
ئه‌و رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه نه پرسیاری ده‌وی نه سه‌رسوڕمان، ئه‌مه قسه‌ی ناخی هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌یه كه ۆرانیه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌بینن، ئه‌وه‌ش شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه، كاتێك كچێكی جوانی وه‌كو (لۆكه) و (هانی) و (كریستال) و (ده‌شنێ) و... كه جگه له جوانیه سروشتیه‌كه‌ی خۆیان له رێی ئارایشه‌وه هێنده‌ی تر جوان كراون، پاشان دێنه سه‌ر شاشه‌و به كلێپێكی ڕووت یان نیمچه ڕووت گۆرانیه‌كی پر له ئاخ و ئۆف و وه‌یش وه‌یشت بۆ ده‌لێن، باس باسی ماچ و باوه‌ش و ئاوێزان بوونه...، كاتێك شاجوانێك به چاوه‌كانی بانگت ده‌كات و سه‌رتاپای جه‌سته‌ی سه‌ما ده‌كات و وه‌ك شه‌نگه بی ده‌له‌رێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و گه‌نجه داماوه‌ی به‌رامبه‌ری دانیشتووه چی به‌سه‌ر بێ و حاڵی چۆن بێ و خولیای چی بكه‌وێته سه‌ر؟!!
من گووتم گه‌نجه‌كان به‌لام برواتان بێ زۆرێك له پیره‌كانیش به‌رامبه‌ر به‌وه‌ها دیمه‌ن و كلیپێك ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ستیان بگاته ئه‌و جه‌سته ناسك ونازداره و ئاخ و ئۆفه كانیان دابمركێنن!! حه‌ز ده‌كه‌ن لانی كه‌م شه‌وێك هاوخه‌وی یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه بن بزانن له‌نزیكه‌وه تامی گۆرانیه‌كانیان چۆنه!!
وامه‌زانن ئه‌مه تانه‌و ته‌شه‌ره، هه‌ر وه‌ك مانای ئه‌وه‌ش نیه من ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه به بێ ڕه‌وشت و لاده‌ر بزانم، به‌لام ئه‌مه واقیعی ناو كۆمه‌لگایه، ئه‌وه‌ش به‌ڕای من ئاواتێكی ڕه‌وای ئه‌و بینه‌رانه‌یه، كاتێك گۆرانی ئه‌و خانمه لاوانه ده‌بینن و پێیان موعجه‌ب ده‌بن و ئاره‌زووی گه‌یشتن به‌وانیان هه‌یه بتوانن ئه‌و ئاواته‌یان به‌دی بێنن، گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێكیش بووه بیان گرنه باوه‌ش و ئۆخه‌ی بكه‌ن، بۆیه‌ش ده‌لێم حه‌قیانه چونكه ئه‌و خانمانه خۆیان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر به‌وچاوه ته‌ماشایان بكات نه‌ك وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك، كاتێك ئه‌وان به‌و شێوه سه‌رنج راكێشه له‌سه‌ر شانۆ‌و شاشه ده‌ربكه‌ون.. له جیاتی گۆرانی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن مه‌به‌ست ومانای به‌رزی هونه‌ری، گۆرانی ئاره‌زوو بزوێن و وروژێنه‌ر به كلیپی نیوه ڕووته‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌بێ چاوه‌رێی چی بكه‌ین له‌و هه‌موو لاوه كه زه‌واجیان نه‌كردووه و هه‌موو شه‌وێك به خه‌یالی ئه‌وه‌وه چاو لێك ده‌نێن كه جوانێكی وه‌ك ئه‌و خانمانه ببێته هاوخه‌ویان؟ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی خێزانداریشه له‌وانه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌كو ئه‌و گۆرانی بێژه جوان نه‌بێ ئه‌ویش دڵی بۆ ئه‌وه ده‌چێ تامی شتێكی نوێ بكات.
مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و خانمه گۆرانی بێژانه ئاگادار بكه‌مه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی هه‌یانه عاشقی جه‌سته‌و جوانیه‌كه‌یانه نه‌ك گۆرانی و ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یان، ئاشكرایه ئه‌و جۆره جه‌ماوه‌ره‌ش تاسه‌ر به‌ده‌وری كه‌سه‌وه نامێنێته‌وه، له‌گه‌ل نه‌مانی جوانیه‌كه یان هاتنی یه‌كێكی جوانتر ئه‌وه‌ی پێشوو باوی نامێنێ ئه‌وه‌ش شتێكی حه‌تمیه چونكه جوانی بۆ كه‌س تاسه‌ر به‌رده‌وام نامێنێ، به‌لام ئه‌وه‌ی به‌هۆی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه ناو ده‌ر بكات نه‌ك جه‌سته‌ی ئه‌وه هه‌رگیز كۆن نابێت و به‌سه‌ر ناچێت ته‌نانه‌ت دوای مردنیشی چونكه هونه‌رو ده‌نگی ڕه‌سه‌ن كۆن نابێت، ده‌توانین له‌و جۆره هونه‌رمه‌ندانه (مه‌رزیه) وه‌ك نموونه بهێنینه‌وه، كه هه‌رگیز بیسه‌ری كورد له‌بیری ناچێته‌وه‌و لێی بێزار نابێ.
هیوادارم ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌ندانه‌ی ناومان هێنان زویر نه‌بن له جیاتی ئه‌وه چاوێك به شێوازی كاریان دا بخشێننه‌وه و نه‌بنه گالته‌جاری ده‌ستی ئه‌وانه‌ی بازرگانی به هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
