته‌نها جه‌ماوه‌ر و كه‌سانی شۆرشگێر و رۆشنبیر هه‌ستابان به وه‌لام دانه‌وه چونكه ئه‌م به‌یاننامه‌یه هی لایه‌نێك نه‌بوو كه كاریشگه‌ری ئه‌وتۆی له سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی ناوچه‌كه هه‌بێت.
كه‌واته لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه گۆڕان رۆژ به رۆژ له دۆڕان نزیك و نزیك و نزیكتر ده‌بێته‌وه.
راستیه‌ك هه‌یه كه هه‌موومان ده‌زانین و ره‌نگه هه‌موومانیش دركی پێنه‌كه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه راستیه‌كی حاشا هه‌لنه‌گره، هه‌ر له دامه‌زراندنی كومه‌له و جیابوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و كاتی پارتی كه نه‌وشێروان مسته‌فا یه‌كێك بوو لێیان، كۆلێك كه‌وتووته سه‌ر جه‌رگ و دلی نه‌وشێروان و چه‌ندین كه‌سی دیكه كه تا ئه‌مرۆش پێیه‌وه ده‌نالێنن و پێشی ده‌چن ئه‌م كۆڵه سارێژ نابێت كه بریتیه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له پارتی، كه ئه‌مه‌ش مه‌حاله و ده‌بێت داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد ته‌نها له سه‌ر ده‌ستی پارتی بێنه دی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
