
ئاژانسه‌کان: کوردستان نێت تایبه‌ت..
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاك، له‌دژی له‌سێداره‌دانی تێکۆشه‌ری کورد حسین خزری، رێکەوتی 15 هەتا 22ی ئەم مانگه‌ی وەک هەفتەی دژایەتی کردن لە گەڵ "قڕ کردن و خیانەت و بەکرێگیراوی" راگه‌یاند. کۆردیناسیۆنی په‌ژاك سه‌رنج ڕاده‌کێشێته سه‌ر سیاسه‌تیکی نوێ که له‌دژی گه‌لی کورد ده‌ستی پیکردووه و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاك له سه‌ره‌تای لێدوانه‌که‌یدا به‌و شێوه‌یه ده‌نوسێت: سەرەتا شەهیدی قارەمان "حوسێن خزری" بە نازناو "هێمن ورمێ" وەبیر دێنینەوە و سەری رێز و نەوازیش لە بەرامبەر ئەم شەهیدە تێکۆشەرە دادەنەوێنین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی رێبەر ئاپۆ، سەرجەم تێکۆشەرانی رێبازی ئازادیخوازی، گەلی کورد و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین.
دواتر په‌ژاك سه‌رنج ڕاده‌کێشێته سه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌ی که ئه‌مڕۆ له ئارادایه‌وه و ئاوها هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت: لە کاتێکدا ئەم جەنایەتە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رووی دا، رەوشێکی سیاسی نوێ لە هەرێمەکەدا زاڵ دەکرێت و هەوڵی پلانگێری نوێ لە رۆژهەڵاتی ناڤین بەگشتی و لە بەرامبەر گەلی کورد بە تایبەتی دەدرێت. ئەم پیلانگێرییە لە لایەن دەوڵەتانی ئێران، تورکیا، عێراق و سوریا و بەشێک لە دەوڵەتە عەرەبێکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرێوە دەچێت. رژێمی ئێران بە هاوکاری حکوومەتی داد و گەشەپێدان لە تورکیا هەوڵ دەدەن کە کۆنسێپتێکی ئیسلامی سیاسی لە پێناو سەقامگیرکردنی چەمکی سیاسی ـ ئایدۆلۆژیکی خۆیان لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا پێک بهێنن. لەو چوارچێوەدا دەستیان بە زنجیرە چاوپێکەوتنێک لە نێوان خۆیان و لایەن و دەوڵەتە ئیسلامییەکانی هەرێم کردووە و هەوڵی سازکردنی هاوپەیمانییەتییەکی وەها لە بەرامبەر لایەنی دەستێوەردەر بە پێشەنگایەتی ئەمریکا و هاوکات لە دژی جولانەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بە گشتی دەدەن.
لە دەرەنجامی کۆبوونەوەی شورای ئەمنیەتی نەتەوی تورکیا، بڕیاری هێرش کردنە سەر پرۆژەی خۆبەرێوبەری دیمۆکراتی درا. بە مەبەستی رەوایەتی دان بەم بابەتەش، هەوڵیان دا کە جەلال تاڵەبانی هەم وەک کوردێک و هەم وەک سه‌ۆک کۆماری عێراق بەکار بهێنن. لێدوانەکانی جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە "زوو بوونی ژیان بە دوو زمان" و خۆبەرێوەبەری دیمۆکراتیانە، بەشداری بوونی ئەوان لەم کۆنسێپتە پشت راست دەکاتەوە. په‌ژاك باس له ڕۆڵی ئێرانیش ده‌کات له‌و سیاسه‌ته‌دا و ده‌نوسێ: دەوڵەتی ئێرانیش لە چوارچێوەی هەمان گەلەکۆمە هێرشێکی نوێ بۆ سەر گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پارتیمان پەژاک دەستپێکرد و بە مەبەستی رەوایەتی بەخشین بەم هێرشانه، کەڵکیان لە هوشیار زێباری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق هەم وەک کوردێکی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هەم وەک وەزیری عێراق وەرگرت. لێدوانی هوشیار زیباری سەبارەت بە تێرۆریست نیشان دانی پارتیمان، لە لایەک بەشداری ئەم لایەنە له‌م گەلەکۆمەیەدا نیشان دا و هەم بواری کرداری ئەم کۆنسێپتەی ئەرێ کرد.
بێ گومان لە قۆناخەکانی رابردووش دا هەرکات گەلەکۆمەیەک لە بەرامبەر گەلەکەمان پێکهاتووە، لە لایەن پیلانگێرانەوە هەوڵ دراوە کە بە رێگای هەندێک لایەنی کوردی رەوایەتی هێرش و پیلانگێرییەکانیان ساز بکەن. ئەمجارەشیان ئەم سیاسه‌ته‌یان رەچاو کردەوە و بۆ ئەم مەبەستە کەڵکیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو کەسایەتیانەی کە لە دەوڵەتی ئێراق دا خاون پلە و مەقامێکن وەرگرت. بۆ وەدەست خستنی بەرژەوەندی تاکە کەسێتی، خێڵەکی و عەشیرەیی لە پێناو فرۆشتنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی گەلی کورد، ئەمجارەشیان بە پشت بەستن بە کۆماری ئیسلامی، بەشداری لەم کۆنسێپتە گشتییە دا دەکەن. هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێ‌کردبوو بەرپرسیاری لە سێدارەدانی چالاکان و شۆڕشگێرانی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی و تەنانەت جەلادی قەتڵی شەهید "حوسێن خزری"، هوشیار زێبارییە.
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاك، له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که له‌سیداره‌دانی حسێن خزری ته‌نها له‌دژی ئه‌وان نییه، به‌ڵکو له‌دژی سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و هه‌موو پارت و لایه‌نه کوردییه‌کانه. په‌ژاك هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان به باشترین شێوه وڵامی ئه‌و له‌سێداره‌دانه ده‌ده‌نه‌وه. په‌ژاك له‌و به‌شه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه به ئامانجی هێرشه‌کان ده‌کات و ڕاده‌گه‌یه‌نێت. - ئەم پیلانگێرییە نوێیە، گەلەکۆمەیەکی بەر فراوانە لە پێناو قەتڵعام و قڕکردنی سەرجەم گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و سەرجەم لایەنە کوردەکانە و بەرتەسک بە پارتیمان پەژاکەوە نییە و بە لە سێدارەدانی شەهید حوسێن خزری کۆتایی پێنایە. بەتایبەتی ئەم بابەتە جارێکی تر ئاشکرا دەکات کە داگیرکەرانی کوردستان لە سەر هێڵی پاکتاوکردن و قڕکردنی گەلی کورد پێداگری دەکەن و نەته‌نیا هەوڵدانی ئاشتی خوازانە و دیمۆکراتیانەی گەلی کورد پەسەند ناکەن، بەڵکوو بە قەتڵعام و قڕکردن و پیلانی نوێ، وەڵامی ئەو هەوڵدانانە دەداتەوە. دەیانهەوێت رێبازی تەسلمیەت و لەناو چوون لە کوردستان دا پەیرەو بکەن و کۆتایی بە چەمکی بەرخۆدان و ئازادیخوازی لە کوردستان بهێنن. لەو پێناوەدا ماوەیەکی درێژە هەوڵدەدرێت بە رێگای زیندان و ئەشکەنجە و کردەوەی دژ مرۆڤانە، گەلەکەمان چاوترسێن بکەن و تەسلیمی بکه‌ن. ئەم سیاسەتە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا زۆر بە بەرفراوانی بەرێوە دەچێت. هەوڵدەدەن کە گیراوانی سیاسی کورد بە هەرەشەی لە سێدارەدان، ئەشکەنجە و کردەوەوەی دژ مرۆڤانە تەسلیم بکه‌ن و به‌و شێوازە ورەی تێکۆشانی گەلەکەمان بشکێنن.
په‌ژاك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته باس له هه‌ڵوێستی زیندانیانی سیاسی ده‌کات و ڕاده‌گه‌یه‌نێت: -هەڵویستی قارمانانە و بەرخۆدانی مێژوویی شۆڕشگێرانی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی هەموو ئەم سیاسەتانەی پوچەڵ کردۆتەوە. هەره دوایی بەرخۆدان و هەڵوێستی قارەمانانەی شەهیدی "حوسێن خزری" جارێکی تر ئەم بابەتە بە کۆماری ئیسلامی سەلماند کە بە هیچ شێوازێک تەسلیمیەت قەبووڵ ناکرێت و بە رووحی فیداییانەوە رێبازی قارەمانییەتی کەماڵ پیر، فەرزاد، شیرین، عەگید، عەلی، فەسیح، فەرهاد و سەرجەم شەهیدانی، زیندوو کردەوە.
په‌ژاك په‌یامیکی له‌و جۆره‌س ده‌داته کاربه‌ده‌ستانی ئێران: وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک، وێرای مەحکووم کردنی ئەم هێرشانە و لە سێدارەدانی هەڤاڵی قارەمان، حوسێن خزری، جارێکی تر ئامادە بوونی خۆمان لە بەرامبەر هەر چەشنە هێرش و کۆنسێپتێک رادەگەیێنین و وەڵامێکی شیاوی قارەمانییەتی شەهید حوسێن خزری بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەدەینەوە و نەیارانی کورد لەم کردەوانەیان پەشیمان دەکەینەوە. لە سەر رێبازی فییداییانە و بەرخۆدان لە هەموو گۆرەپانەکان، خەبات و تێکۆشان بە بنەما وەردەگرین و بە هەموو هێزی خۆمان هەوڵدەدەین کە شیاوی قارەمانییەتی شەهیدانی رێبازی ئازادیخوازی گەلەمان بین.
لە بەرامبەر ئەم هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران و وەک خاوەنداریێتی کردن لە حسین خزری و گیانبه‌ختکردووان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاك رێکەوتی 15 هەتا 22ی ئەم مانگە وەک هەفتەی دژایەتی کردن لە گەڵ "قڕ کردن و خیانەت و بەکرێگیراوی" ڕاگه‌یاند. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاك بانگ لە هەموو گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەکات کە لەم هەفتەیەدا بە چالاکی جیاجیا هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە ده‌رببڕن.
بە دروشمی "قڕ کردن و چەمکی خیانەت و بەکرێگیراوی، به‌له‌عنه‌ت دەکەین و هێڵی شۆڕشگێرانه‌ی راستەقینە بەرز دەکەینەوە" خاوەندارێتی لە سەرجەم گیان به‌ختکردووان، بەتایبەت شەهید حوسێن خزری بکەن.
په‌ژاك بانگه‌وازی له سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردییه‌کانیش ده‌کات و په‌یامیکی ئاوا ده‌دات: -بانگ لە هەموو لایەنە کوردیەکان، پارت و کەسایەتی، رووناکبیران، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سازی و دام و دەزگا مەدەنییەکان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم کۆنسێپتە گشتییە دا خاوەن هەڵوێست بن و لە پێناو پتەو کردنی یەکییەتی نەتەوەیی و بەرزتر کردنەوەی تێکۆشان هەڵوێستی خۆیان ده‌ربرن و هەنگاوی کرداری بۆ ئەم بابەتە بنێنەوە. لە کۆتاییدا جارێکی‌تر شەهیدی قارەمان حوسێن خزری به‌بیر دەهێنینەوە و سوێندی بەرز کردنەوەی تێکۆشان لەهەموو گۆرەپانەکانی خەبات دووپات دەکەینەوە. شەهادەتی قارەمانانەی هەڤال حوسێن خزری موراڵ و مەعنەوییاتی تێکۆشانی پارتی و گەلەکەمانی بەرزتر کردۆتەوە و لە سەر ئەم رێبازە پێداگری دەکەین.
كەجەكە: ئێران ده‌یهه‌وێ قۆناغی بێ‌چالاکی کۆتایی پێبێ
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که ده‌ستنیشانی کرد که ده‌وڵه‌تی ئێران، هه‌وڵ ده‌دات پێواژۆی بێ‌چالاکی تێک بدات.
که‌جه‌که، له‌سێداره‌دانی حسێن خزری وه‌کو هه‌ڵوێستێکی سیاسی له دژی گه‌لی کورد به‌ناو کرد و بانگی له ئێران کرد که ده‌ست له سیاسه‌تی شه‌ڕ به‌ردات. که‌جه‌که، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خزری و گه‌لی کورد کرد و وتی: ده‌بێت په‌ژاک له چوارچێوه‌ی مافی خۆپاراستنی ڕه‌وادا، هه‌ڵسوکه‌وت بکات. سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که به لێدوانێکی نووسراو به‌بیری هێنایه‌وه که ئه‌وان شه‌ش مانگ پێش ئێستا بانگیان له ئێران کرد، که کۆتایی به له‌سێداره‌دان بێنێت و داوایان له په‌ژاکیش کردبوو که چالاکیه‌کانی خۆیان ڕاگرن. که‌جه‌که ده‌ستنیشانی کرد که ده‌وڵه‌تی ئێران، هه‌ندێک جار ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی خۆی به‌رده‌وام کرد و هه‌ره‌دواییش، به له‌سێداره‌دانی چالاکی سیاسی کورد حسێن خزری بووه خاوه‌ن هه‌ڵوێستی له‌ناوبردنی پێواژۆی بێ‌چالاکی. له لێدوانه‌که‌دا راگه‌یه‌ندراوه: ده‌وڵه‌تی ئێران له گرتووخانه‌ی ئورمیه، تێکۆشه‌ری په‌ژاک "حوسێن خزری"" له‌سێداره دا.
ئه‌وی له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد هه‌ڵوێستێكی سیاسیه. جه‌وانی کورد حسێن خزری، له‌ناو خه‌باتی ته‌ڤگه‌ری جه‌واناندا تێکۆشانی ده‌کرد، له ئاستێک‌دا که بۆ دۆزی خۆی گیانی خۆی فیدا بکات، خاوه‌ن بڕیار و دڵسۆز بوو. له‌جیاتی ته‌سلیمیه‌ت، بۆ ئازادی گه‌لی کورد، مردنی له‌بارچاو گرتبوو. له‌سێداره‌دانی ئه‌و جه‌وانانه کورده له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سدا نییه. که‌جه‌که رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی ئێران به سزای له‌سێداره‌دان هه‌وڵ ده‌دات، پێش له ئازادی گه‌لی کورد بگرێت، و ئه‌نجام به‌ده‌ست بخات و وتی: ئه‌و هه‌وڵدانانه مایه‌پووچن و هیچ ئه‌نجامێک له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێت.
له به‌رده‌ه‌وامی لێدوانه‌که‌دا که‌جه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت، کوردان نه‌بوونه‌ته لایه‌نی شه‌ڕ له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و هێزه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئه‌وه‌ی وه‌کو هه‌ڵوێستێکی سیاسی گرنگ، به‌ناو کرد. سه‌رۆکایه‌تی کۆما جڤاکین کوردستان که‌جه‌که، ڕاده‌گه‌یه‌نێت به له‌سێداره‌دانی حسێن خزری، ده‌وڵه‌تی ئێران لایه‌نگری خۆی بۆ سیاسه‌ته‌کانی شه‌ڕ نیشان دا و وه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت: ""هه‌رچه‌نده ڕاوه‌ستاندنی له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، له‌لایه‌ن ته‌ڤگه‌ری ئێمه‌وه وه‌کو هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی نرخێندرا، به‌لام به له‌سێداره‌دانی خزری ئاشکرا بوو که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران، تاکتیکی بوو.
سیاسه‌تی بنچینه‌یی ئێران ئه‌وه‌یه که به‌شه‌ڕ له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد، ئاڵۆزیه‌کان زیاتر بکات. ئێران له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک گوڕ به شه‌ڕ ده‌ده‌ن و به‌و شیوه‌یه ده‌بێته هاوکاری سیاسه‌ته‌کانی له‌ناوبردن که لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێت. که‌جه‌که وشیاری دا که ئه‌گه‌ر سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدانی ئاشتیانه‌ی کوردان، پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی شه‌ڕ بکرێت، ئه‌وا مافی خۆپاراستنی ڕه‌واش ده‌بێته مافی هه‌ره بنچینه‌یی.
که‌جه‌که ئه‌م بانگه‌ی له ده‌وڵه‌تی ئێران و په‌ژاک کرد: ئێمه وه‌کو ته‌ڤگه‌ری ئازادی، بانگ له ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌که‌ین که کۆتایی به له‌سێداره‌دانی جه‌وانانی کورد بێنێت، له‌جیاتی توندووتیژی، پرسه‌کان به رێگه‌ی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکات. ئێمه هیوادارین که ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه‌ی خۆی به‌ردات و به شه‌هید کردنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردی شکۆمه‌ند، ڕێگه له‌به‌رده‌م شه‌ڕدا نه‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها ئێمه بانگ له په‌ژاک و ته‌واوی هێزه‌کانی ئازادی گه‌لی کورد ده‌که‌ین که له چوارچێوه‌ی مافی خۆپاراستنی ڕه‌وادا، هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
له‌کۆتاییدا سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خزری و گه‌لی کورد کرد و وه‌های وت: قاره‌مانێکی تری گه‌لی کوردی وڵاتپارێز، له رێگای ئازادی‌دا گیانی خۆی به‌ختکرد. به‌هۆی شه‌هید بوونی حسێن خزری، سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خزری و ته‌واوی گه‌لی کورد و هێزه‌کانی په‌ژاک ده‌که‌ین. گه‌لی کورد خاوه‌نداری له قاره‌مانی خۆی حسێن خزری ده‌کات که له به‌رامبه‌ر ته‌سلیمیه‌تدا، ئیعدامی هه‌ڵبژارد. ئێمه بانگ له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که به به‌هێزکردنی تێکۆشان، له یاد و که‌سایه‌تی حسێن خزریدا، خاوه‌نداری له ته‌واوی قاره‌مانانی کوردستان بکات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
