ئه‌وه‌ی باسی کرا که فڕۆکه‌که‌ی زین العابدین له ئاسمان ده‌گه‌ڕا که‌س نه‌یده‌ویست پێشوازی لێ‌بکا، ده‌وڵه‌تی سعودیه عه‌ره‌بی نه‌بێ ئه‌مه سه‌رنجی ڕاکێشام بۆ بباسکردنی ئه‌م بوواره...چه‌نکه ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت نامه‌وێ باسی به‌سه‌رهاته‌کانی براده‌رانی عه‌رب بکه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌تاکوو ئه‌مڕۆ ووه‌ك به‌شێك له‌وان ناسراوین، وقه‌ده‌ر ئێمه‌ی خستۆته ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست به‌گشتی و ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان به‌تایبه‌ت، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم ئێمه‌ی کورد ئاورێك له‌و ڕووداوانه بده‌ین به‌خۆمان بچینه‌وه...!!!
لێره ده‌مه‌وێ له‌و گۆشه‌وه‌وه بڕۆمه نێو باسی بابه‌ته‌که، که به سه‌یرکردنی ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ووڵاتی تونس، بێگومان ئه‌و ڕێژه بێکاریه که له‌وێ هه‌یه له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌گه‌ر ووه‌ك تونس نه‌بێ خۆ له‌تونس که‌متر نیه..!!! بێت و سه‌یری ده‌وڵه‌تانی دیکه‌بکه‌ین دیاره هاووڵاتیانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، که‌م تازۆر هه‌وڵی گۆڕینیان به‌وجۆره‌ی توونس نه‌داوه، تۆ سه‌یری میسر و جه‌زایر وئۆردن یان سه‌یری سوودان بکه، بیگومان شه‌قامی عه‌ره‌بی به‌گشتی نه‌یانتوانیه ڕاپه‌رین ئه‌نجام بده‌ن..! ئاخۆ به‌هێزی فشاری ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌کان له هێزی فشاره‌که‌ی تونس به‌تواناتره...؟ یان...!!!!
به‌ڕێزان زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه که کۆمه‌ڵگه‌یان چه‌وسانۆته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه که به ئاگر و ئاسن ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و ووڵاتانه که په‌راوێزی کۆمه‌ڵگه‌یان کردووه، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه که بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری وتیمی تایبه‌ت وپاڕاستن له بوودجه‌ی وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاریه‌کان یان په‌روه‌رده و ته‌ندروستی زۆر به‌رزتره ..!! ئه‌وانه‌ن مه‌ترسی له‌سه‌ر دوا ڕۆژی حکوومه‌ته‌کانیان هه‌یه، به‌رپرسانی ئه‌و جۆره ووڵاته‌نه‌یه که ئارامی به‌خۆیان نابینن...
به‌ڕێزان دیاره هۆکاری(ڕاپه‌ڕین) و داگیرسانی شۆڕشی کۆمه‌ڵگا به‌ته‌نیا بێ‌کاری نییه، هۆکاره‌کانی زۆره له‌و هوکارانه که هه‌ڵقوڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و داگیرسانی شۆڕش لێی دێته ئه‌نجام، زۆڵم و چه‌وسانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه، چونکه زوڵم جیوازی له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند ناکا، ئه‌مه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاسات به‌تایبه‌ت هه‌یه...له‌به‌ر ئه‌وه که له لایه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته و له‌لایه‌کی دیکه‌وه چه‌مکی بازرگان‌یش به‌ده‌ستی خۆیان و که‌س و کاریان ده‌بێ و له‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیانه، ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، بیگومان زوڵم ووه‌ك پڕۆژه ئه‌نجام ده‌درێ، ئه‌م پڕۆژه‌یه گشتی ده‌بێت نه‌ك تایبه‌ت (وواته هه‌موو کۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه)، بۆیه کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ژاران له برسێتی زیاتر نابێت، ئه‌مه‌ش (برسێتی) ده‌بێته هۆکارێکی دیکه‌ی به‌هێزتر بۆ ڕاپه‌رین (شۆڕشی کۆمه‌ڵگه) بیگومان برسێتی له زوڵم زیاتر کاریگه‌ر و به‌هێزتر و نه‌ترسیه‌ك ده‌خاته نێو کۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌نجام دانی ڕاپه‌رێن و شۆڕش.
برسێتی وواته کۆمه‌ڵگه شتێکی تری نه‌ماوه که له ده‌ستی بدا، وواته کۆتایی ژیان و مردنه، بۆیه مرۆڤ ئه‌وکاته ڕووبه‌ڕووی برسێتی بێت بیر له‌وه ده‌کا که شتێکی تری نییه له‌ده‌ستی بدا، به‌م جۆره ده‌بێته شێرێكی دڕنده له نێو دارستانێکی به‌ڕه‌ڵا...!!! به‌ڵام گرنگترین خاڵی دیکه‌ی ووژانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و هۆکاری (ڕاپه‌ڕین) و شۆرشی کۆمه‌ڵگا، نه‌مانی هیوا بۆ بوژانه‌وه‌ی ڕه‌وشی گۆمه‌ڵگه‌یه، ڕه‌شبینی کۆمه‌ڵگه له‌ژیانی ڕۆژانه‌یان، جولانه‌وه‌ی هه‌ستی کۆمه‌ڵگه، به‌و جۆره کۆمه‌ڵگه ووه‌ك ڕوبارێکی به‌نزینی لێ دێت به‌ته‌نیان چاوه‌ڕوانی بریسکه‌ی ئاگره، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێسه بسێنێ و کوژانه‌وه‌یشی ئاسان نییه.
به‌براوورد و وردبوونه‌وه له ڕووداوه‌که‌ی تونس، و ئه‌وه‌ی هێشتا ڕووینه‌داوه له جیگاکانی دیکه‌ی ناوچه‌که، که له زوڵم و برسێتی و بێ‌کاری ده‌ناڵێنن، دیاره ئه‌مانه هێشتا پارووی نانی ڕه‌قیان هه‌یه که تێری خۆیان بکه‌ن، دیاره هێشتا هیوایان به‌وه ماوه که ئه‌و تیشکه رووناکییان پێ ببه‌خشێت..!!! بۆیه ده‌بێ به‌رپرسان ئه‌وه‌بزانن که کۆمه‌ڵگه بێده‌نگ نابێت پاش زۆڵم و بێ‌کاری برسێتی، ووه‌ك وتمان بێ‌کاری یان زۆڵم و برسێتی شۆڕشی لێ نایه‌ته ئه‌ناجام، ووه‌ك نه‌مانی هیوا بۆ باشکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی کۆمه‌ڵگه، به‌م جۆره هیوای کۆمه‌ڵگه زیندوو ده‌بێته‌وه و له نوستن بێ‌دار ده‌بێ، روژگاری کۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت، وبه‌رپرسان له خه‌ونه‌کانیاندا داده‌جه‌له‌کێن و به‌ره‌و کناری ئارام له‌شه‌رمه‌زاری خۆیان بۆ جێگای ئارام ده‌گه‌ڕن وله‌م ده‌وڵه‌ت و له‌و ده‌وڵه‌ت ده‌لاڵکێین...ده‌بێ به‌رپرسان و زاڵمان ئاگاداربن هه‌ر ووه‌کو شاعیری تۆنسی، ابو قاسم الشابی ووتوویه‌تی ...
اذ الشعب یوما اراد الحیاة فلا بد ان یستجیب القدر
ولابد للیل ان ینجلـــــــــي ولا بد للقید ان ینکســــر
محمود برزنجی
23-01-2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
