جا خۆ ئه‌گه‌ر تڕ كردن عه‌یبه بێت، بڕی كردن هیچ كه‌متر نیه لێی، به‌ڵام له ناو كومه‌لگه جیاوازه‌كان ئه‌م دوو (با) به‌ر بوونه لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت. قسه‌م له سه‌ر ئه‌م (با) به‌ربوونه نیه به‌ڵام مه‌به‌ستم له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م په‌نده ئه‌مه‌یه كه به‌راوردێك بكه‌م له نێوان ئه‌م په‌نده و پێكهێنانی لیژنه‌ی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی زێده‌روویی له سۆران. ئه‌گه‌ر له ناو مه‌جلیسێكدا كه‌سێك (با) خۆ تێنه‌گری فه‌قیره‌ی ناچار ئه‌بی بایه‌كه به‌ر بدات جا چ به ده‌نگ بی یان بی ده‌نگ، ئه‌گه‌ر ده‌نگیشی لێوه‌هات ئه‌وا قوونه‌كه‌ی وێك ده‌هێنێته‌وه به‌ڵام سوودی نیه.
ئا لێره‌دا پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌م كات و ساته‌دا بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی زێده‌روویی كردنه سه‌ر مولكی گشتی وه‌كو ئه‌م تڕه‌یه كه له مه‌جلیسێك له كه‌سێك ب
هردهبێت.
هه‌موومان شاهیدی ئه‌وه‌ین به درێژایی 19 ساڵی ره‌به‌قه به ده‌یان كه‌سی پشت ئه‌ستوور و كه‌سانێك كه هیچ حیسابێك بۆ حكومه‌ت و یاسا ناكه‌ن، هه‌رچی له توانایاندا بوو زه‌وی گشتیان فروشت، تاكو ئێستا چه‌ندین لیژنه پێك هێنراوه، چه‌ندین لیژنه گوڕدراوه، چه‌ندین كه‌سایه‌تی ته‌داخولیان تێدا كردووه نه‌یانتوانیوه ئه‌م زه‌وی فروشتنه رابگرن، هه‌تا وای لێهات زۆربه‌ی زۆری زه‌ویه‌كانی سۆران به چیاكانی ده‌وروبه‌ریشوه فروشران، ئه‌ری به‌راست كی ئه‌و پارچه زه‌ویانه ده‌فرۆشێت؟! كی له یاسا به‌رزتره و ئه‌وه‌نده به‌هێزه بتوانی به‌رانبه‌ر یاسا بوه‌ستێت و هه‌رچی حه‌زی لێ‌بوو بیكات؟! بێجگه له كه‌سانی به‌رپرس و پشت ئه‌ستوور به كه‌سانی دیكه‌وه؟! ئه‌ری بۆ چی ئه‌و هه‌موو لیژنه‌یه گوڕدران؟ ئه‌ری سه‌ره‌رای پێكهێنانی ئه‌و هه‌موو لیژنه‌یه بۆ جلۆی ئه‌و زیده‌روویانه نه‌گیرا؟! باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر نه‌ده‌كران كه پارچه زه‌ویان ده‌فروشت به‌ڵام كرێچیه‌ك و كه‌مده‌رامه‌تێك كه خانووی بۆ خۆی ده‌كرد ده‌درایه به‌ر شه‌لاق و گوَلله؟! ئه‌ری به‌راست ئه‌و خانوو و دوكانانه هی كێن كه سه‌ر دووساید و شوێنه ستراتیجی و تجاریه‌كان دروست كراون؟! ئه‌مانه‌و ده‌یان پرسیاری دیكه وه‌لامیان ده‌وێت كه له لای خۆدی به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه.
پێموایه له‌م كات و ساته‌دا پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ رێگه گرتن ماقول نیه به‌لكو پێویسته لیژنه‌یه‌كی به دوادا چوون دروست بكرێت بۆ ئه‌و خانوو و پارچه زه‌ویانه‌ی فروشراون كه به چ جۆر و رێگه و یاسایه‌ك فروشراون. ؟! ئێستا به‌شی زۆری زه‌ویه‌كان چه‌ند ده‌ستێك به یه‌كدیان فروشراون و ئه‌وه‌ی لازمه بیكه‌ن ئه‌وه‌یه كه لێكولینه‌وه له سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه بكرێت كه تاپویان نیه و بزانن هی كێن و كی فرۆشتوویه‌تی و كریویه‌تی؟!
هه‌ر ئه‌م زێده‌روویی فروشتنه‌ی زه‌ویه‌كانیش وای كرد كه بۆ هه‌تاهه‌تایه شه‌قام و كولانه‌كانی سۆران وه‌كو گوندێك ته‌نگ و بێسه‌ر و به‌ر بمێننه‌وه و بۆ خزمه‌تگوزاریش ببێته كێشه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
