ئاژانسه‌کان: کوردستان نێت تایبه‌ت.. نزیكه‌ی 150 كه‌س له چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی، مافی مرۆڤ، نووسه‌رو ڕۆژنامه‌وانی كورد، به ده‌ركردنی نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاواڵه خوازیاری راگرتنی به‌په‌له‌ی سزای له سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی ومه‌ده‌نی كورد بوون. به ده‌یان چالاكی كورد له نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاواڵه‌دا، خوازیاری ڕاگرتنی به‌په‌له‌ی له‌سێداره‌دانه سیاسیه‌كان بوون و سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كرده‌وانه هۆشداریان داوه. چالاكان سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دانیان وه‌ك كرده‌وه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی توندوتیژی ناودێر كردووه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی له‌سێداره‌دان به ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی نادێر كردووه.
له درێژه نامه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه: هیچ متمانه‌یه‌ك نییه به ده‌زگای دادی كۆماری ئیسلامی؛ چونكه ئه‌و ناوه‌نده بووته كه‌ره‌سته‌یه‌ك له ده‌ستی ناوه‌نده ئاسایشی و سه‌ربازیه‌كان. چالاكانی كورد داوایان كردووه تا به زووترین كات نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕیكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئێران بكات وله نزیكه‌وه چاویان بكه‌وێت به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی سیاسه‌تی له سێداره‌دان و داوایان له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازان كردووه له‌دژی له‌سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی، درێژه به هه‌وڵه‌كانیان بده‌ن.
له كۆتایی نامه‌كه‌دا ئاماژه دراوه به ناوی 17 چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد كه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌ر كات مه‌ترسی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه له ئارادایه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
