به نادلی و ناچاری چاوه‌روانی بێهوده رویشتنی سالێكی دیكه‌ی ته‌مه‌نم ده‌كه‌م، له سالێكی وشك و ساردی زستانی دیسان وه‌كو هه‌ر شه‌و له ژوورێكی ره‌ق و رووتی بی رایه‌خ و سارد و سڕ، له سه‌ر كومپیوته‌ره توز له سه‌ر نیشتووه‌كه‌م، له گه‌ڵ گلوپێكی كزی كاره‌بای موه‌لیده چاوه‌روانی سه‌ری سالێكی دیكه ده‌كه‌ین كه هه‌ر خوا خوامه له كولم ببێته‌وه بڕوات، له لایه‌ك حه‌ز ناكه‌م له پیری نزیك ببمه‌وه و ته‌مه‌نی گه‌نجێتی خۆم له شاری سۆران بێهوده له ده‌ست بدم كه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نوێم نه‌بووه جێگه‌ی باس كردن و شانازی بێت، له لایه‌كی دیكه چاوم له میله‌كانی كاژمێره تاوه‌كو بگوڕدرێت و ببێته سالێكی دیكه، ئاخر هه‌ر ده‌لێن ئه‌مساڵ نه سالێكی دیكه كورد ده‌بێته ده‌وله‌ت و كاره‌با ده‌بێته 24 كاتژمێری و هه‌موو گه‌ره‌كه‌كان قیرتاو ده‌كرێن، ژیانی خه‌ڵك خۆش ده‌كرێت و جیاوازی چینایه‌تی نامێنی، بۆیه هه‌رچه‌نده ده‌مژمێر زوو بروات خۆشحالم ده‌كات، كه‌چی ساڵ به ساڵ خۆزگه‌م به پار، ساڵ به ساڵ پرۆژه و په‌روه‌رده و پێشكه‌وتن و خزمه‌ت كردن بۆ چینی هه‌ژار له كورته ده‌دات و پرۆژه‌كان بۆ چه‌ند مانگێكیش خۆیان ناگرن، هه‌ر له گه‌ره‌كی خۆمان كه 18 ساڵه بی خزمه‌تگوزاریه هێشتاش (64) قوتابی له ژوورێكی وه‌كو زیندان به په‌نجه‌ره‌یه‌ك و ژوورێكی سارد و سڕ وانه ده‌خوێنن، جا ئه‌مه ده‌بن به چی؟! ئه‌مانه پاڵ پالوكانی بكه‌ن یان وانه بخوێنن؟ بۆیه حالمان خۆشه و هه‌موو رۆژی پروفیسۆرمان لی ده‌ردچن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه بریار وایه له هه‌ر گوندێكی سی مالی مالی چواره‌م قوتابخانه بێت. !
smsی پیرۆزبایی موبایله‌كه‌م ده‌له‌زێنن و قرچه‌قرچی ددانه‌كانم وه‌كو ده‌فی كامكاران و بایه سارده‌كه‌ی به‌ر ده‌رگا ژه‌نگاوی و كونكونه‌كه وێكم ده‌هێنه‌وه، سه‌دای خۆش كردنی گیرفانی چه‌ند هۆنه‌رمه‌ندێك له تێله‌فزیونی جیرانه‌كه‌مان به‌ر گوێم ده‌كه‌وی و گوایه ئاهه‌نگ له فلانه هوڵی به‌ناوبانه‌گه‌كه‌ی كوردستان ساز ده‌كرێت و فلانه ره‌قاس و كچه جوانه‌كه‌ی فلانه ولات دێت بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی نه‌چوونه‌ته ده‌ره‌وه ئاهه‌نگ ساز ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌لمی حه‌مام و ئاوده‌سته‌كانیان گه‌رم و خۆشه و ده‌یان مندالی هه‌ژاریش له ناو پێخه‌ڤه‌كه‌یان كوخه كوخ و تاله‌رزیان گرتووه، مندالانی به‌رپرسان له به‌ر تێله‌فزیونه‌كانی شاشه فلات وه‌كو په‌رده‌ی سینه‌ما دانیشتوون و سه‌یری ئاهه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و مندالانی هه‌ژارانیش له به‌ر تێله‌فزیونێكی كۆن و شاشه 14 ئینجی خشه‌خش دانیشتوون و نازانن هه‌ر چیه له سه‌ر؟ له‌م سارده زستانه‌دا روومه‌تی مندالانی به‌رپرسان سوور و سپی له به‌ر سپلیتی كاره‌با فووله‌كه و چاوی هه‌ژارانیش سوور هه‌لگه‌راون و خیسه خیسی سینگه‌كه‌یان ده‌چێته به‌ر عه‌رشی ئاسمان كه‌س گوێی لی نیه.
چه‌ند خوله‌كێكی دیكه ماوه سالێكی دیكه بی كاره‌با ده‌ست پێده‌كات و ئه‌و كاره‌بایه‌ی پارسال هه‌بوو ئه‌ویش به نیوه كراوه، هینده‌ی نه‌ماوه له سالێكی نوێ‌دا ژووره‌كانی هه‌ژاران تاریك ده‌بن و بلاجكتوره‌كانی ماله به‌رپرسه‌كانیش ده‌وروبه‌ریان كردووته رۆژی روناك، له ولاتان هه‌موو چین و توێژێك له ژێر گلوپه ره‌نگاوره‌نگه‌كان ساله‌كه‌یان پیرۆز ده‌كه‌ن و كوڕ و كچه‌كان ده‌ست له ناو ده‌ست و ده‌م له ناو ده‌م چاوه‌روانی لێدانی زه‌نگی سالێكی دیكه‌ی كامه‌رانی و به‌ره‌و پێشكه‌وتنی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێنن و له ولاتی خۆشمان تازه به تازه موه‌لیده ده‌كوژێته‌وه و گلوپێكی كزیش نابینرێت بێجگه له ماله به‌رپرسان، هه‌ندێك له به‌رپرسانی كوردستان له خۆشترین شاره‌كانی ولاتانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ساڵ نوی ده‌كه‌نه‌وه و بۆ كوڕه پێشمه‌رگه و هه‌ژارێكیش نیه بێجگه له شاره‌كه‌ی خۆی ته‌نانه‌ت شارێكی دیكه‌ی كوردستانیش ببینێت.
ئه‌وه موه‌لیده كوژایه‌وه و ویته ویتی upsی كومپیوته‌ره‌كه‌شم هاوار ده‌كات بمكوژێنه‌وه، له ولاتان خۆشی بارینه و كچ و كوڕان دیاری و پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن و له ولاته توزاوی و تاریكه‌كه‌ی خۆشمان تازه به تازه گه‌نجان چاوه‌روانی دابه‌زینی سه‌نته‌كانی كوره‌ك تلیكوم ده‌كه‌ن و ده‌بێته پسته پستی كوڕ و كچان و له ترسی باوك و براكانیان نا‌وێرن وا قسه بكه‌ن كه له یه‌كتری حالی ببن، ئا تازه بالی تاریكی كوردستانی پوشاند و به‌و نیوه شه‌وه دزه‌كانی راموسان دزه ده‌كه‌نه ناو حه‌وشه و پشت كولیتی مریشكه‌كان و ناو ته‌نوره گه‌رمه‌كان بۆ ماچێكی به ترس ئه‌ویش له له‌شێكی سوێر و بون ئاره‌ق و... .
ئێمه چه‌نده گوناحین ته‌نانه‌ت بۆ ژن و مێردیش نیه خۆشیه‌ك به‌و شه‌وه ببه‌ن نه ئاوی گه‌رم و نه ژوورێكی گه‌رم و رازاوه و نه ژیانێكی بێ كێشه.
Zuhre_edlbi@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
