سه‌ره‌تا ئه‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ که‌سانی سه‌یرو سه‌مه‌ر له‌نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌ت ده‌بینرێ، هه‌روه‌ها که‌سانێك ده‌رکه‌وتوون که فڕیان به‌سیاسه‌ت و شوڕشه‌وه نه‌به‌بووه‌و نیه، بۆیه به‌پێوێستی ده‌زانم که به‌م ووته مێژوویه بڕۆمه نێو بابه‌ته‌که‌مان وئه‌ڵێم (الثوره یخطط لها الحکماء، وینفذها الجهلاء، ویستغلها الجبناء او یسرقها المستغلون ) وواته شۆرش دانا‌و ئاقڵان نه‌خه‌شه‌ی بۆ (ده‌ڕێژێ) داده‌نێ، وتێکوشه‌ران جێبه‌جێی ده‌کا، هه‌ندێك ده‌ڵێ (گوجه‌کان جێبه‌جێی ده‌کا)، وگه‌نده‌ڵان بۆخۆیان ده‌یقۆزنه‌وه‌و به‌ره‌که‌ی ده‌خۆن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مڕۆو لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی به‌و ئاسانیه نیه‌و نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی بڕواته نێو ئه‌م بواره، ووه‌ك یه‌کێکه بڕواته نێو کێڵگه‌ی مینه‌وه (ئه‌لغام)...! چونکه کێڵگه‌ی مین ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی نه‌خشه‌ی کێشاوه و ئه‌وه‌ی کێڵیویه‌تی ده‌زانێ له‌کوێ و چۆن ئه‌و مینانه چینراون..!! هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ نه‌ك ستراتیج و ئادیولوژی به‌روونی نابینری بگره دروشمی له‌گۆڕینێکی به‌رده‌وامه، جارهه‌یه سیسته‌می شۆڕشگیری ده‌گۆڕرێت بۆسیسته‌مێکی رادیکاڵی، یان به‌پێچه‌وانه‌وه له سیسته‌مێکی ڕادیکاڵی ده‌بێته شۆڕش گیڕ، هه‌مان کات ئه‌وانه‌ی له‌نێو ئه‌و شۆڕشه زوزو مه‌وج ده‌گۆڕن له شۆڕشگێره‌و بو عه‌ماله‌ت و خۆفڕۆشتن، یان پێچه‌وانه‌که‌ی، دیاره ئه‌مه له‌بواری سیاسه‌ته‌و ده‌رده‌چێ وده‌ڕواته بواری هونه‌ری وتوانای هونه‌رمه‌ندی.... ئه‌مه‌یش ده‌ستنیشانی ئه‌و ئیستراتیجیه ده‌کا که نه دوژمنایه‌تی هه‌میشه‌ی هه‌یه‌و نه ڕێکه‌وتنی هه‌میشه‌یی....!! دیاره پشت ده‌به‌ستی به به‌رژه‌وه‌ندی و قه‌باره‌ی سوودمه‌ندی، سه‌یری سیاسه‌ت وبازرگانی به چاوێك ده‌کا، به‌کوردیه‌که‌ی خۆمان وواته ده‌ست به گه‌نده‌ڵی جۆراوجۆر ده‌کا... ده‌که‌وێته دوای به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، وهه‌رجۆره به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك بیگومان ده‌که‌وێته داوی تۆڕی موساوه‌مه له‌سه‌ر ڕاوبۆچوونی ئه‌و پارته‌و ئه‌و شۆڕشه‌ی که ئه‌وکه‌سه خۆی ئه‌ندامیه‌و کاری بۆ کردوه، بۆیه ده‌بینین له‌لایه‌ك قوربانی و له‌لایه‌کی دیکه‌وه ته‌نازولات له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کان..!
دیاره هه‌ندێ که‌س پاساوی ئه‌و ته‌نازولاتانه به(توانای هونه‌ری) داده‌نێن وه‌ك پڵانسێكی هرێمی و ناوچه‌که.... و پاساوی بێ بنه‌مای دیکه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاماده‌بوونی به‌رگری و لاوازبوونی به‌ره‌ی ناوخۆ ولاوازی کۆمه‌ڵگه له‌زۆر بواره‌وه....، بێگومان ڕێگاو بانی ڕاسته‌قینه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه بۆ پشتگوێ خستنه‌وه‌ی ئه‌و لاوازیانه، به‌ڵکوو ئێمه مێژو ئه‌که‌ینه پاساوو بیانو، هه‌ڵبه‌ته میژوو رووداوێکه که که‌سانێکی دیکه دروستی کردوه، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ مێژوویه‌که ئێمه درووستی ده‌که‌ین، وڕۆژێك دێت ده‌بێته ڕابردوو، ئه‌مه‌یش زۆر به‌خۆوه ده‌گرێته‌وه، بێگومان ڕابردوو و ئه‌مڕو له‌یه‌ك ناچێت... ئه‌وکاته که باسی به‌رگری ده‌که‌ین.... ئه‌مڕۆ جێوازیه‌کی گه‌وره‌ی له‌نێواندا ده‌بیینین... به‌ڵام ده‌توانین بڵێن مشکێکی بچووکی بێفه‌ر ده‌توانی فیلێكی گه‌وره‌ی زه‌به‌ڵه‌ح ببه‌زێنی....!!!!
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ریتم پێمخۆشه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژوی نزیك هه‌ڵبده‌مه‌وه‌و پێکه‌وه سه‌یری ئه‌و ستراتیژیه‌ی ببزوتنه‌وه‌ی روزگاری خوازه بکه‌ین و چاوێکی پێ بخشێنینه‌وه...، زۆر گۆڕانکاری و به‌رگری ڕووبه‌روو ده‌بینین....!!! به‌ڵکوو دوور نه‌ڕۆین له ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، کێ ده‌یوت ئه‌ودیکتاتۆره زه‌به‌له‌حه که زۆربه‌ی ووڵاتان وکۆمه‌ڵگه‌ی خۆیی خستبوه دڵه‌ڕاوکێ، و به‌م جۆره کۆتایی پێدێت، کی ده‌یوت سۆڤیاتی یه‌کگرتو به‌و جۆره کۆتایی پێدێت و به‌ش به‌شده‌بێ، کێ ده‌یوت تونس یان میسر و لیبیا به‌مجۆره گۆڕانکاریان به‌سه‌ردێت...!!! نامه‌وێ به‌ووردی باسی ئه‌م شۆڕشانه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌ستی پێده‌کا بکه‌م وکێی له پشتیه‌و کێ به‌ره‌که‌یده‌خوا، به‌ڵام ده‌پرسم ئایا ئه‌مه ڕامیاریه (سیاسه‌ته) که به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌نی که‌سایه‌تی ده‌گۆڕی؟ ئایا ئه‌مه چ جۆره به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی پێ ده‌ڵێن که له‌ژێر چه‌تر و پاڕاستنی ئه‌مریکیه‌کان و ده‌وڵه‌تی بیگانه ده‌کرێ.....؟؟؟؟؟!!!!!!!...و......و...، ئایا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌كی دیاریکراو هه‌یه بۆ ئه‌م زنجیره گۆڕنکاریه که له عیراقه‌وه‌و به‌م دواییه توونس و پاشان به‌ره‌و میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن سوریا‌و هه‌تا ئه‌مڕۆ له هیچ لایه‌ك به‌عیراقه‌وه ته‌رازوه‌که‌ی سه‌قامگیرو یه‌ك لایی نه‌بوه په‌ته‌که‌یش جارێکیان ئه‌ملا ڕایده‌کێشێ و جارێکیان ئه‌ولا...!!؟؟
خوێنه‌ری به‌ڕێز دیاره شۆڕشێك دروشمی لێبوردن و یه‌کگرتن هه‌ڵنه‌واسی و کاری پێنه‌کا، شۆڕشێکی ناته‌واوه، شۆڕشێك پشت به‌هێزی ده‌رکی و بێگانه ببه‌ستی شۆڕشێکی گومانلێکراوه (مه‌شبووهه)، شۆڕشێك دروشمی شه‌فافیه‌تی ڕاسته‌قینه هه‌ڵنه‌واسیت، شۆڕشێکی گه‌نده‌ڵه، ئه‌وشۆڕشه‌ی له‌به‌ڕنامه‌ی سیاسی و ستراتیجی نادیار جمووجوڵ بکا، شۆڕشێکی غه‌ریب و له نێو گه‌رده‌لوول ده‌خولێته‌وه، وهه‌ر شۆڕشێك دژ به زوڵم و گه‌نده‌ڵ نه‌وه‌ستێت، شۆڕشێکی گه‌نده‌ڵه، ئه‌و شۆڕشه‌ی پشتبه‌ستی ده‌ره‌وه‌بێت وئه‌جینده‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه جێبه‌جێبکا شۆڕشێکی خاینه.
ئه‌گه‌ر توزقاڵێك چاو بخشێنینه‌وه به‌و شۆڕش و ووه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی کۆڕه‌پانی سیاسی عه‌ره‌بی که له‌و ڕۆژه‌وه سه‌ربه‌خۆییان ووه‌رگرتوه هه‌تا ئه‌مڕۆ، له چه‌وسانه‌وه‌و دواکه‌وتن و هه‌ڵچوون ودیکتاتۆریه‌ت زیاتر شتی ئه‌وتۆمان نه‌بینیوه....! تۆبڵێی کێشه‌که له گۆڕینی که‌سایه‌تیه‌کان...! وله‌پێناوی ئه‌وانه سه‌دان دبێته قوربانی وکه‌مئه‌ندام بوونی هه‌زاران و تێکچوونی شیرازه‌ی کۆمڵایه‌تی وبێ سه‌رو شوێن کردن و تێکدانی ماڵ وموڵکی هاووڵاتیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ووڵات بۆ ده‌یان ساڵ پێش ئه‌مڕۆ....!!!
تۆبڵێی ده‌بێ ئێمه‌ی کورد له‌م سیناریۆ تاڵه عه‌ره‌بیه ووانه‌و عیبره‌ت ووه‌رنه‌گرین، تۆ بڵێی گه‌لی کوردستانی به‌سه‌رکرده‌و هاووڵاتی ئه‌م پایزه عه‌ره‌بیه نه‌که‌ینه نموونه‌و هێڵی سوور بۆئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان بپارێزین...؟؟!! دوا ووته‌م ئارامی سه‌رفه‌رازی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد... وسه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان.
محمود به‌رزه‌نجی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
