
ئاژانسه‌کان: کوردستان نێت تایبه‌ت..
رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌ڵه‌یه‌كی تری ڕه‌شی له مێژووی خویناویدا تۆمار كرد.
گیراوی سیاسی كورد له‌سه‌ر دۆزی په‌ژاك حسێن خزری كه چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌ت ئیتلاعات له زیندانی ورمێیه‌وه ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرابوو، زانرا كه له زیندانی ورمێ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له سێداره دراوه. به‌پێی دواین زانیاری به‌ده‌ست خراو له شاری ورمێ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، سه‌رله‌به‌ینی ئه‌مرۆ گیراوی سیاسی كورد دۆزی په‌ژاك حێسن خزری له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ له سێداره درا.
ئه‌مه‌و ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له هه‌واڵه‌كانی ئه‌مرۆی دا رایگه‌یاند: گیراوێكی كوردی دۆزی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان له زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ دا له سێداره دراوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناوی له سێداره‌دراوه‌كه نه‌داوه. شه‌وی رابردوش، یه‌ك له براكانی حسێن خزری ڕایگه‌یاند بوو كه له‌وانه‌یه كاربه‌ده‌ستان به نهێنی براكه‌ی له سێداره بده‌ن. ئه‌مه‌و، به‌رپرسان هیچ زانیاره‌یه‌كان له باره‌ی له سێداره‌دانه‌كه‌یه‌وه نه پارێزه‌ر و نه به خانه‌واده‌كه‌ی نه‌دا بوو.
شایانی باسه كه پێش جه‌ند رۆژێك ئێحسان موجته‌وی پارێزه‌ری گیراوی كورد حسێن خزری، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی هه‌واڵنێرانی مافی مرۆڤ وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی موه‌كیله‌كه‌ی بۆ تاران ڕایگه‌یاندووه، هۆكاری ئه‌و گواستنه‌وه‌یه نه‌زایبوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانه تیمی تایبه‌ت به له سێداره‌دان هه‌ر چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای ئه‌و گیراوه كورده سه‌ردانی گرتووخانه‌ی ئورمێیه‌یان كردووه، به‌ڵام له دووا ساته‌كاندا به هۆكارێكی نادیار ئه‌و سزایه راگیرابوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و سزایه جێبه‌جێ كرا.
ئێلاهی نیا به بنه‌ماڵه‌ی حسێن خزری ڕاگه‌یاندووه: ڕۆژی شه‌ممه واته ئه‌مڕۆ سه‌ردانی لقی 9ی جێبه‌جێكردنی سزاكانی دادگای شۆڕشی ئورمێیه بكه‌نه‌وه ئه‌و كات ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه ئایا سزاكه جێبه‌جێ بووه یان نه. چالاكی سیاسی كورد حسێن خزری، له‌دایكبووی ساڵی1982 ی شاری ورمێ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی2003 وه‌ك چالاكێكی سیاسی و باوه‌ڕمه‌ند به‌چالاكی مه‌ده‌نی، هاوكاری خۆی له‌گه‌ل ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌كان ده‌ستپێكردووه.
خزری له‌ڕێككه‌وتی (29) ی ژوولای ساڵی (2008) به‌پێشنیاری هاوڕێیه‌كی ده‌چێته شاری كرماشان تا سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان له‌و هه‌رێمه لێكوڵینه‌وه بكات و دواتر بڵاوی بكاته‌وه.
دوو ڕۆژ دواتر به‌هۆی ڕاپۆرتی كه‌سێكی سه‌ر به‌ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، له ته‌رمیناڵی كرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕه‌و‌انه‌ی گرتوخانه كرا.
حسێن خزری ماوه‌ی (49) ڕۆژ له گرتووخانه‌دا ڕووبه‌ڕووی دژوارترین ئه‌شكه‌نجه كرایه‌وه.
پاشان له ڕێككه‌وتی (18) ی سێپتامبری ساڵی (2008) به‌ماشێنێكی ئامبولانس ده‌گوازرێته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی "ئه‌لمه‌هدی"سپای پاسداران له شاری ورمێ و له‌و گرتووخانه‌یه‌شدا ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌كان سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان پێكردبۆوه. حسین خزری پاش (159) رۆژ ڕاگرتنی له‌ژێر دژوارترین ئه‌شكه‌نجه‌دا له ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سپای پاسداران، ڕاده‌ستی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا.
دواتر له‌ڕێكه‌وتی 15ی فیڤریه‌ی ساڵی (2009) گوازرایه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ.
له (17) هه‌مان مانگدا، له دادگایییه‌كی (10) خوله‌كی دا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سپای پاسداران و دادگوسته‌ری و ئیتلاعات له لایه‌ن دادوه‌رێكه‌وه به‌ناوی (ده‌رویشی) سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دواتر له (7) ی مانگی ئاگۆستی هه‌مان ساڵدا، دادگای پێداچونه‌وه‌ی ڕژیمی ئێران سزاكه‌ی ئه‌رێ كرد.
له‌و نامه‌یه‌ی كه بنه‌ماڵه‌ی گیراوی سیاسی كورد حسین خزری ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ئێران و كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه‌دا هاتووه:"له‌و ماوه‌یه‌دا كه حسێن خزری له به‌ندی (12) ی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ئورمێیه، ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه سه‌ردانی سه‌رجه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حێفازه‌تی زیندانه‌كان، چاودێری زیندان و دادستانی گشتی ڕه‌زایی و هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی به‌دووادا چوونی ئیتلاعاتی ئورمێیه‌مان كردووه؛ به‌ڵام به داخه‌وه هیچ كام له‌و ناوه‌ندانه وه‌ڵامێكیان له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی حسێن خزری نه‌داوه‌ته‌وه و به‌ڵكو زۆرتر ئێمه‌یان سه‌رگه‌ردان كردووه.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌لێن ئێمه سه‌رمان سووڕماوه؛ چونكه هه‌ر به‌رپرسه‌و قسه‌یه‌ك ده‌كات و قسه‌كانیان زۆر دژبه‌یه‌كن.
له درێژه‌ی نامه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه، هه‌ندێك به ئێمه ده‌ڵێن، شاندێك وه‌ك كارناس و لێكۆڵه‌وه‌ر هاتوون تا سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه‌ی حسێن خزری ئاراسته‌ی، سه‌رۆكی ده‌زگای دادی كردووه قسه بكه‌ن، لێره‌دا چه‌ندین پرسیار دێته‌وه ئاراوه: یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر قسه‌كانی زیندانیه‌ك ئه‌وه‌نده گرنگ بووه بۆچی له دادگای یه‌كه‌مدا، هیچ گرنگیه‌كی پێنه‌دراوه و ئه‌و كاره تازه دووای پشتڕاست بوونه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان، بایه‌خی پێده‌درێت؟ دووه‌م، به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه زۆریك له ناڕوونیه‌كانی دۆسیه‌ی حسێن خزری هێشتا پێڕاگه‌یه‌شتنی بۆ نه‌كراوه، له دووای نامه‌كه‌ی حسێن خزری بۆ دیوانی باڵا، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له لایه‌ن كارناسانه‌وه بۆ زیاتر ڕوون بوونه‌وه، داوای به‌ڵگه كرابوو له لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده‌وه.
دواتر له ڕێكه‌وتی (9) ی نۆڤه‌مبه‌ری (2010) دوای ته‌واوكردنی به‌ڵگه‌كان ئێمه داخوازی پێداچوونه‌وه‌مان له ڕێككه‌وتی (4) ی دێسامبر ره‌وانه‌ی دیوانی باڵا كرد و به یارمه‌تی پارێزه‌ری دۆسیه‌كه نامه‌یه‌كیش ئاراسته‌ی دادستانی كرا‌و دادستان ئاگاداری ئه‌وه‌یه و به ئێمه‌یان ڕاگه‌یاند، كه ماوه‌ی یه‌ك مانگه سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ی دووباره‌ن. له‌لایه‌كیتره‌وه له ڕێككه‌وتی (4) ی ژانویه توانمیان چاومان به حسێن بكه‌وێت، هیچ شێوه‌یه‌ك باسی پێڕاگه‌یشتن به دۆسیه‌كه‌ی نه‌كردو ووتی؛ وادیاره ئه‌مانه ده‌یانهه‌وێت به زۆر ناچارم بكه‌ن تا دان بنێم به هه‌ندیك بابه‌تی نوێ‌دا بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی تازه‌م بۆ دروست بكه‌ن.
پێیان ده‌وتم وه‌ره له پێش كامێرادا، دان بنێ به‌و شتانه‌ی كه من قه‌ت نه‌مكردووه و بڵێ له پێكدادانی سه‌ربازی به‌شداریم كردووه و چه‌ندین كه‌سم كوشتووه و ئیستا داوای لێبوردن له بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌م.
پرسیاری ئه‌وه‌ی كردبوو كه بۆچی دوای (3) ساڵ ئه‌مانه ئه‌م سێناریۆیه دێننه ئاراوه، مه‌گه‌ر مرۆڤ شێت بووه كه دان بنێت به كارێكدا كه نه‌یكردووه؟ ئه‌مانه به‌م كارانه چ یارمه‌تیه‌ك و چ رێكاریكی ده‌رباز بوون دێننه به‌رده‌می من؟
بنه‌ماڵه‌كه‌ی حسێن خزری ده‌لێن وه‌ك بنه‌ماڵه داوا له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومی، ئاسایشی و ده‌زگای داد به تایبه‌تی (سادق لاریجانی) سه‌رۆكی ده‌زگای داد ده‌كه‌ین، له‌گه‌ل ئێمه و دۆسیه‌ی حسێن خزری به شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن. داوا له‌سه‌رجه‌م چالاكان، ڕیكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ویژدانه به ئاگاكان ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی گیانی "حسێن خزری" چی‌یان له‌ده‌ست دێت ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
