با پێکەوە پشتیوانی لە شاعیرحەمە کاکەڕەش بکەین

 

بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم

بەڕێز پەرلەمانی کوردستان

کوردستانیانی ئازیز لە هەر کوێیەکی دونیا هەن

نووسەرو روناکبیران ، قەڵەمە ئازادەکان، رۆشنبیران

کەسوکاری شەهیدان .. خەڵکی بەشەرەفی کوردستان

 

لەم رۆژانەداو پاش بڵاو بوونەوەی شیعرێکی شاعیری دیاری کورد(حەمە کاکەڕەش) کە نیشتەجێی وڵاتی (سوید)ە بەناونیشانی(دڵی ژن مەشکێنە خودایە)، لە هەولێری پایتەختی کوردستانەوە، مەلاکان کەوتنە فەتوای هەڕەشەو ئیهانەکردنکردن بە شاعیرەی کە خاوەنی چەندین کتێبی شیعریی و بابەتی رۆشنبیری دیکەیە، تاوەکو ئەوەی هەڕەشەکە گەیشتە وڵاتی سویدو ئێستا ژیانی کەوتوەتە مەترسییەوەو هەڕەشەی کوشتنی لێدەکەن و بەو هۆیەوە لەژێر چاودێری پۆلیسی(سوید)یدایە، ئەم کردەوەیەی مەلاکانی کوردستان مێژوییەکی هەیە کە دەبێت هەڵوەستەی جدی لەسەر بکەین، لەو میانەداو پێشتر هەر یەکە لە شاعیرو نووسەرانی کورد(شێرکۆ بێکەس و قوبادی جەلیزادە و فەرهاد پیرباڵ و هۆشەنگ شێخ محەمەدو عەبدولڕەحمان بامەڕنی .. چەندانی دیکەو دواترینیان حەمە کاکەڕەش) کەوتونەتە بەر هەڕەشەی فەتوای مەلاکان.

ئاشکرایە ئەو ئازادییەی لە کوردستاندا هاتوەتەدی بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، هەنوکە بووەتە خوانێکی باش بۆ هەندێك مەلاو گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان، کە بە ئارەزوی خۆیان کێیان بوێت بەکافری بکەن و کێیش مەبەستیان بێت فەتوای کوشتنی بۆ دەردەکەن، ئەمە لە کاتێکدا مەلاکان موچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستانن و پێویستەو دەبێت حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵبگرێت کە موچەخۆرەکانی خەڵك هان دەدەن خوێنی شاعیرێك بڕێژن، چونکە ئەمە کاری یەکەمیان نیەو بەم پێیە بڕوات چەند بارەیش دەبێتەوە.

مەلا و خوێندەوارە دینییەکان لە مێژووی ئێمەدا بەشێوەیەکی گشتی ڕۆڵێکی ئیجابی و گرنگیان بینیوە. بەڵام ئەمڕۆ نوخبەیەکی مەلای دینی کۆنەپارێز و داخراو دروستبوون کە بەر لە ھەمووشتێک خیانەت لە مێژووی ڕۆشنی خوێندەوارە دینیی و مونەوەرەکانی دونیای ئێمە دەکەن.

ئەم نوخبەیە لە مەلاکانی ئەمڕۆ، لۆژیکێکی ھێجگار داخراواین ھەیە و بەگژ ھەمووشتێکدا دەچنەوە ئەوان بە ڕاستی نەزانن، بەگژاچونەوەکانیشاین بەگژاچوونەوەی ھێمنانە نییە، لە شێوازی نووسینی کتێب و ھێرشی بریندارکەردا نییە، بەڵکو لە شێوازی خوتبەی حەماسی و قیڕەقیڕ و قیژاندندایە بەمەبەستی وروژاندنی ھەستی ئیماندارە ساکارەکای دونیای ئێمە. ئەم قیڕە قیڕ و ھاتوھاوارە ترسناکە ھەموو ھەفتەیەک بە گوێی خەڵکانێکدا دەدرێن کە دەشێت توشی حەماسەتێکی کوێرانەیان بکات و کاری توندوتیژ و ترسناکی لێبکەوێتەوە، هەر ئەوانەن کە منداڵی کورد هان دەدەن لەبری خەبات بۆ ئازادی نەتەوەو خاکی کوردستان، دەیانکەن بە تیرۆریستی توندڕەو بۆ وڵاتانی دیکەیان بەڕێدەخەن یان کاری تەقاندنەوەو خۆکوژی ئەنجام دەدەن، مێژوی پاش راپەڕین گەواهی ئەو راستییە دەدەن.

ئیدی کاتی ئەوە هاتوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵێین بەبڕیارو کارەکانتاندا بچنەوە، فەرمانبەرەکانی ئێوە، مەلا موچەخۆرەکانتان لەو هەڵمەتی مەرگ بەخشینەوەیە رابگرن، مینبەری ئەو مزگەوتانە بەرهەمی خوێنی شەهیدانی رێی رزگاری کوردستانە، بەرهەمی هاتو هاواری مەلاکان نیە، رێزیش بۆ هەندێکیان.

ئێمە لێرەوە دەنگ هەڵدەبڕین و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بێنە پای ئەو کێشەیەو ئەو مەلایانە رەوانەی دادگاو لێپرسینەوە بکات کە دەیانەوێت شاعیران و نووسەران بکەنە ئامانج و هەمان عەقڵییەتی بەعس پەیرەو دەکەن کە خەڵکی رۆشنبیری دەکردە ئامانجی یەکەمی، دەیزانی خەڵکی عەوام بە خوتبەی دوو مەلا هەموو ژێر دەستە دەکەن.

ئەگەر قەرارە کوردستان بکەنە ئەفغانستان ئەوە بە ئاشکرا رایبگەیەنن، ئەگەرنا مانای چیە ئەو مەلا موچەخۆرانەی حکومەتی هەرێم لە مزگەوتەکانەوە بەردەبنە وێزەی نووسەرو شاعیرو رۆشنبیران و خوێنیان حەڵاڵ دەکەن، ئازادی ئەوە نیە مەلا بۆی هەبێت خوێنی خەڵك حەڵاڵ بکات، کەس رێی لەنوێژو تاعەتی ئەوان نەگرتوە، مافی ئەوەیشیان نیە کە رێ لەئازادی کەس بگرن، دواجار ئەو مەلایانەی کە زادەی عەقڵییەتی(حەسەن بەناو محەمەدی کوڕی عەبدولوەهاب)ن کە نازانن ئەدەب و هونەر چیە، پێویست ناکات دەست وەربدەنە هەموو کاروبارەکانی ژیانمان.

پێکەوە .. دەنگ هەڵبڕن .. داوای ئازادی و مافی ژیان بۆ هەموو مرۆڤێك بکەین بە یەکسانی.

بەڵێ بۆ ئازادی... نا بۆ سەرکوت و دینسالاری 

-------------------------------

١ – قوبادی جەلیزادە

٢ – دلاوەر قەرەداغی

٣ – مەریوان وریا قانع

٤ – نەبەز گۆران

٥ – هۆشەنگ شێخ محەمەد

٦ – عەزیز رەئوف

٧ – رێژین ئیبراهیم - سوید

٨ – دەشتی سەباح

٩ – هەڤاڵ نەژاد

  ١٠ – هەردی شەفیق

١١ – هۆشیار عەبدوڵڵا / رۆژنامەنوس

١٢ – ئاریان ئومێد عارف / نوسەر - نەرویج

١٣ – عەلی مەحمود/ نوسەر – کوردستان 

١٤ – شازین هێرش / نوسەر

١٥ – دانا عەسکەر/ نوسەر - کەرکوك

١٦ – عەباس شوان / نوسەر - فنلاند

١٧ – یوسفی حەمە ڕەشید/ شاعیرو مامۆستا – هەولێر

١٨ – فرانك رودکی / میوزیککار – سوید

١٩ – هەڵمەت گۆران / رۆژنامەنوس - نەرویج

٢٠ – نیاز کەرکوکی / چالاکوان لەبواری مافی مرۆڤ – ئەمەریکا

٢١ – عەتا حوسین / رۆژنامەنوس – سلێمانی

٢٢ – جەمال سەیدسادقی / بەرپرسی کۆمیتەی فنلاند ناوەندی چاك

٢٣ – شلێر قادر / رۆژنامەنوس 

٢٤ – مستەفای حەسەن گەورە / نوسەرو ئەندامی ستافی کوردستانپۆست

٢٥ – سیروان ئەمین / رۆژنامەنوس

٢٦ – کارگەر جەواد / شانۆکار - سوید 

٢٧ – ئیدریس حاجی سەعید / نوسەرو رۆژنامەنوس - فنلاند

 ٢٨ – محەمەد قادر / شاعیر

٢٩ – عومەر جەلال / نوسەر

٣٠ – ئاسۆ جەوهەر / رۆژنامەنوس

٣١ - عومەر سەیدە - نەرویج
٣٢ - سه‌رکاو گۆرانی / شانۆکار
٣٣ - زمناکۆ ئیسماعیل / رۆژنامه‌نوس
٣٤ - سامان ره‌ش / شێوه‌کار
٣٥ - عه‌تا حسێن / رۆژنامه‌نوس
٣٦ - شه‌نکار عه‌بدوڵا / رۆژنامه‌نوس
٣٧ - سه‌رتیپ عوسمان / فۆتۆگرافه‌ر
٣٨ - توانا سه‌عدی به‌گ

٣٩ - گۆران دوکانی / رۆژنامەنوس

٤٠ - کاروان سالار / رۆژنامەنوس – کوردستان

41- عومه‌ر فارس – به‌رپرسی سایتی کوردستان نێت

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.