ئاژانسه‌کان: کوردستان نێت تایبه‌ت..
دووای ئه‌وه‌ی كه جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی خویندكاری كورد" حه‌بیبۆڵڵا له‌تیفی" بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیرا، كوردستانیان ده‌ستیان دایه شایی و شیرینی بڵاو كردنه‌وه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆشیه‌ی جه‌ماوه‌ر پێڕانه‌گیراو، ده‌ستیان دایه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكڤانی كورد، كه تا ئێستا چاره‌نووسی زۆرێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان نه‌زانراوه. به گوێره‌ی دووایین زانیاریه‌كان جگه له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی خویندكاری كورد" حه‌بیبۆڵلا له‌تیفی" ته‌نیا (3) كه‌سیتر ڕاگوێزی قه‌ره‌نتیه‌نی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه كراوان و تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له چاره‌نووسی ده‌یان چالاكیتر نازانرێت.
ڕاگه‌یه‌ندرا كه هه‌ندێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕێیان پێدراوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه په‌یوه‌ندی بگرن به بنه‌ماڵه‌كانیان و ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن. جێی بیرهینانه‌وه‌یه كه له شه‌وی 26ی دێسامبر ده‌یان، نووسه‌ر، چالاكی مه‌ده‌نی - سیاسی، رۆژنامه‌وان، و چالاكی ژینگه كه هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی خویندكاری كورد حه‌بیبۆڵڵا له‌تیفی ده‌ربڕیبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ناوی هه‌ندیك له‌ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به‌و شێوه‌یه‌راگه‌یه‌ندراوه:
- ره‌حیم لوقمانی، شاعیر
- هاوژینی ڕه‌حیم لوقمانی، كولسوم نه‌قشبه‌ندی
- سیمین چایچی شاعیر و نووسه‌ر
- مه‌حموود مه‌حموودی، رۆژنامه‌نووس
- سه‌عید ساعدی، رۆژنامه‌نووس
- واحید مه‌جیدی زیندانی سیاسی پێشوو
- حه‌مید مه‌له‌كولكه‌لامی هه‌ڵسووڕاوی ژینگه‌پارێز
- ژیان زه‌فه‌ری، زیندانی سیاسی پێشوو
- ئه‌فشین شێخول ئیسلامی وه‌ته‌نی، چالاكی مه‌دنی و ژینگه‌پارێز
- یه‌حیا قه‌وامی، چالاكی مه‌ده‌نی
- هیوا مه‌سعودی، چالاكی مه‌ده‌نی
- پێدرام نه‌سروڵڵاهی، چالاكی كرێكاری
- هاشم رۆسته‌می، چالاكی كرێكاری
- زاهێد مرادیان، چالاكی كرێكاری
- ناسێح نه‌قشبه‌ندی
- دلێر ئێسكه‌نده‌ری، چالاكی خویندكاری
- فاتمه ئه‌رده‌ڵان، و چه‌ندین كه‌سی تریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه تا ئێستا ناوه‌كانیان نه‌زاندراوه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
