نیگه‌رانی ئێمه له‌وه وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که له‌به‌رده‌م شاشه‌ی دیده‌مانه‌وه ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌نانه‌ی میله‌ته‌که‌مان که هه‌ریه‌که‌و فلته‌رێکی خاوێنکه‌ره‌وه‌و ستون و کۆڵه‌که‌یه‌کی پته‌وی ڕاگرتنی ڕه‌سانه‌یه‌تی هونه‌ری کوردی بون، زۆرینه‌ی ته‌مه‌نیان به‌خشیه پاراوکردن و به‌رزڕاگرتنی هونه‌ری میله‌ته‌که‌یان، که‌چی ئێستا یه‌که یه‌که‌یان وه‌ك گه‌ڵای دار له‌قه‌هردا هه‌ڵده‌وه‌رێنه سه‌ر زه‌وی و به‌ره‌و قوڵاییه‌که‌ی بۆ ئه‌به‌د ڕۆده‌چن بێ ئه‌وه‌ی ویژدانێکی زیندو له به‌رده‌م هه‌ڵوه‌رینه‌کانیشیاندا فاتیحایه‌کی شه‌ریفانه ماڵئاوایه‌ییه‌کی حورمه‌ت بنێرنه سه‌رمه‌نزڵگایان …
ئای که‌جێی داخه ئه‌و نه‌فه‌سه حه‌سره‌تانه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنانه له‌مڕۆدا بونه‌ته گڵکۆیه‌کی دامرکاو‌ی بێهود . له‌وه‌ش جێی داخ تر‌و زام قوڵتر، له‌شوێن پێ ی ئه‌وان هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندی هه‌ژگ ده‌ڕوێ و که‌چی وه‌ك سونبل و عاجبایه‌تی له‌ئامێز ده‌گیرێن ..! ئه‌گه‌رچی نامه‌وێت له‌م ناوه‌خته ڕه‌شه‌ی ئێستادا ئه‌م لاپه‌ڕه خوێناویه هه‌ڵبده‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم له‌ده‌ست نه‌ده‌م … نمونه‌یه‌کی به‌رچاوی وه‌ك زه‌که‌ریان ی هه‌ژگ نیشان بده‌م .
یه‌کێکی وه‌ك زه‌که‌ریای هه‌ژگ و هاوشێوه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌ڕیزه‌کانی پێشه‌وه‌ی هونه‌ری کوردی به بیچم بۆدیه‌کی بریسکه‌داری سافولکه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ دیمه‌نه مۆنتاژی کچی ڕۆمانسی لوسکه‌له‌ی ده‌ره‌کی و به‌زه‌بری پاره‌ی دزراوی میله‌ت که‌له‌لایه‌ن به‌رپرسه دزه‌کانه‌وه به شاباش بۆیان هه‌ڵده‌ده‌ن بونه‌ته متمانه‌یه‌کی ڕه‌ها، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌دیدی واقیعدا هیچ جیاوازیه‌کیان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و موسته‌شاره به‌کرێگیراوانه‌ی که‌سه‌رده‌مانێك خاك و ماڵی کوردستانیان وێران و خاپورده‌کرد لێ جیاوازیه‌که‌یان شێوازه‌کانیانه ئه‌وان به‌چه‌ك و بۆمب و ئه‌مان به ناوی هونه‌ره‌وه، ده‌نا هه‌ردوکیان وێرانکه‌رو خاپورکارن .
بۆیه پێمان وایه ئه‌مانه جۆره به‌ناو هونه‌رمه‌ندانه تاك به‌تاکیان به‌رنه‌فره‌تی ویژدان بکه‌ون و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌هه‌شیانه هه‌موشی به‌رهه‌می دزراون پێویسته شه‌یتان ئاسا ڕه‌جم بکرێن بۆئه‌وه‌ی هونه‌ر له وڵاته‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان که‌مێك ئاهی ڕه‌سانه‌یه‌تی خۆی به‌به‌ردا بکرێته‌وه .
ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا هه‌ر وه‌ك چۆن کوردستان پۆست بۆته مڵۆزمی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دزو گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان به‌رده‌وام وه‌ك چاودێرێك به چه‌کوشه‌که‌ی ده‌یان کوتێ و ده‌رفه‌تی دزی و ڕاو و وتی لێکه‌م کردونه‌ته‌وه عه‌بای دزینه‌کانیان هه‌ڵده‌داته‌وه تاک به‌تاکیان ئه دزه‌نه گۆڕه‌وشار ده‌دات، ئێمه‌ش ئه‌وان ئاسا به‌ڵام به‌پێی توانای خۆمان وه‌ك چاودێرێکی نه نوستوی هونه‌ری له‌خه‌ڵوه‌تاین بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی عه‌بای دزی به‌رهه‌می دزراوی به‌ناو هونه‌رمه‌نده‌کانین و هه‌تا پێمان بکرێت ئێمه‌ش گۆڕه‌وشاریان ده‌ده‌ین .
ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا گه‌شتێکمان به‌ناو به‌رهه‌مه‌کانی زه‌که‌ریادا کرد به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌کانی ..! له‌و گه‌شته‌ماندا بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌و زاته ته‌واو که‌سێکی موزه‌یه‌فه و هه‌رچی به‌رهه‌می هه‌یه هه‌ر هه‌موی له به‌رهه‌مه تورکیه‌کانه‌وه دزیوه که‌چی زۆر بێئابوڕیانه‌ش هه‌موی مۆرکی خۆی پێوه ناوه که گوایا به‌رهه‌می خۆیین، ئێمه‌ش پێمان باشبو وه‌ك مافێکی خۆمان ئه‌و حه‌قیقه‌ته بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکه‌ین نه‌یه‌ڵه‌ین هه‌روا به‌سانایی تێپه‌ڕێ .. دوو به‌رهه‌می زه‌که‌ریامان هێنا به‌راوردمان کرد له‌گه‌ڵ دوو به‌رهه‌می تورکی، یه‌که‌میان به‌رهه‌مێکی ئیبراهیم تاتڵس بو که له‌ساڵی 2002 وتویه‌تی کاکی زه‌که‌ریاش له 2010 وتویه‌تی و ده‌ڵێ به‌رهه‌می خۆمه، دوهه‌میشیان به‌رهه‌مێکی سبیلڤانه که له‌ساڵی 1997 وتویه‌تی و زه‌که‌ریا له ساڵی 2001 وتویه‌تی ئه‌میش ده‌ڵێ هی خۆمه له خواره‌وه هه‌ر دو لینکه که داده‌نێین باخه‌ڵك خۆی ناوبژوان بێت ئیدی هیچ ناڵێین . ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌ردو به‌رهه‌مه‌که له دو ڤیدیۆی به‌راوردیدا له یوتیوب خستمانه ڕو له به‌رواری 5 / 1 / 2011 مه‌به‌ستیشمان ته‌نها ئه‌وه بو که خه‌ڵکی خاوه‌نی به‌ڵگه‌ی ساخته‌ی ئه‌مانه بێت، سه‌یر له‌وه‌دا بو له دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه زه‌که‌ریا له‌ڕێ شین و شه‌پۆڕی بۆ یوتیوب و دیاره به‌شێك له‌و جانتا پاره دزراوانه‌شی که دزه سیاسیه‌کان پێیان به‌خشیوه، به‌خشیوه‌ته یوتیوب بۆیه ئه‌وانیش له‌دوای نزیکه‌ی دوو سه‌عات سه‌رجه‌م ئه‌کاونتی چنار نێتیان سڕی بوه وه که نزیکه‌ی 384 به‌رهه‌مه فلیمی هونه‌ری تێدابو له‌ناویاندا 35 ڤیدیۆی پرایڤێتی چنارنێتی تیابو ئه‌وه‌ش بو به‌خه‌ساره‌تێکی گه‌وره بۆ ئێمه به‌ڵام ئه‌مه کارمان تێناکات و به‌ڵێنمان داوه که هه‌ر به‌رده‌وام بین و ڕه‌حم به‌هیچ درۆ‌و دزیه‌ک ناکه‌ین . ئێستاش نامانه‌وێت درێژه‌ی پێبده‌ین چونکه نوسینی ترمان به‌ده‌سته‌وه‌یه و لێره‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاده‌کێشین بۆ به‌راوردی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه .
http://www.youtube.com/watch?v=I9ecKqpqgjo
http://www.youtube.com/watch?v=AN513saCdR4&feature=related
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
