
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "ئیبراهیم سه‌عیدی" له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی "موهری ئاسیا ـ ئه‌فریقیا" له حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دوبه‌ی" له وڵاتی ئیمارات نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو"، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی" به ئاماده‌بوونی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده و هه‌روه‌ها "بایرام فه‌زلی" به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه و دوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه به ناوه‌كانی "رۆژان حه‌مه جه‌زا" و "شه‌هاب فازلی" له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی "موهری ئاسیا ـ ئه‌فریقیا" له میانه‌ی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دوبه‌ی" له شاری دوبه‌ی له وڵاتی ئیمارات نمایش ده‌كرێت و بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی 50 هه‌زار دولاری ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ له‌گه‌ڵ فیلم گه‌لێكی سینه‌مایی له وڵاتای جۆراوجۆر له ركابه‌ریدا ده‌بێت.
فیلمی سینمایی "ماندوو" له‌م فیستیڤاڵه‌دا، سه‌ره‌تا كاتژمێر 15/10ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه 16 دیسێمبه‌ر و هه‌روه‌ها كاتژمێر 30/12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه 16 دیسێمبه‌ر، به ئاماده‌بوونی "ئیبراهیم سه‌عیدی"، "بایرام فه‌زلی" و دوو ئه‌كته‌ری كوردی فیلمه‌كه به ناوه‌كانی "رۆژان حه‌مه جه‌زا" و "شه‌هاب فازلی" نمایش ده‌كرێت.
حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دوبه‌ی" له 16 به‌شی جۆراوجۆردا و به نمایشی نزیك له 160 فیلم له سینه‌ماكارانی زیاتر له 50 وڵاتی جیهان، له رۆژانی 12 تا 19ی دیسێمبه‌ری 2010 له شاری دوبه‌ی له وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ڕه‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له دوایین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ری مه‌هابادی "ئیبراهیم سه‌عیدی" و "بایرام فه‌زلی" له به‌شی پێشبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی 51مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "تسالۆنیكی" له رۆژانی 9 و 10ی دیسێمبه‌ر له هۆڵی سینه‌ما ئۆڵه‌مپیا و له هۆڵی سینه‌ما "فریدا لیاپا" له شاری تسالۆنیكی نمایشكرا.
فیستیڤاڵی فیلمی "تسالۆنیكی" كه یه‌كێكه له فیستیڤاڵه گرینگه‌كانی سینه‌مایی له ئاستی دنیادا، نمایشی فیلم گه‌لی به‌رچاو له ده‌رهێنه‌ره‌كانی ناوداری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له رۆژانی 3 تا 12ی دیسێمبه‌ر له شاری تسالۆنیكی له یۆنان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
