ڕۆژی 2011.12.13 له شاری لیێژ که دووه م شاره له دوای برۆکسل له ڕووی دانیشتوانه‌وه، دوای ڕوداوه‌که‌ی نه‌رویج بوه تایتڵی ڕۆژنامه‌کانی ئه‌وروپا، کاتژمێر 12: 30ی نیوه‌ڕۆ له کاتی هاتنه ده‌روه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خوێندکاران بۆ پشووی نیوه‌ڕۆ له سه‌نته‌ری ئه‌و شاره‌دا که‌سێک به ناوی نوره‌دین عه‌مرانی 33 ساڵ که له‌وه ده‌چێت به ڕه‌چه‌ڵه‌ک مه‌غریبی بێت به کڵانشینکۆف و ڕو‌مانه‌وه ده‌که‌وێته وێزه‌ی خه‌ڵکی بێ‌تاوان که له‌و کاته‌دا له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره‌دا خه‌ڵکی له به‌ڕێکردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیاندان و 4 که‌س ده‌کوژێت و نزیکه‌ی 75 که‌سی تر بریندار ده‌کات و پاشان فیشه‌کێک ده‌نێت به سه‌ری خۆیه و خۆشی ده‌کوژێت.
شایه‌نی باسه نوره‌دین عه‌مرانی پێشتر له لایه‌ن دادگاوه سزا دراوه چه‌ند جارێک وه له ساڵی 2008 دا 9500 چه‌کی جۆراوجۆر له ماڵه‌که‌یدا گیراوه و کاری ماده هۆشبه‌ره‌کانیشی کردووه به چاندنی حه‌شیش له ماڵه‌که‌یدا و پاشان له ساڵی 2010 دا به‌ردراوه به مه‌رج، مه‌رجه‌کان هێشتا بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه له لایه‌ن دادگاوه و ئه‌مڕۆش بانگهێشتی دادگا کرابوو بۆ دۆسییه‌یه‌ک په‌یوه‌ست به ناو براوه‌وه له 50 مه‌تر نزیکه‌ی دادگای شاره‌که شانۆگه‌رییه‌کی ترسناکی پێشکه‌ش ئه‌و شاره کرد.
زانا هه‌ورامی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
