ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌وه‌ته‌ی به‌رێوه‌به‌ره نوێكه‌ی knn ده‌ست به‌كاربوه، به‌راست و چه‌پدا كادریرو كه‌سه دڵسۆزه‌كان ده‌رده‌كات یاخود فشارێكی وایان بۆدروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ناچاربن ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ندین لاوه ره‌خنه‌ی زۆر له‌كاروباره‌كانی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن گیراو له‌لایه‌ن خودی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كادیر‌و كه‌سه دیاره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه چه‌ندین جار شكات له ئارام سه‌عیدی به‌رێوه‌به‌ر گیراو داواكرا گۆرانكاری بكرێت، دواجار به‌ره‌زامه‌ندی خودی نه‌وشیروان مسته‌فاو زۆرینه‌ی كه‌سه نزیكه‌كان، كورده حه‌سه‌ن كرایه‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڵام چۆن به‌رێوه بردنێك...
هه‌رله‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ست به‌كاربونیه‌وه ئه‌و به‌رێزه ده‌ستیكرد به راوه‌دوناو ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی كه به‌دڵسۆزی و له‌سه‌ره‌تای دروستبونی كه‌ناڵه‌كه‌وه كاریانكردوه. با له‌م نمونانه‌ی خواره‌وه ورد ببینه‌وه.
1 ــ هه‌رله‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ده‌ستبه‌كاربونیدا براده‌رانی به‌شی عه‌ره‌بی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی نارده‌ماڵه‌وه ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی ده‌ركرد، دیاره به‌رێزیان باوه‌ری به‌وه نییه كه (8) په‌رله‌مانتاریان له‌به‌غدا هه‌یه.. ؟
2 ــ دواتر سه‌رنوسه‌ری هه‌واڵی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی ده‌ركرد (مامۆستا خالید) كه پێشتر سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ده‌ستوربووه، به‌بی موجامه‌له ئه‌و ماوه‌یه‌ی مامۆستا ده‌ست به‌كارببو له‌وبه‌شه‌دا جێ په‌نجه‌ی دیار بوو.
3 ــ له‌دواین كاریشیدا ده‌ستیكردوه به ده‌ركردنی په‌یامنێرانی قه‌زاو ناحیه‌كان كه به‌و په‌یامنێرانه وتراوه چیتر له‌مه‌ودوا كار بۆ knn ناكه‌ن و ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆِران كار ده‌كه، كه به‌نیازن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شه‌وانه ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر بده‌نه بزتنه‌وه‌ی گۆڕان و كه‌ی ئێن ئێن به‌سه‌ر به‌خۆیی بهێڵنه‌وه...
ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی كه پێیان وتراوه بچنه‌وه بۆ ماڵه‌وه یاخود له یه‌ك كاتژمێره‌كه‌ی بزوتنه‌ی گۆران‌دا كار بكه‌ن ئه‌ونیش (ئاری له‌چه‌مچه‌ماڵ، هێرش له كه‌لار، عومه‌ر له سه‌یدسادق، سابیر له ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌حمه‌د باڵه‌كی له سۆران، شاسوار له رانیه، والی له پێنجوێن، بارزان له هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌یامنێرو وێنه‌گری شوێنه‌كانی تریشدا زۆر نیگه‌رانن بون و بڕیاریانداوه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ببستن و چه‌ندین كه و كوڕی و گه‌نده‌ڵی ئه‌و كه‌ناڵه بخه ڕوو بۆ راگه‌یاندنه‌كان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
