
رێكخراوی ئه‌ستیره‌ی مندالان وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و خێرخواز ی ناحكومی (NGO) ی ناسیاسی و قازانج نه‌ویسته رێكه‌وتی 4 / 4 /2004 دامه‌زاره‌وه...ئه‌مرۆ 4 / 4 / 2011 به ئاماده‌بونی ئه‌ندامان و خانه‌واده‌ی منداله‌كانی كوردستان رێكخراوی ئه‌ستیره یادی حه‌وته مین سااڵه‌ی دامه‌زراندی له پاركی شه‌هید سامی عبدولره‌حمان به‌رێكرد به سازكردنی كه‌شێكی وینه‌كیشان بۆ كۆمه‌لیك مندالانی به‌هره‌مه‌ند به‌تایبه‌تی منداڵه نه‌خۆشه‌كان كه زۆربه‌یان كه‌م ئه‌ندام و كه‌م ده‌رامه‌تن...و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش بۆیان..دواتر هه‌لواسین و نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌گوزارشتیان له دیمه‌نه‌جوانه‌كانی كوردستان و ئاشتی و ئازادی ودونیای پاكی بێگه‌ردیان ده‌كرد به تایبه‌تی ئه‌و منداڵه‌ی كه له زگماكیدا هه‌ردوو ده‌سی نیه و ناوی (موراد ه) توانی به پێیه‌كانی وێنه بكێشێت و بوه سه‌رنج ڕایچشانی ئاماده‌بوان
.باشانیش خه‌لاتكردنیان له لایه‌ن ستافی ریكخراوی ئه‌ستیره..
به م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ستێره (خاتوو سه‌یران سه‌لاح) به‌ڵینی دوپاتكردنه‌وه‌ی خزمه‌ت به منداڵان تازه كرده‌وه و له لبَدوانێكدا گوتی: بیرۆز بایی له هه‌موو مندالانی كوردستان ده‌كه‌م جاوه‌كانیان ماج ده‌كه‌م وه ده‌ست خۆشی له هه‌موو هاوكارانم و هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی به خۆبه‌خشی خزمه‌تیان به‌خشیه مندالان له پزیشكان و راویشكاران و هه‌موو ئه‌وانه هاو كاری پشتكیری رێكخراوه‌كه‌مانی كردوه.و داواكار ین حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نی داره‌كان و كۆمبانیاكان و كه‌سانی ده‌وله‌مه‌ند زیاتر ئاور له مندالانی كوردستان ببده‌نه‌وه
.
شایانی باسه ریكخراوی ئه‌ستیره له‌ماوه‌ی ئه‌و حه‌وتساله‌یدا چه‌ندین خزمه‌تی له بواه‌كانه كۆمه‌لایه‌تی و به‌روه‌رده‌یی و به تایبه‌تی له بواری ته‌ندروستی كاری باشی ئه‌نجام داوه..تا ئیستا (48) نه‌خۆشی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم چاره‌سه‌ر كردوه له رێگای رێكخراوه‌كانی خێرخوازی جیهانی وه‌ك بزیشكانی بئ سنور و دۆستایه‌تی كوردی كه‌نه‌دی و ێكخراوی سمایل ئۆبه‌ره‌شنی ئه‌مریكی..وه ئێستا كاری بۆ كۆ مه‌لێك مندالی نه‌خۆش كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (12) مندالن ئاماده‌كراون بیانیرنه ده‌ره‌وه..جییا له‌وه‌ی به ده‌یان كه‌یسی تری له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان جاره‌سه‌ركردوه به‌هۆی لیزنه‌ی بزیشكی سه‌ر به رێكخراوی ئه‌ستیره به هاو كاری فه‌رمانكه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولیر..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
