
ماوه‌ی چه‌نده رۆژێکه پۆلیسی نه‌رویج به‌شیوه‌یه‌کی ره‌شبگیری هه‌ڵی کوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ندین په‌نابه‌ری کورد که له وڵاتی نه‌رویج داوای مافێ په‌نابه‌ریانکردوه مافه‌کانیان ره‌تکراوه‌ته‌وه مافی مانه‌وه‌یان نیه له وڵاتی نه‌رویج .
به‌پێ ئه‌و ئاماره‌ی که ده‌ست رێکخراوه‌که‌مان که‌وتوه ژماری ئه‌و په‌نابه‌رانه له نێوان 15 بۆ 20 په‌نابه‌ر ئه‌ژمێردرێن .
به پێ وه‌ته‌ی پۆلیسی په‌ناهه‌نده وا بریاره ئه‌م شه‌و کاتژمێر 1 ی شه‌و به کاتی نه‌رویج ره‌وانه‌ی فرۆکه خانه‌ی به‌غداد بکرێنه‌وه .
به‌ناوی موف کۆمیته‌وه که‌رێکخراوه‌ێکه کار بۆ خواسه‌ته‌کانی په‌نابه‌ری ئه‌کات له وڵاتی نه‌رویج دوا له حولومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی که هڵبژێردراوی کوردن له به‌غدا هه‌وڵده‌ن به هه‌ڵوه‌شان دنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ به‌سته‌ی که له‌سه‌ر چاره‌نوسی میله‌تی کورد کراوه له‌گه‌ڵ ولاتانی ئه‌وروپادا بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد بۆ به‌غدا هه‌رچه‌نده حوکومه‌تی نه‌رویج ناتاونێت هیچ په‌نابه‌رێک به‌زۆره ملێ بنێرێته‌وه بۆ کوردستان به‌ڵام له‌رێگای به‌غداوه هاوڵاتیانی کورد ره‌وانه ئه‌کرێنه‌وه ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانیه که کوردان به‌م شێوه‌یه دیپۆرت ئه‌کرێنه‌وه..
شێوازی ناردنه‌وه‌ی ئه‌وپانابه‌رانه به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت که له‌م ڤیدۆیه‌دا به‌ر چاو ئه‌که‌وێت هه‌موو په‌نابه‌رێک که‌له‌پچه ئه‌کرێت له نه‌رویج تاکو به‌غداد .ولاتی نه‌رویج نزیکه‌ی 180 په‌نابه‌ری کوردی به‌زۆره‌ملێ ناردۆته‌وه بۆ فرۆکه‌خانه‌ی نێوده وڵه‌تی به‌غدا به‌م شیوه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
