یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرینۆ" له كاتێكدا له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هاوكات به نمایشی فیلمه‌كانی به‌همه‌ن قوبادی له به‌شێكدا به ناوی "سینه‌مای به‌همه‌ن قوبادی"، رێز له سینه‌ماكاری كورد قوبادی ده‌گیرێت.
له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كانی "به‌همه‌ن قوبادی"، له‌وانه: "كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان"، "گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایكییم"، "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌توانن بفڕن"، "نیوه مانگ" و "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" و هه‌روه‌ها كورته فیلمه‌كانی "ده‌ف"، "جه‌نگ ته‌واو بوو" و "ژیان له ته‌پوومژدا" له به‌شێكدا به ناوی "سینه‌مای به‌همه‌ن قوبادی" نمایش ده‌كرێن.
یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تۆرینۆ" به نمایشی كۆمه‌ڵێم فیلم له رۆژانی 9 تا 18ی دیسێمبه‌ری 2010 له شاری تۆرینۆ له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م رۆژانه فیلمی "نیوه مانگ" و فیلمی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌توانن ده‌فڕن" له یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "به‌غدا" له وڵاتی عێراق نمایشكران.
هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له دوایین
به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی "ئاسۆكان" له میانه‌ی یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تبلیس" له شاری تێفلیس له گورجستان نمایشكرا.
یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تبلیس" رۆژی 6ی دیسێمبه‌ری 2010 له شاری تێفلیس له وڵاتی گورجستان ده‌ستی پێكردووه و تاكوو رۆژی 12ی دیسێمبه‌ر به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
