ئاژانسه‌کان: کوردستان نێت تایبه‌ت.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك له دۆزگه‌رانی، دۆسیه‌ی رۆژتیڤی، به‌ناوی"ئاندره‌رێساگێر" له مانگی كانوون دا، ئیفاده‌ی، كه‌سانی سیخۆرو به‌كرێگیراوی له‌دژی رۆژتیڤی له ئه‌نكه‌ره وه‌رگرتبوو، پارێزه‌ری رۆژتیڤی"باژۆرن ئه‌لمقڤیسێت"له‌به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندنی دا، ئه‌و دۆزگه‌ریه به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات. هه‌روه‌ها رۆژتیڤی له‌دژی دۆزگه‌ر كه ماوه‌یه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌و مۆڵكی رۆژتیڤی دا گرتبوو، داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌كات.
ئاندره‌رێساگێر، ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌و، له دانیشتنی دۆزی رۆژتیڤی دا كه له‌مانگی شوبات دا، ده‌ست پێ بكات، كۆپی، ئیدعاكانی خۆیشی راده‌ستی دادگا ده‌كات. هاوكات، داواش ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ی كه دۆزی رۆژتیڤی ده‌شۆپێنن، پێویسته ماوه‌یه‌كی درێژ ته‌ماشای تیڤی بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌وان نه‌ته‌نیا به‌رنامه‌یه‌ك، به‌ڵكۆ چه‌ندین به‌رنامه، بده‌نه ته‌ماشاكردنی دیوانی دادگاكه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له دۆزگه‌رانی رۆژتیڤی كه دۆزه‌كه‌ی به‌رێوه ده‌برد" ئاندره‌رێساگێر" له‌مانگی كانوون دا، ئیفاده‌ی، هه‌ندێك كه‌سی سیخۆرو به‌كرێگیراوی له‌ئه‌نكه‌ره‌ی وه‌رگرتووه، له‌لایه‌ن پارێزه‌ری رۆژتیڤی" باژۆرن ئه‌لمقڤیسێت" له‌به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندنیدا، شه‌رمه‌زار كرا. جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه، كه له‌مانگی ئابی 2010دا دۆزگه‌ری، دۆزی گرتن له‌دژی رۆژتڤی كردبووه‌وه، و به‌م بۆنه‌شه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئۆفیسی"ده‌فته‌ر"ی ئه‌و ناوه‌نده‌دا. هاوكاتیش ده‌ستی به‌سه‌ر حیسابی بانكی رۆژتیڤیدا گرتبوو. رۆژتیڤی له‌مانگی جۆتمه‌هدا، تانه‌ی له‌بڕیاره‌كه دابوو. رۆژتیڤی دۆزه‌كه‌ی قازانج كرد، و قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر حیسابی بانكی ئه‌و ناوه‌نده‌ش هه‌ڵگیرابوو. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش، پارێزه‌ری رۆژتیڤی، دۆزیان له‌دژی دۆزگه‌ر"دادگا" كرده‌وه.
.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
