ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام و په‌نجه‌کانمی جوڵان، ئه‌وه‌یه که له لایه‌كه‌وه پێکه‌نینم پێی دێت وله لایه‌کی دیکه‌وه گریانم پێی دێت...پێکه‌نینم به گۆڕان و ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌یه که له ڕاستیه‌کانه‌وه دوورن، یان خۆیان لێی گێلده‌که‌ن.! گریانم به‌وو جه‌ماوه‌ر دێت که نازانن چۆن داواکاریه‌کانیان بخه‌نه بواری جیبه‌جێکردن و له‌نێو گه‌رده‌لولێك ده‌خولێنه‌وه، هێشتا خۆیانیش نازانن چێان ده‌وێ، وخه‌ریکه ڕه‌وشی نیشتیمانه‌که‌مان به‌ره‌و ئاقارێکی نه‌زانراو و نه‌خوازراو ده‌ڕوا...! ئه‌مه وای لێکردم ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵبژێرم و به‌م جۆره باسی لێ بکه‌م: دیاره که‌سانێك هه‌ن ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌و خۆ، به‌زانیاری هه‌ندێ که‌سایه‌تی یان بێ زانیاره‌تیان، وله‌پشت په‌رده‌وه خه‌ریکن دۆخی کوردستان له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی تێکده‌ده‌ن...!! سێ گرۆپ به‌ناوی ئوپوزسیۆنه‌وه به جۆرێکی ناشارستانیه‌وه، به‌جۆرێکی نامه‌سئولانه‌و هه‌رزه‌کاریانه ده‌یانه‌وێ ڕه‌وشی کوردستان تێکبده‌ن، ئه‌م سی گرۆپه له‌گه‌ڵ جێوازی ئایدیلۆجی وستراتیژیان و خاوه‌ن سێ ئه‌جنده‌ی جێواز، به‌ته‌نیا له‌خاڵێك یه‌کیان گرتۆته‌وه ئه‌ویش تۆندوتیژی و ڕه‌وشتی ناماقوڵ و تێکده‌رو کار بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن هه‌رێمی کوردستان بگه‌رێننه‌وه بۆ خاڵی سفر، ده‌یانه‌وێ ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه له‌ده‌ست بده‌ین ده‌یانه‌وێ ڕه‌نجی (100) ساڵه‌مان به‌فیرۆ بده‌ین، ووه‌کوو ئه‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌نوێوه له خاڵی سفره ده‌ست به‌دامه‌زراندنی حکوومه‌ت و داموده‌زه‌گا فه‌رمیه‌کانی هه‌رێم بکرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ناحه‌زان بێڵن، وواده‌بینین توند ڕه‌وه‌کان له‌که‌رکوك له‌نێو په‌رله‌مانی عیراقی چیده‌ڵێن و چیده‌که‌ن و چۆن ده‌ستخۆشی له گۆڕان ده‌که‌ن، وواده‌بینین نوجێفی چی ده‌ڵێ و ده‌یه‌وی چی بکا.
* خوێنه‌ری به‌ڕێز کاتێك ده‌زگای ووشه دامه‌زێنرا، به‌ڕاستی زۆر دڵ خۆشبووم، به‌ڵام ئه‌م دازگایه و ئه‌م ووشه‌یه، وورده وورده ئاوسایه‌وه وه‌زعی تێکچوو، خۆیی گۆڕان، له ووشه‌وه بوه دێر بزوتنه‌وه‌و مێرده‌زمه...!!! ئه‌مه‌یش شتێکم به‌بێر دێنێته‌وه...کاتێ عبدالکریم قاسم خوا عه‌فوی کا له‌گه‌ڵ عبد السلام عارف و هاورێکانی دێکه‌ی شۆڕشی (14)ی ته‌موزیان کرد ئه‌وه بو نجیب الربیعی بوه سه‌رۆك و عبد الکریم به سه‌رۆك وه‌زیران و عبدالسلام جێگری...به‌هه‌رحاڵ عبد السلام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆه جێگر وکه‌سایه‌تی دووه‌م یان سێه‌م، بۆیه خیانه‌تی خۆێ له قاسم کرد، هه‌روه‌ها سه‌دام حوسه‌ین پاش 17ی ته‌مووز له (30)ی ته‌مووز ئینقلابی کرده سه‌ر هاورێکانی...هتد براینه سه‌رکرده‌ی گۆڕان به‌داخه‌وه له‌پارتی دایك جیابوونه‌ته‌وه یان ده‌ستیان کێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌ك وه‌فایان بۆ پارتی دایك نیه بگره ووه‌فایان بۆ گه‌ل و نیشتیمانیش نیه، هه‌روه‌ها خه‌ریکی پیلانن بۆ تێکدانی بارودۆخه‌که‌ی کوردستان، له‌گه‌ل دوژمنانی گه‌ل و نیشتیمان خه‌ریکن پلان داده‌نێن بۆ ئاڵۆزکردن و تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری کوردستان.
* ووتارو نوێژی هه‌ینی له به‌رده‌که‌ی سه‌را، ئه‌مه بدعه‌و تیکدانه له موسڵمانان، تێکڵکردنی سیاسه‌ت و ئاینه، له ووتاره‌کانی پێغه‌مبه‌ر(د) ده‌فه‌رمێ (من یهدی الله فلا مضل له، ومن یضلل فلا هادی له، ان اصدق الحدیث کتاب الله، واحسن الهدی هدی محمد، وشر الامور محدثاتها، وکل محدثة بدعة، وکل بدعة ضلالة، وکل ضلالة فی النار)...به‌ڵام هه‌ندێك له مامۆستا ئاینیه‌کان ئه‌منده هه‌ژارۆكه‌ن، ده‌یه‌وێت ناوبانگ بێت بۆیه دێته به‌ر ده‌رکه‌ی سه‌را ووتاری هه‌ینی ده‌خوێنێ و نوێژی هه‌ینی به‌و خه‌ڵکه داماوه ده‌کا، هاوار هاوار ده‌کا و باسی جیهاد ده‌کا...که‌سێکی ناشاره‌زا گوێی لێبگرێ له‌خۆیا له کافرستان گیری به‌ستووه، ئه‌ی پێم ناڵێیت کاتی ئه‌نفال و کیمیابارانه‌که له کوێبوون...جیهاد ئه‌م ووشه‌یه کاتێك به‌کار هێنرا که ئاینی ئیسلام لاواز بوو، کاتێ به‌کار هێنرا که ئاینی ئیسلام جێگیر نه‌بوو، کاتێ به‌کار هێنرا که مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام هه‌بوو، کاتێ به‌کار هێنرا که بانگی محه‌مه‌دی له نێو کووله‌که ده‌درا، به‌ڵام ئیستا ئاینی ئیسلام ئاینێکی ڕاست و ڕه‌وا و جێگیر و به‌توانایه پێویستی به‌و ووشه‌یه نه‌ماوه، چونکه هه‌ر له‌قورئانی پێرۆز ده‌فه‌رمی ( بسم الله الرحمن الرحیم * قل یاایها الکافرون* لا اعبد ما تعبدون* ولا انتم عابدون ما اعبد* ولا انا عابد ما عبدتم* ولا انتم عابدون ما اعبد* لکم دینکم ولی دین*) ئه‌مه‌یه ئیسلام، ئه‌مه‌یه چه‌مکی دیمکراسی له ئیسلام، ئیستا مامۆستایانی ئاینی ده‌بی موسلیح بن ماموستایانی ئاینی ده‌بی باسی دین و دیانه‌ت بکه‌ن، ماموستایانی ئاینی ده‌بی ئاو بکه‌نه‌سه‌ر ئاگر نه‌ك به‌نزین، لێره جیگای خۆیه‌تی باسی ئه‌وه‌بکه‌م، له سالی (1974) وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نامه‌یه‌کی بۆ هه‌مو ماموستایانی ئاینی نارد که نامه‌که ووه‌ك له‌سه‌ری نووسرابو (منشور) وواته بڵاوکراوه، بۆ باوکیشم هاتبوو هه‌ڵبه‌ته باوکم ماموستای ئاینی بوو ووتار بێژ و به‌رنوێژی مزگه‌وت بوو، له بڵاوکراوه‌که هاتبوو له‌سه‌ر هه‌مو ووتار بێژی مزگه‌وتاکان له ووتاری هه‌ینی، فتوای حه‌ڵاڵ کردنی قه‌تلو عامی پێشمه‌رگه بده‌ن، و به مورته‌د له‌قه‌ڵه‌م بدرێن چونکه له حکوومه‌ت وه‌رگه‌راونه‌ته‌وه، وله نێو ووتاری دووه‌می هه‌ینی که دوعایه دوعای خێر و به شان و باڵی حکوومه‌ت بڵێن، ئه‌وه‌بوو باوکم ئه‌و فتوایه‌ی نه‌دا و له دوعاکه‌یشی ده‌یووت (اللهم وفق ولات المسلمین لما فیه خیر للبلاد والعباد...هتد ناوی که‌سی نه‌هێنا، به‌شان باڵی که‌سی هه‌ڵنه‌دایه‌وه...) ئه‌وکاته قائمقامی شاره‌که‌مان که ناوی مونزر بوو ناردیه دووی باوکم بۆ کۆبوونه‌وه‌و باسی ئه‌وبابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ بکا، به‌ڵام باوکم نه‌ڕۆیشت ووتی ئێمه مامۆستای ئاینین بانگ ناکرێین بۆ لێکۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر جه‌نابی مونزر ئیشی پێمه من جێگام دیاره ده‌توانێ هه‌مووکاتێك بمبینێ...ماموستای به‌ڕێزم ئه‌م جۆره ده‌بی ماموستای ئاینی هه‌ڵسوکه‌وت بکا، فتوای کوشتنی پێشمه‌رگه‌ی حه‌ڵاڵ نه‌کرد، هه‌رچه‌نده پاش ئه‌وه له ماڵ دایانێشان، نه‌یان هێشت بڕوا بۆ مزگه‌وت ووتار بخوێنی یان به‌رنوێژی بکا...باسه‌کانیش دوور درێژن نامه‌وێ به‌وردی لێره باسی بکه‌م...به‌س ئه‌ڵێم (شتان مابین الثری والثریا).
* لایه‌نی سێیه‌م ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به‌شداری ئه‌و خۆپشاندانه‌ن کۆمه‌ڵێکن که داواکاریان هه‌یه ده‌رباره‌ی چاکسازی، به‌ڵام هه‌ندێ گێره‌شێوێن ده‌ستیان تیایه‌یتی وورده وورده ده‌یانه‌وه‌ی داواکاریه‌کانی ئه‌وان به حیزب و رێکخراوه‌کان ببه‌ستن، ئه‌و داواکاریانه ته‌سییس بکه‌ن و بارودۆخه‌که تێکبده‌ن، لێره ده‌بێ گه‌نجانمان هه‌ستیار و هۆشیار بن، و له‌بیر نه‌که‌ن به‌سه‌قامگیری کوردستان داواکاریه‌کانیان جێبه‌جێده‌کرێ، له کوتایی قسه‌کانم ئه‌م ڕووداوه باس ده‌که‌م، ئه‌ڵێن منجممه‌کان (زانایانی فه‌له‌کی) ووتیان ڕۆژێك دێ باوتۆفانێك ڕووده‌دا به‌جۆرێك ماڵێ خودا که‌عبه به ئاو غه‌رق ده‌بێ، دیار محمد (د) ووته‌که‌ی پشتگوێخست وگرنگی پێ نه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام جێگیر بێت ووجێگای متمانه‌ی خه‌ڵك بێت، ئه‌وه‌بوو ئه‌و رۆژه هات و بارانێکی زۆر باری و که‌عبه غه‌رقی ئاوبوو، پێغه‌مبه‌ر (د) له‌گه‌ڵ موسڵمانان خه‌ریکی داماڵینی ئاوه‌که‌بوون و ده‌یفه‌رموو – کذب المنجمون ولو صدقوا – ئه‌مه ووته‌ی ئه‌و زاته بوو که له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌که‌ی مونه‌جیمه‌کان به‌درۆیانی خسته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی بته‌وکردن و متمانه‌ی موسڵمانانی ئه‌وکاته‌بوو، به‌ووردی بسه‌که ناکه‌م ئه‌وه به‌کورتی بوو...و ئه‌مه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام، له‌گه‌ڵ جێوازیه‌کی زۆر له‌نێوان پێغه‌مبه‌رو ئێمه، و کاتی سه‌ره‌تای ئاینی ئیسلام و ئیستا...!!! ودوا ووشه‌م بژی کورد ئاوه‌دانبێت کوردستان.
محمود برزنجی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
