ماوه‌یه‌كه به‌شێك له رۆشنبیران و چه‌ند وتاربێژێكی ئایینی، هه‌ندێك ره‌خنه ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن، ره‌نگه به‌شێك له هه‌ردوولا تێیانپه‌ڕاندبێت و له هێرشكردن و ره‌خنه گرتنه‌كانیاندا زیاده‌ڕه‌وییان كردبێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌هۆی به‌رزیی ئاستی هۆشیاری و تێگه‌شتنی زۆرینه‌ی هه‌ردوولاوه نیگه‌رانییه‌كان به‌ره‌و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر و گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بچووبا، به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان دوو توێژی كاریگه‌رن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و دژایه‌تیكردنی سته‌م و گه‌نده‌ڵی و خراپه‌گه‌لێك كه چنگیان له بینه‌قاقای ئه‌م میلله‌ته توند كردووه.
كه‌چی به داخه‌وه (گه‌له‌كۆمه)یه‌كی سه‌یرم بینی كه زیاتر له هه‌زارو سێ سه‌د له رۆشنبیران‌و هونه‌رمه‌ندان و په‌رله‌مانتاران‌و ... به‌ناوی پرۆژه یاساوه به‌رانبه‌ر به مه‌لا و وتاربێژه‌كان كردوویانه، من گومانم هه‌یه له‌وه‌ی به‌شێك له‌و رۆشنبیره به‌ڕێزانه پرۆژه‌كه‌یان خوێندبێته‌وه، هه‌رچه‌نده ناویشیان له لیستی ئیمزاكردنه‌كه‌دا هاتووه، چونكه هه‌ڵوێستی رابوردووی ئه‌و به‌ڕێزانه پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له ناوه‌ڕۆك و په‌ره‌گرافه‌كانی ناو پرۆژه یاساكه‌یه، من سه‌رنجی ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی ناو پرۆژه‌كه‌م دا كه ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه وتاری هه‌ینی له باتی ئه‌وه‌ی باسی له رۆحی ته‌بایی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بكات دیوێكی توند نیشان ده‌دات".
وا نازانم ئه‌م گشتاندنه رای ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌سه‌ربێت كه من به گومانم له ئیمزاكه‌یان، چونكه ئه‌وان ده‌زانن ده‌گونجێت له‌ناو ده‌یان وتاردا وتارێكی وه‌هاش هه‌بێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ی هه‌ر زۆریان گیانی ته‌بایی و هاوكاری و یه‌كترقبوڵكردن قووڵده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و پرۆژه یاسایه له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی كه خاڵی جوانی له‌خۆگرتووه، به‌ڵام لاسه‌نگییه‌كی زه‌ق تیایدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، كه به كورتی داوای یاسابه‌ندی و مه‌رجدانان و سنوور دیاریكردن ده‌كات بۆ وتاری هه‌ینی و مامۆستایانی ئایینی، له به‌رانبه‌ردا به ناڕاسته‌وخۆ به‌ڵكو له خاڵێكیشدا به ڕاسته‌وخۆ، داوای ئازادی ڕه‌ها و لێنه‌پرسینه‌وه بۆ خۆیان ده‌كه‌ن، له خاڵی چواره‌مدا ده‌ڵێت: "داوا ده‌كه‌ین بڕگه‌یه‌كی یاسایی داڕێژرێت كه هیچ كتێب و به‌رهه‌مێكی بێگانه له‌هه‌ر زمانێكه‌وه وه‌رگێڕدرا بۆ زمانی كوردی نابێت له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌دا دادگایی بكرێت".
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه جنێو دانبوو به خوا‌و پێغه‌مبه‌رو ئیسلام؟ یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه نووسینێكی ته‌كفیریی بوو سه‌رۆك و حكومه‌ت و رۆشنبیرانی هه‌رێمی كوردستانی هه‌موو كافر كرد؟ ئه‌و كاته‌ش نابێت هه‌ر لێی بپرسرێته‌وه، باشه ئه‌و گشت سنووره بۆ وتار و ئه‌و ئازادیه ره‌هایه بۆ نووسین بۆ؟ وه‌ك وتم پڕۆژه‌كه لاره سه‌نگه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه ده‌ڵێن: (له هیچ وتارێكی رۆژی هه‌ینییدا.. هێرش نه‌كرێته سه‌ر هونه‌رمه‌ند و روناكبیر و نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌كان، به هیچ شێوه‌یه‌ك)، ئه‌م بڕگه‌یه باشه، به‌ڵام ده‌بوو ئه‌ركی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و روناكبیر و نووسه‌ر و وه‌رگێڕانه‌ش دیاریبكردایه، كه یاسایه‌ك په‌ڕه‌و بكه‌ن هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر ئایین و خوا و پێغه‌مبه‌ر و سووكایه‌تی به پیرۆزییه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه هه‌ر نه‌بێت تا مه‌لا و خه‌ڵكه دینداره‌كه تووشی كاردانه‌وه نه‌بن، زۆرجار ده‌وترێت ئاخر مه‌لا كوا له ده‌قێكی ئه‌ده‌بی تێده‌گات، هه‌رچه‌نده به‌و ره‌هاییه ئه‌م رسته‌یه ته‌واو نییه، چونكه ده‌یان مه‌لامان هه‌یه جگه له زانستی ئایینی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵان و له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌ی كه‌ی ره‌وایه قسه له‌سه‌ر ئایینكردن له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه سه‌ره واوێك له ئایین شاره‌زانین؟ ته‌نانه‌ت قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له فیقهییه‌كان كه هه‌یانه ئه‌وه‌نده قورسه له‌ناو مه‌لاكانیشدا هه‌موویان ناتوانن قسه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر بكه‌ن! سه‌یر له‌وه‌دایه پڕۆژه یاساكه شێوه‌ی به‌جێهێنانی نوێژی (جومعه)شی رێكخستووه و هه‌ندێك رێ‌و شوێنی باسكردووه، كه ئه‌وانه مه‌سه‌له‌ی فیقهین و پسپۆڕ‌و شاره‌زای شه‌رعی ده‌وێت كه قسه‌یان له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌وان به چه‌ند دێڕێك ئه‌و كێشه ئاڵۆزه‌یان به ساده‌یی بڕیوه‌ته‌وه.
به كورتی ده‌ڵێم پڕۆژه یاساكه له كاردانه‌وه‌یه‌كی به په‌له ده‌چێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده په‌له‌ی لێكراوه له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی 9/1 بڵاوكراوه‌ته‌وه له خواره‌وه‌ی نووسراوه 15/1/2011.
بێگومان وتاری هه‌ینییش جێگه‌ی خۆیه‌تی رێكبخرێت، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه خۆی لاسه‌نگه به‌و شێوه‌یه وتاری هه‌ینی رێكناخرێت، من كه‌سێكی یاسایی نیم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوێندوومه‌ته‌وه له بابه‌تێكی سیاسیی و هه‌ڵوێستوه‌رگرتنه‌وه نزیكه تا پرۆژه یاسا.
به بۆچوونی من كێشه‌كه وه‌ها چاره‌سه‌ر ناكرێت، ده‌بوو پێش هه‌موو شتێك ئه‌و دڕدۆنگی و نیگه‌رانییه‌ی كه هه‌یه له‌و نێوانه‌دا زه‌روره هه‌ڵبگیرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵیشنه‌گیرێت، مه‌یدانه‌كه‌ی ته‌سكبكرێته‌وه، واژۆكردنی هه‌زارو سێسه‌د كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه، هه‌ر وه‌ك (له‌پێشه‌وه وتم به گومانم كه هه‌ندێكیان ئاگایان له ته‌واوی پڕۆژه‌كه هه‌بێت)، به‌ڵام واژۆكۆكردنه‌وه به‌وشێوه‌یه چاره‌سه‌ری كێشه ناكات و ئه‌و مافه ده‌دات به وتاربێژان كه وه‌ك گه‌له‌كۆمه‌ی ئاڕاسته‌یه‌كی دیاریكراو لێیبڕوانی كاردانه‌وه و جوڵه‌ی پێچه‌وانه دروست ده‌كات.
من چاوه‌ڕوانییم ده‌كرد به‌شێك له‌و رووناكبیرانه‌ی كه له‌و لیسته‌دا ناویان هاتووه، بانگه‌وازێكیان بڵاوكردبایه‌ته‌وه بۆ پێكه‌وه كۆبوونه‌وه و له‌یه‌كگه‌شتن و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاو بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌ك كه روویداوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
