
به‌چاودێری به‌ڕێز د. شه‌ماڵ حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری كۆیه‌و گروپی سێوه ساڵیادیك بۆ هونه‌رمه‌ندی مه‌قام بێژ سێوه سازكرد سه‌ره‌تا ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی هونه‌رمه‌ند دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری كۆیه وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی میوانان كرد پاشان د. شه‌مال حه‌ویزی له‌وته‌یه‌كیدا سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماله‌ی خوالیخۆشبووهه‌موو كوردیك كرد وه ئاماژه‌ی به‌نرخ راگرتنی ئه‌م جۆره یادانه كرد وتی ئیمه وه‌ك نه‌ریتیك بۆ شاری كۆیه سالانه یادی هه‌ردوو كه‌ڵه هونه‌رمه‌ند تاهیرتۆفیق وسێوه ئه‌كه‌ینه‌وه‌چونكه هه‌رگیزاو هه‌گیز كاره هونه‌ره‌كانیان له‌یاد ناچن، هه‌روه‌ها به‌ڕیزیان وتیان، شاری كۆیه هه‌موكاتو سه‌رده‌میك نیشانه پیكه‌وه ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی پێوه دیار بوه هه‌روه‌ك مامه سێوه نمونه‌یه‌ك بوه له‌و پیكه‌وه ژیانه ئێستاش له‌كاتێك له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق پێكهاته‌كان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێن و ده‌چه‌وسێنه‌وه به‌ڵام كوردستان‌مان باوه‌شی بۆ كردونه‌ته‌وه وه‌له‌هه‌موو باره‌كانی ژیان به‌شدارن هونه‌ری بیت یا ڕۆشنبیری یان سیاسی هیتر --- هه‌روه‌ها به‌رێزیان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه جۆن ناوی هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك سێوه و تاهیر تۆفیق له‌بیر ناكه‌ین ئاواش ئه‌بێ ئه‌و كه‌له‌پیاوانه‌ی ئه‌م شاره وه‌ك حاجی به‌كرئاغای حه‌ویزی وجه‌میل ئاغا‌و حه‌مه ئاغاوحه‌مه زیاد ئاغا نابیت بیریان بكه‌ین جونكه خزمه‌تێكی زۆری ئه‌م شاره‌و ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌مرانه‌یان كردوه‌و له دیوه‌خانه‌كانیان بونه‌ته پالپشتیان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وپشتگیریانه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر كرد بۆ ئه‌م شاره وه‌ك دامه‌زراندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری كۆیه و بڕینه‌وه‌ی مانگانه‌یه‌ك بۆ چه‌ن گڕوپێك وسه‌نته‌رێك له‌و ده‌ڤه‌ره‌و نمونه‌ی تیپی باواجی وگروپی موزیكی سێوه، دواتر وه‌ك موژده‌یه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندانی كۆیه بۆ وتیان كه له‌بوجه‌ی 2011وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌به‌رنامه‌یدایه باڵه‌خانه‌یه‌ك بۆ ئه‌م شاره بكاته‌وه كه تیایدا هه‌موو به‌شه‌كان له هونه‌ر ئه‌توانن سودی لێوه‌ربگرن، له‌كۆتایی وته‌كه‌ی به‌ڕێزیان دوباره‌سه‌ره‌خۆشی خۆی و بۆ بنه‌ماڵه‌كه دوپات كرده‌وه به‌ڵێنی به پشتگیری كردنی له‌م یادانه كرده‌وه –پاشان هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز قایمقامی كۆیه‌و گڕوپی سێوه وتاریان پیشكه‌ش كرد، دواتریاده‌كه به‌چه‌ن كارێكی هونه‌ری له‌مه‌قام گۆرانیه‌كانی سێوه كه هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان سه‌لاح محمدوچرپه‌نه‌به‌زو مه‌لا شێروان و زاهیر جه‌لال و كۆرس پیشكه‌ش كرا وه‌له‌كۆتایدا بنه‌ماڵه سێوه سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و خودی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ڕی گشتی كرد سوپاسی هه‌موو ئاماده‌بوانی كرد---
ڕاگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
ڕۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ولێر
كۆیه/14/12/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
