
ڕۆژی سێ شەممە 11-1-2011 خوێندکارێکی کورد (کارزان غەفور خدر) لەزانکۆی برادفۆرد لە وڵاتی بەریتانیا، لە سەر چارە سەرو گەشەکردنی قژ ڕوتانەوە و بەدوادا گەڕان و دۆزینەوەی ئەو فاکتەرو جینانەی کە کاریگەریان هەیە لەسەر پێست و مووی سەر، دوای سێ کاتژمێر لە گفتوگۆی تێزی دکتۆراکەی، لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی ناوخۆ و دەرەکی (External and Internal examiners)، بڕوانامەی دکتۆرای بەسەرکەوتوویی پێبەخشرا.
لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئەم دکتۆرایە بریتیبوون:
- سەرپەرشتیار: Professor Valerie Randall
- بڕیاردەری دەرەکی Professor Michael Philpott :
- بڕیاردەری ناوخۆیی: Professor Kay Marshall
شایەنی باسە كارزان غەفور خدر یەکێکە لە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی زانکۆی سلێمانی، کەلەساڵی 2006 لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هه‌رێمى كوردستان بۆ خوێندنی دکتۆرا نێردراوە بۆ دەرەوەی وڵات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
