روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ندێ چاوپێكه‌وتنی من بڵاوكرایه‌وه له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، له راستیدا ئاگاداری ئه‌و چاوپێكه‌وتن و لێدوانانه نیم، زۆر به‌داخه‌وه بۆ هه‌ندێ له رۆژنامه‌نووسان به‌ناوی ئێمه‌مانانه‌وه خه‌ریكی پاره په‌یداكردنن، به‌ڕاستی ئه‌مه ئیتیكی رۆژنامه‌وانی نییه، یان دوو ساڵ پێش ئێستا قسه‌م كردووه، كه‌چی ئێستا به مانشێتی گه‌وره بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌یان بفرۆشرێت، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ڵێن لێدوانی داوه ئاگاداری هیچ له‌م چاوپێكه‌وتنانه نییه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم پارساڵ بۆ گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان كه چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ كرا، پرسیارێكم ئاراسته‌كرا كه گوایه بیرم له زه‌واج كردۆته‌وه؟ منیش له وه‌ڵامدا وتم ئه‌گه‌ر زه‌واجم كرد له داهاتوویه‌كی دووردا ئه‌وكات به رۆژنامه‌كان ده‌ڵێم، چونكه شتێك كه ئێستا من له خه‌یاڵمدا نه‌بێت زه‌واجكردنه، كه‌چی ئێستا ئه‌و قسه‌یه‌ی من له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، زۆر زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی رۆژنامه‌نووسییه‌وه كاری رۆژنامه‌نووسی له‌كه‌دار ده‌كه‌ن.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
