سه‌رتا ئه‌و بارودۆخه‌ی ناوچه‌که به‌خۆوه ده‌یبینێ، ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی له‌ناوچه‌که به‌دیهاتوه، ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی که به‌گۆڕانکاری باسی لێده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان...!! ناحه‌زانی نه‌ته‌وو نیشتیمانی کوردستان به‌هه‌لیان بینیوه بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕسته‌وخۆ ده‌ستیان له نێو ئاڵۆزکردنی برودۆخه‌که‌یه...به‌ڵام ئه‌مه په‌تایێکه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستی گرتۆته‌وه‌و به‌کوردستانه‌وه، بێگومان هه‌رجێگاو لایه‌ك یان ووڵاتێك تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه، بۆیه بارودۆخه‌که که‌سانێکی هه‌ستیار و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان په‌روه‌ری پێویسته...!! بۆئه‌وه‌ی به‌هۆشیاری هه‌ستیاری هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین، و هه‌رهه‌موومان خۆمان به‌به‌رپرس بزانین و هه‌وڵی هێمنکردنی بارودۆخه‌که‌بین، لێره پێم باشه تیشك بخه‌مه‌سه‌ر ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن و نووسه‌ران، و به‌م جۆره بڕۆمه نێو بابه‌ته‌که‌مان...
پێنووس سێیه‌مین مه‌خلووقاتی یه‌زدانه پا‌ش ئاو عه‌رش، هه‌ڵبه‌ته پێنووس گرنگی خۆیی هه‌یه بۆیه له چه‌ند ئایه‌تیکی قورآنی پیرۆز ئاماژه‌ی پێ دراوه (الذي علم بالقلم علم الأنسان مالم يعلم ) ( والقلم وما يسطرون ) ...هتد نامه‌وێ درێژه به‌م باسه بده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ له باسه‌که‌مان ده‌رنه‌چینه ده‌ره‌وه ..نووسین دیارده‌یکی پێشکه‌وه‌توه که مرۆڤ له مێژه‌وه ئاشنای بووه، له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ئه‌م دیارده‌یه مرۆڤیش پێشده‌که‌وی ...هۆیه‌کانی نووسین زۆرن به‌ڵام قۆناغه‌کان که نووسین به‌سه‌ریا تێپه‌ڕیوه جۆراوجۆرن له‌و قۆناغانه‌ی نووسین پێی ڕۆیشتووه ووێنه‌ی شت به هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و ووێنه‌یه له‌سه‌ر دار و به‌رد ده‌کێشرا ..هتد، دیاره به پێشکه‌وتنی مرۆڤ پێووسته‌کان و جۆری نووسینیش پێشکه‌وه‌ت و گۆڕێنی به‌سه‌ر هات، وواته مێشك (عقڵ)ی مرۆڤ ده‌بێته ئامرازێك بۆ پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی..دوایی ئه‌م پێشکه‌وتنه و ڕوودانه‌وه‌ی له نێو مرۆڤایه‌تی به‌ڕێگای پێنووسی نووسه‌ر ده‌رده‌کوێ...لیره ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که جموجوڵی مرؤڤ له‌سه‌ر ئه‌م جیهانه به دوو ئامراز ده‌ستی پێکردوه : مێشك (عقڵ) + پێنووس = مڕۆڤێکی ڕۆشنبیری پێشکه‌وتو ...
هه‌ڵبه‌ته ئاوێنه‌ی نووسه‌ر نووسینه‌کانێتی...ئه‌و زانیارانه و ڕۆشنبیریه‌ی که له ڕۆژانی ژیانی فێربوه به نووسینه‌کانی ده‌یگێرێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه !! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت بیر‌و بۆچونه‌کانی له‌نێو مرۆڤایه‌تی بڵاو و تێکه‌ڵ بکا ...بۆیه نووسین فه‌لسه‌فه‌یێکه به نووسه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێ با ده‌رکه‌وم با خۆم به کۆمه‌ڵگه ئاشنا بکه‌م ..ئاشنای کۆمه‌ڵگه به ڕاست و هه‌ڵه‌کان بکه‌م ..ئاشنای کومه‌ڵگه به ڕه‌ش و سپی بکه‌م ....!! ده‌توانم بڵێم نووسین ئه‌وه‌یه که نووسه‌ر ده‌ڵی ئه‌مه منم ..ئه‌ی ئێوه ..؟؟؟؟؟؟!!!!
خوێنه‌ری به‌ڕێز نووسه‌ری پێشکه‌وتو..ووه‌کوو زانایێکی ئوتۆیه که ده‌یه‌وی به‌ڕێگای ووتار و نووسینه‌کانیه‌وه پێشکه‌وتن و هووشیاری به کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ببه‌خشێ، بۆیه ده‌بی ئامرازی ئه‌خلاقیات مه‌رجه‌کانی نووسین بزانێ و شاره‌زای پێویستی شه‌قامی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌بێ..ده‌بی نووسینه‌کانی به‌زمانێکی ڕوون و ئاسان و پاك و تێگه‌ێنه‌ر بێ به‌ڵکوو بیر و بۆچونه‌کانی بگاته کۆمه‌ڵگه ..هه‌ڵبه‌ته نوسین روون کردنه‌وه‌و تێکه‌ڵه له ڕووداوه‌کان، به بیر و بۆچوون و نووسه‌ره له‌ڕێگه‌ی پێنووسه‌که‌ی ..
ئه‌ڵێن ئه‌وکاته‌ی قورآنی پیرۆز داده‌به‌زێته سه‌ر سینگی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (د) ذاتی پاکی پێغه‌مبه‌ر نه‌خوێنده‌وار بوو، و پێویستی به نووسه‌ر بووه بۆیه چه‌ند نووسه‌رێکی هه‌بو...من به‌ووردی ناڕۆمه نێو ئه‌م بابه‌ته به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته باسی ده‌که‌م ...ده‌ڵێن یه‌کی له نووسه‌ره‌کانی ئه‌م ئایه‌ته‌ی نووسی؛ بسم الله الرحمن الرحیم (إن الله اصطفى آدم ونوحا وآل إبراهيم وآل عمران على العالمين )، له جێگای ال عمران ..( آل مروان)ی نووسی چونکه خۆی له آل مروان بوو ...به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (د) پا‌ش ته‌واو بوونی نووسینی نووسه‌ره‌کان په‌نجه‌ی ده‌خشانه سه‌ر ئه‌و دێڕانه‌ی نووسه‌ره‌کان ده‌یانووسی له‌هه‌ر جیگایێك هه‌له یان گۆڕێن ببوایه په‌نجه‌ی ڕاده‌وه‌ستا (....)، بۆیه له‌سه‌ر (آل مروان) په‌نجه‌ی ڕاوه‌ستا ئاگادار بوو که هه‌له‌یێك یان گۆڕینێك هه‌یه بۆیه به‌نووسه‌ره‌که‌ی فه‌رموو ئه‌مه بخوێنه چێت نووسیوه ...هتد به‌و جۆره ئه‌و نووسه‌ره ده‌یویست چه‌واشه‌ی ڕاسته‌کان بکا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بیقۆزێنێته‌وه ...!!!!!!
هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم لێره ڕاگه‌یاندنی بینراو و بیستراو نووسینی ئه‌و نوسه‌رانه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌کان نووسینی جوراو جۆر بڵاوده‌که‌نه‌وه، ئه‌و نووسین و ووتارانه که نوسه‌ران به په‌نجه که‌ڕه‌کانی و پێنووسه کوێره‌که‌ی ده‌گری و ئه‌و ووشانه‌یه‌ی به بیروڕای خۆی به باشی ده‌زانی و نه‌خشیده‌کاته سه‌ر ئه‌و لاپه‌ڕه لاڵـــه...که توانای ڕه‌دکردنه‌وه‌ی ووشه‌و دێڕو بابه‌ته بۆگه‌نه‌کانی نیه...!!! به‌ڕاستی ئه‌مه دیارده‌یکی...نه‌ك دواکه‌وتوو بگره بێ ئه‌خلاقی بکوژه، هه‌ڵبه‌ته نووسه‌رخۆی تاکێکه له کومه‌ڵگه، ده‌بی نووسه‌ر ئه‌خلاق و مه‌رجه‌کانی ئه‌م پیشه‌یه‌ی هه‌بێ..وبه ووردی زانیاری باشی هه‌بی ده‌رباره‌ی نووسین..لێی تێگه‌یشتبێ، دیاره پیشینان ڕاستیان ووتوه که به‌عه‌ره‌بیه‌که‌ی ده‌ڵێ ( وينضح الأناء بما فيه) وواته قاپ که پڕ بێ چێ تیای بێ ئه‌وه‌ی لێی ده‌ڕژی ..!!!
ئێمه وه‌ك میدیا و ڕۆشنبیری کوردی هه‌ندێ له نووسه‌ره‌کانمان یان هێشتا ئه‌خلاق و ئه‌ده‌بیاتی ڕاگه‌یاندن ونووسینیان نیه‌و لێی نه‌گه‌یشتوون، یان خۆیان له‌گێلی ده‌ده‌ن، ئه‌م جۆره په‌تایه هه‌ندێ نوسه‌ر وه‌ك خوو تووشیهاتوه، ووه‌کو ڤایرۆسێکه له‌گیانی سه‌قامگیربوه...!!!
به‌ڕێزان نووسه‌ری ئازاد هه‌میشه پینووسه‌که‌ی ئازاده، هه‌میشه که پینووسه‌که‌ی به‌ده‌ست ده‌گری بێگومان به ئازادی و ئاشکرایێ ده‌نووسێ، دیاره هه‌ندی که‌س هه‌ن هه‌ندێ بابه‌ت یان هه‌ندێ ڕووداو به‌ڵاوده‌که‌نه‌وه ووه‌کو قسه‌ی ناشرین و بێ ئه‌خلاقی و بێ بنه‌ما دوور له ڕاستیه‌کان ده‌نووسن، بێ گۆمان ئه‌وجۆره که‌سانه که‌سانێکێ به‌کرێ گیراون..!!! که‌سانێکی دژ به کۆمه‌ڵگه..دژ به سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تین...!!! ده‌بی باش بزانن نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌وه گه‌وره‌تره، که به‌دووی وتار‌و قسه‌ی ڕه‌نگاوره‌نگ بکه‌وێ، هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی ئه‌مڕوو سه‌ره‌رای کم خوێندنی، به‌ڵام جیوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی دوێنی...بێگومان گه‌لی کورد ئه‌مڕۆ له هوشیاری و پێشکه‌وتن تاڕاده‌یه‌ك بێ به‌ش نه‌بوه له‌گه‌ڵ ڕێژه که‌مه‌که‌ی، دیاره مانگ به‌چاو ده‌بینرێ و به په‌نجه ئیشاره‌ی بۆ ده‌کرێ....!!!!
لێره جیگای خۆیه‌تی به‌و جۆره نووسه‌رانه بڵێم ئه‌وه‌ی بیه‌وێ خزمه‌ت به‌گه‌ل ونیشتیمانی کوردستانی بکا، ئه‌وه‌ی خه‌م خۆری گه‌ل ونیشتیمانی کوردستان بێ، ده‌بی به ئاشکرا بێته پێشه‌وه‌و خه‌بات و تێکۆشانی خۆی بخاته کار به جۆرێکی ته‌ندروست و ئاشکرا نه‌ك به سووکایه‌تی و ناوزڕاندن و قسه‌ی ناشرین وله پشت په‌رده‌وه...!
محمود برزنجی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
