
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی" به ئاماده‌بوونی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كورده و هه‌روه‌ها "بایرام فه‌زلی" وێنه‌گری فیلمه‌كه، له به‌شی پێشبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی 51مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تسالۆنیكی" له وڵاتی یۆنان نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی "ماندوو"، فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له 51مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "تسالۆنیكی" سه‌ره‌تا كاتژمێر 45/3 دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه 9ی دیسێمبه‌ر له هۆڵی سینه‌ما ئۆڵه‌مپیا و هه‌وره‌ها له كاتژمێر 6ی ئێوارێ هه‌ینی 10ی دیسێمبه‌ر له هۆڵی سینه‌ما "فریدا لیاپا" له شاری تسالۆنیكی له یۆنان نمایش ده‌كرێت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تسالۆنیكی" یه‌كێكه له فیستیڤاڵه گرینگه‌كانی سینه‌مایی له ئاستی دنیادا و 51مین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه به نمایشی فیلم گه‌لی به‌رچاو له ده‌رهێنه‌ركانی ناوداری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له‌وانه: به‌شی پێشبڕكێی، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، به‌شی نمایشی تایبه‌ت و به‌شی لاوه‌كی له رۆژانی 3 تا 12ی دیسێمبه‌ری 2010 له شاری تسالۆنیكی له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له دوایین به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ری مه‌هابادی "ئیبراهیم سه‌عیدی" و "بایرام فه‌زلی" به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه، كاتژمێر 45/9 سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشه‌مه 30 نوامبر له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی 18مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی پسپۆڕانه‌ی وێنه‌گرانی سینه‌ما "پلووس كه‌مێریمه‌یج" PLUS CAMERIMAGE له شاری لۆدز له وڵاتی پۆڵه‌ندا نمایشكرا.
وێنه‌گری سینه‌مای ئێران "بایرام فه‌زلی" بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می باشترین وێنه‌گرتنی ئه‌م فیستیڤاڵه كاندید كرابوو كه شه‌وی سێشه‌مه 30 نوامبر له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا له لایه‌ن كۆمپانیای "ئارای" ARRI كه له نێوان وێنه‌گرانی سینه‌مای جیهاندا گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، له‌گه‌ڵ 15 كاندیدی دیكه ئه‌م فیستیڤاڵه، ته‌ندیسی كاندیدییه‌كه‌ی خۆی له به‌رپرسانی ئه‌و كومپانیایه وه‌رگرت.
هه‌ژده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی "كه‌مێریمه‌یج" به نمایشی فیلم گه‌لی به‌رچاو له
سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له به‌شه‌كانی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی، لاوه‌كی، ڤۆركشۆپی فێركاری پسپۆڕانه‌ی وێنه‌گرتن، ناساندن و نمایشی دوایین ته‌كنۆلۆژیاكانی رۆژی جیهان، له رۆژانی 27ی نۆڤه‌مبه‌ر تا 4ی دیسه‌مبه‌ری 2010 له پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
