خۆپشــــــاندان یان ئاژاوه‌و توندوتیژی...؟!!!! پێشه‌کی ئه‌وه ده‌ڵێم گه‌لی کوردستانی گه‌لێکی هه‌ژاره، هه‌ژاره له ڕۆشنبیری و خوێندن، مه‌به‌ستم که‌میان ده‌خوێنی یان مه‌یلی خوێندن هه‌یه...، بۆیه ئاستی هۆشیاریمان لاوازه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م قسه‌یه له‌به‌رکم ده‌رمنه‌هێناوه، ئه‌مه به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه و استبیان و توێژینه‌وه‌یه‌كه، له‌کوردستان به‌ووردی ئه‌نجامم داوه، له‌واستبیان و لێکۆڵینه‌وه‌یه، ده‌رکه‌وت (39%) ده‌خوێنی (61%) ناخوێنی و فڕی به‌خوێندنه‌وه‌وه نیه، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ی ده‌خوێنی، خوێندنێکی جوراوجۆر، هه‌ندێکی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیریه، وهه‌ندێکی بۆ کات به‌سه‌ربردنه یان بۆ کوشتنی کاته، ئه‌مه ووه‌کو خۆیان ووتویانه...هتد، وله‌کاتی خۆی به‌ووردی ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران...
له‌م پێشه‌کیه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم به‌خوێندن ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی مرۆڤ به‌رزده‌بێ وهۆشیار ده‌بێ، وکاتێك کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری به‌رزبێت، ئوکاته ده‌توانین بڵێن ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هۆشیاره، ئه‌وکاته ووه‌ك کومه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروستی سه‌رده‌م خۆپشاندان ئه‌نجامده‌دا، ئه‌وکاته ووه‌ك به‌شێك له کۆمه‌ڵگه‌ی پێشکه‌وتووی سه‌رده‌م خۆی ده‌ناسێنێ...!!!!
با (ئێمه ده‌ست کورت و زمان درێژ نه‌بین)، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ووته‌یه وواته‌ی زۆر لێ به‌دیده‌کرێت، به‌ڵام لێره مه‌به‌ستم ده‌ست به‌ده‌ست له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات کاربکه‌ین بۆ سه‌رکه‌وتنی ئامانجه ڕه‌واکانی نته‌وه‌و نیشتیمان...ئه‌مه‌نده که‌موکوریه‌کان ده‌خه‌ینه ڕوو، و داواکاریه‌کانمان به‌ناوزڕاندن و توندوتیژی ده‌خه‌ینه ڕوو، با باسی ئه‌ولایه‌نه‌کانی دیکه بکه‌ین که له‌کاتی خۆی نه‌مانده‌توانی (ک‌ش تاکشمش) بڵێین، وهه‌زاران که‌س و لاومان له‌سیداره و سه‌رنوقم کراوه، و زۆر جار ووه‌کو مه‌ڕبووین، نه‌مانده‌توانی هیچ بڵێین ته‌نیا له نێو شاخ و دۆڵه‌کان هه‌ست و خواسته‌کانمان به‌جۆرێك له جۆره‌کان ده‌رده‌بری، بۆیه به‌ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو کوردێك ده‌زانم...ئوپزسیۆن پێش ده‌سه‌ڵات بۆهێمن کردنی بارودۆخه‌که و پاڕاستنی ده‌ستکه‌وته‌کان له‌م کاته ئاڵۆزه که سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌به‌ر.
خۆپشاندان...ئاژاوه‌دانان ...!!!!!! دوو ووشه‌ی جێواز له وواته وئه‌نجامه‌کانیان تاڕاده‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی یه‌كن، دوو ووشه له‌خانه‌ی کردار و کرده‌وه یه‌ك ده‌گرنه‌وه(فعل وفاعل)، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ده‌مه‌وێ به‌م فه‌لسه‌فه و له‌م ده‌رگا‌وه بڕۆمه نێو بابه‌ته‌که‌مان، هه‌رچه‌نده له پێشه‌کی ووتم که خوێنه‌رمان که‌مه، به‌ڵام کۆردستان پێویستی به پاڕاستن و ووردبوونه‌وه‌یه له ڕوداوه‌کان، کوردستان پێویستی به دڵسۆزی و له‌یه‌كگه‌یشتن و لێبوردن و گرنگیدانه به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌ویی و نیشتیمانی پێش به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تمه‌ندیه جۆراوجۆره‌کان...!!
له‌م ڕۆژانه زۆر به‌ترسه‌وه سه‌یری کوردستان ده‌که‌م...! به‌رده‌وام موتابه‌عه‌ی ڕوداوه‌کانی ناوچه‌که و عیراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌ت ده‌که‌م، نووسینی نووسه‌ران ده‌خوێنم و به‌ووردی شیده‌که‌مه‌وه، هه‌موو نووسینه‌کان له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان ده‌خوێنم بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان له‌نێو سه‌رجه‌م قسه‌و ووتاره‌کان بدۆزمه‌وه...!!! زۆر جار نامه‌م بۆ دێ له‌لایه‌ن که‌سانێك که نایانناسم هه‌ندێکیان باسی ڕه‌وشی کوردستان ده‌کا و نائارامیه‌ك له نێو قسه‌کانیان ده‌بینم...به‌ڵام هه‌ندێکیان خه‌ریکن به‌نزین ده‌که‌نه سه‌ر ئاگره‌که، که چی خۆیان دووریان گرتووه، وده‌ڵێن به‌رده‌وام بن له کاره‌کانتان به‌م زووانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه..!!! من ئه‌م که‌سانه له خانه‌ی به‌کرێگیراو پولین ده‌کرێن، ئه‌وکه‌سانه‌ی توندوتیژی ده‌نوێنن و ئاژاوه و ئاڵۆزی له کوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ته، یان که‌سانێکی نه‌ناسراوی پشت په‌رده هانیانده‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌وکه‌سانه‌ی نه‌یانتوانیوه پۆستێك به‌ده‌ست بێنێنن، ئه‌وکه‌سه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه و نیشتیمان ده‌بینێت، وتێده‌کۆشێ بۆ ئاڵۆزی و تێکچوونی بارودۆخه‌که، و به‌رده‌وام به‌نزین ده‌کاته سه‌ر ئاگره‌که، ووه‌ك ده‌ڵێن (لاناقة لنا فیها ولا جمل) به‌هێج جۆرێك هێچ له‌ده‌ست نادا، وچۆن به‌کوردیه‌که‌ی خۆمان به‌زاراوه‌ی خانقین ده‌ڵێن گاوانێکی ئه‌و ناوچه‌یه ووتویه‌تی ( گای مه‌ردم گاڕانی مه‌ردم ئه‌گه‌ر نه‌ڕانم نامه‌ردم) بۆیه ئه‌وانه‌ی باسمان کرد له خانه‌ی تابووری پێنه‌م و به‌کرێگیراو پۆلیین ده‌کرێن.
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی دڵسۆزی کوردستانی، کوردستان ماڵی هه‌موو کوردێکی دڵ سۆزه، ووه‌ك ووتمان و زۆر که‌س ده‌یڵێن که‌مو کوریه‌کان زۆرن..! به‌ڵام کرده‌وه باشه‌کانیش زۆرن، به‌لای که‌میه‌وه ئێمه ئێستا پێمانده‌ڵێن هرێمی کوردستان خاوه‌ن حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و داموده‌زگای جۆراوجۆرین، ئیستا له‌م کاته کوردستان جێوازیه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ عیراق هه‌یه، یه‌ك له‌و جێوازیه سه‌رمایه‌دارانی بیانی ڕوو له‌کوردستان ده‌که‌ن و پاره‌کانیان به‌گر ده‌خه‌ن، گه‌شه‌سه‌ندنی بواری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی کوردستان له ئاستێکی باش‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌که بۆ بونیاتنان و بته‌وکردنی ژێرخانی هرێمه‌که‌مان...
باس له‌وه‌ده‌که‌ن (20) ساڵه ده‌سه‌ڵاتی کوردی شتێکی ئه‌وتۆی نه‌کردووه، خۆ ڕاسته له (1991) کوردستان ئازاده به‌ڵام له (1991) تا (2003) کوردستان له‌نێو چوارچێوه‌یه‌کی ئابڵوقه‌دراو ده‌ژیا، له‌بیری نه‌که‌ین شه‌ڕی براکوژی ئه‌و چه‌ندساڵه‌ی نێوانمان، که برا برای خۆی ده‌کووشت...!!! بێت وبه‌ووردی لێکۆڵینه‌وه‌ی لێبکه‌ین دیاره له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ که‌س بووه، به‌هه‌ر حاڵ با باسی نه‌که‌ین با برینی کۆن نوێ نه‌که‌ینه‌وه، له‌وسایه به‌م مایه سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وتێکی هه‌ره‌باشمان به‌ده‌ستهێناوه، با بیر له‌دواڕۆژی کوردستان بکه‌ین، بائێمه خۆپشاندانه‌که‌مان ووه‌ك ده‌ڵێن سه‌رده‌مانه بێت، با خۆپشاندانه‌که‌مان توندوتیژی و ئاژاوه‌و ناوزڕاندنی تیا نه‌بێ...هه‌ڵبه‌ته ئه‌م توندوتیژی و ئاڵؤزیه کار له‌سه‌رهه‌موو بواره‌کانی کوردستان ده‌کا، هه‌رله کۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری ته‌ندروستی په‌روه‌ده‌یی ...هه‌تا ده‌گاته ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی، هه‌ڵبه‌ته تێکدان وهه‌ڵوه‌شانه‌وه زۆر ئاسانه به‌ڵام بنیاتنان گرانه و زۆر گرانه، ئه‌وه‌ی به ڕۆژێك هه‌ڵوه‌شێنڕێت، بونیاتنانی چه‌ند مانگ و چه‌ند ساڵێك ده‌خایینێ.
ئه‌و گۆڕانکاریه له ناوچه‌که ڕووی داوه و به‌رده‌وامه به‌جۆرێکی دراماتیکی هاتۆته ئه‌نجام، ئه‌وی ڕووی داوه دیاره زۆر جێگای گرتۆته‌به‌ر و هێشتا ووڵاتانی دیکه‌یش به‌ڕێوه‌یه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ووه‌ك شۆڕشی پیشه‌سازی ئه‌ورپایه که کاتی خۆی ڕوویدا، به‌ڵام ئێمه ووه‌ك نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بی بیر له‌وه‌بکه‌ین که ئه‌م هه‌له‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌که ڕوخساوه بۆ خۆمان بقۆزینه‌وه، به‌لای که‌میه‌وه و پێش هه‌موو شتێك بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ باوشێ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، له‌کۆتای ده‌مه‌وێ بڵێم باداواکاریه‌کانمان به‌هێمنانه‌بێت و یاداشتێك پێشکه‌شی ده‌سه‌ڵات بکرێ، با ئه‌و ووته‌یه‌ی که ده‌ڵێ( ئه‌گه‌ر شۆڕشم پێنه‌کرێ ده‌توانم شۆڕش بروخێنم) له فه‌رهه‌نگی کوردی ده‌رکه‌ین، وئه‌رکی سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵاته گوێ له‌داواکاری کۆمه‌ڵگه بگرێ و به‌دڵفراوانی به‌ره‌و پیری داواکاریه‌کان بێت، وبارودۆخه‌که‌یش هێمن بێته‌وه، بیگومان پاش هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو به‌هیچ جۆرێك په‌شیمانی چاره‌سه‌ری ناکا دواهه‌مین ووشه‌م بژی کورد وئاوه‌دانبێت کوردستان.
محمود برزنجی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
