پێشه‌کی ده‌ڵێم که‌موکوریه‌کان زۆرن، گه‌نده‌ڵی جۆراوجۆر...بۆته هونه‌رێکی سه‌رده‌م..!!! به‌ڵام ده‌مه‌وێ بڵێم...ئه‌و هه‌لو مه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆ له‌کوردستان روخساوه، ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی له‌کوردستان به‌دی ده‌کرێ، ئه‌و ئازادیه که تاڕاده‌یه‌ك له کوردستان هه‌یه، ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی له کوردستان به‌دیده‌کری، ئه‌و کۆمه‌ڵه پارتانه‌ی له‌کوردستان که‌م تازۆر هه‌ن، ئه‌و زمانه کوردیه‌ی گه‌لی کورستانی به‌ئازادی قسه‌ی پێده‌کا، ئه‌و و ئه‌و وئه‌و...هه‌مۆی له ژێر چه‌تری په‌رله‌مان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاتۆ‌ته‌دی، حکوومه‌ت و په‌رله‌مانێکی کوردستانی که موڵکی له‌یه‌نێکی دیاریکراو یان پارتێك نیه تا هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بده‌ین..! بێگومان موڵکی من تۆیه موڵکی هه‌موو کوردێکه..ئه‌م حکوومه‌ته من و تو دامانناوه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته سبه‌ی به‌ده‌ستی یه‌کێکی دیکه‌ده‌بێ.
ئه‌وحکوومه‌ت و په‌رله‌مانه به‌شۆڕش و خه‌باتی پارته‌کان دامه‌زراوون...بێگومان له‌هه‌موو جێگایه‌ك و هه‌ر داموده‌زگایه‌کی ئه‌م جیهانه که‌موکوری که‌م تازۆر به‌دی ده‌کرێ، به‌ڵام به‌یاننامه‌ی هه‌ڵوه‌شاننه‌وه‌ی حکوومه‌ت و په‌رله‌مان ...وواته تیرۆرکردن و له‌گۆرنانی سیاسه‌تی کوردی، وواته گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌کوردستانێکی ئازاد و ئارامی سه‌قامگیر، به‌ره‌و ئاقارێکی نه‌زانراو، وواته وه‌رگه‌ڕاندنی کوردستان له هرێمێکی ئارام و سه‌قامگیر بۆ جه‌نگه‌لستانێك و دارستانێك و تاریکستانێكی بێ خاوه‌ن...مه‌گه‌ر قه‌ده‌ر بزانێت چ دوا ڕۆژێکی ده‌بێ، پێشینان ووتویانه{ به‌ردێك نادانا بیهاوێته تاریکایه‌ك به چه‌ندین دانا نابینرێته‌وه}.
به‌ڕێزان ئێمه نابێ خۆمان له‌گه‌ڵ تونس یان میسر یان کوێ...وکوێ...براوردبکه‌ین ده‌بێ ئێمه باش ئه‌وه‌بزانین ئه‌وانه به‌لای که‌میه‌وه جیوازی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌وان ده‌وڵه‌تن و ئاڵاکه‌یان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌ڵه‌تی ئه‌شه‌کێته‌وه و بڕوا ناکه‌م بشـــــکیته‌وه...!! ئێمه ئاڵاکه‌مان له به‌ر ده‌رگاکانمانیش ناشه‌کێته‌وه...! وواته ئه‌وان ده‌وڵه‌تی ســـــنوردارن ئه‌ی ئێمه هێشتا هه‌رێمه‌که‌مان به‌نیوه‌و ناته‌واوی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردیه...! نامه‌وێ زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه بڕۆم...ئه‌گه‌ر خۆمان گێل نه‌که‌ین هه‌موومان باش ده‌زانین ئێمه توانا و هێز و ئابووری و زانست و ڕادده‌ی به‌رگری و دۆست دوژمنمان چه‌نده چۆنه کێن، بۆیه ئه‌م جۆره به‌یانه ترسناكه نامسئولانه دراوه...!!!
بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتی کوردستانی نه‌خه‌ینه نێو گه‌رده‌لوولێکی نه‌خوازیار، بۆئه‌وی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی جارێکی تر ڕووبه‌ڕوی ناهامه‌تی و براکوژی نه‌که‌ین، بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان بگه‌یه‌نینه کناری ئارام و شاهیسته‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه، بۆئه‌وه‌ی نیشتیمانه‌که‌مان (کوردستان) رزگار بکه‌ین، و ئه‌و ره‌نجه‌ی که ده‌یان ساڵه داومانه به‌فیڕۆی نه‌ده‌ین، بۆئه‌وه‌ی خوێنی ئه‌وشه‌هیدانه‌ی داومانه و شه‌هیده‌کانمان به‌ئارامی له‌ئارامگاکانیان سه‌ربنێنه‌وه، وپێش ئه‌وه‌ی باس له هه‌ڵوه‌شاننه‌وه‌ی حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگا حکوومه‌تیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌م و ئه‌و خه‌راپ بکه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی باسی گه‌نده‌ڵی جۆراوجۆری ده‌زگا حکوومه‌تیه‌کان بکه‌ین...!! بۆئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی نه‌خه‌ینه نێو تونێڵێکی تاریك، بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان نه‌خه‌ینه نێو چه‌واشه‌وه، پێویسته خاڵی سه‌ر پێته‌کان دانێن به‌ڵکوو ووشه‌کان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئاسایی بخوێنرێته‌وه.
به‌ڕێزان ئێمه ده‌بێ له ژێر چه‌تری په‌رله‌مانه‌وه کار بۆ چاکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی گه‌ل و نیشتیمان بکه‌ین نه‌ك هانی شه‌قامی کوردستانی بده‌ین بۆ هه‌ڵگیرسانی ئاژاوه و تیرۆرکردنی سیاسه‌تی کوردی، ئه‌گه‌ر ڕاسته ئێمه خه‌مخۆری گه‌لی کوردیین و بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تمه‌ندی خۆمان نا‌که‌ین، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فلان و فیسار ئه‌و پۆست ئه‌م پۆستی به‌ده‌سته ومن له‌دووره سه‌یریان ده‌که‌م، به باشی ده‌زانم له‌باتی به‌گۆرنانی سیاسه‌تی کوردی...کار بۆ پته‌و کردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بده‌ین هه‌نگاو به‌ره‌و مافی چاره‌نووس بده‌ین، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره به‌رچاو بگرین:
- هه‌وڵدان بۆ باشکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت له بواری خزماتگوزاری به‌گشتی، ووه‌ك ئابووری په‌روه‌ده‌یی ته‌ندروستی ...
- کارکردن بۆ دانان و داڕشتنی یاسا و خشته‌ی کاری درێژخایه‌ن بۆ چاکردنه‌وه‌ی که‌موکوریه‌کان .
- پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی بیاننامه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ست که‌وته‌کان، باشتر ئه‌وه‌یه پرۆگامه‌که‌مان ئاشکرا بکه‌ین.
- که‌باسی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ین با له‌خودی خۆمه‌وه ده‌ست به پاكسازی و چاکسازی بکه‌م.
- با ووتاری نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتومان ده‌ربڕین و ئاشکرای بکه‌ین بۆ جه‌ماوه‌ر.
- با هه‌ڵوێست وه‌ربگرین به‌رامبه‌ر به‌ناوچه دابراوه‌کانی کوردستان.
- با به‌فه‌رمی و ئاشکرایی باسی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین...!!!
له‌کۆتایی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای خوێنه‌ری به‌ڕێز ڕوون و ئاشکرابێت، من هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌هیچ جۆرێك له هیچ لایه‌نێك تۆزقاڵێك سوودمه‌ند نه‌بووم، چاوه‌روانی ئه‌وه‌یش نیم که سوودمه‌ندبم یان پۆستێك وه‌ربگرم، سه‌رره‌رای ئه‌وه که له‌سه‌ر هه‌ردوو پارته گه‌وره‌که‌ی کوردستان زه‌ره‌رمه‌ندبووم یه‌کێکیان له ساڵی 1972له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان، دوه‌میان له‌ساڵی 1992 له‌سه‌ر یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، ئه‌وه‌ی ئه‌نجامم داوه و ئه‌مڕۆ ده‌یڵێم و تا بتوانم تێده‌کۆشم له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستانه نه‌زیاد نه‌که‌م...
محمود برزنجی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
