سبه‌ی 20-3-2011 له‌كاتژمێری 14:00 حزب و رێكخراو و كه‌سایه‌تییه چه‌په‌كانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل د.محه‌مه‌د پشده‌ری (یه‌كێك له هه‌ڵسوڕاوانی كۆبوونه‌وه‌كه) له‌م باره‌یه‌وه وتی: بێجگه له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو، سبه‌ی چه‌ندین حزب و رێكخراوی جه‌ماوه‌ری وه‌ك رێكخراوی زیندانیان و پاشماوه‌كانی ئه‌نفال، ده‌سته‌ی داكۆكی له زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له زه‌ویوزاری شاری سلیمانی له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداری ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كیتره‌وه هاوڕێ نه‌زار وتی: سبه‌ی ئێمه وه‌ك یه‌كێتی كۆمونیست به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ین.هاوكات ئاكۆ خه‌لیلزاده به‌ناوی تۆری به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌لك وتی (سبه‌ی ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداری ده‌كه‌ین)
هه‌ر له‌په‌یوه‌ندی به‌م كۆبوونه‌وه‌یه، د.محه‌مه‌د وتی: به‌داخه‌وه حزبی شوعی كوردستان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن و ئه‌بو كاروان هه‌واڵی به‌شدار نه‌كردنی حزبی شوعی له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌په‌كانی كوردستان، پشتڕاستكرده‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
