به‌لامه‌وه سه‌یر نییه تا ئه‌م ده‌مه‌ش زۆرێك هه‌بن هه‌وڵی ڕێگریكردن له سه‌مای گه‌نجانمان بده‌ن،
ئه‌دی ئه‌مه پێوه‌سته به‌هه‌رسنه‌كردنی ڕه‌وتی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌قڵه دۆگماكانه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا گومانم نییه له‌وه‌ی ته‌واوی ڕێگره‌كان خۆیان له دیتندا چێژی زۆر له سه‌مای گه‌نجان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وایكردووه له دژایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بن، ئه‌وه‌یه كه نه‌یانتوانیوه وێڕای چێژه كاتییه‌كان، دیوه هونه‌رییه‌كه‌ی سه‌ماكان بخوێننه‌وه تا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه چێژ وه‌ربگرن، خۆ ئه‌گه‌ر چێژ بكه‌وێته به‌ر دیوه هونه‌رییه‌كه‌وه، به‌دڵنیایییه‌وه ئاسانتر هه‌رس ده‌كرێت و به‌دوایدا چاوه‌ڕوانیی چێژی فره‌تر له كاری نوێتردا ده‌كرێت.
ته‌واوی سه‌ماكان له هه‌موو دنیادا هه‌مان شتن، هه‌ر نه‌ته‌وه و میلله‌تێك به‌پێی كولتووره‌كه‌ی خۆی هه‌ڵسوكه‌وتی له ته‌كدا ده‌كات، ئه‌دی خۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ میللییه‌كانیش له سه‌ما دانه‌بڕاون و ته‌واویان ده‌چنه خانه‌ی هونه‌ری سه‌ماوه، كه‌چی له‌لای زۆر له خه‌ڵكانی ئێمه به‌هونه‌رمه‌ندانیشه‌وه، "سه‌ما" خه‌ریكه ده‌بێته وشه‌یه‌كی ڕه‌زا قورس و نه‌خوازراو، ئه‌مه نه‌ك له‌لای سه‌رجه‌م، بگره له‌لای ئه‌وانه‌ی تا ئێسته نه‌یانتوانیوه خۆیان له قاوخی كۆنخوازییه‌كه ده‌رباز بكه‌ن، بۆیه له دیوێكدا چێژ وه‌رده‌گرن، به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا دژایه‌تیی ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش له ئیزدواجییه‌تدا خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
پێشتر گوتوومه و ئێستاش جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه، باشتره له ناسكه كچان و كوڕانمان بگه‌ڕێن با بۆ خۆیان له‌نێو دنیا جوانه‌كه‌یاندا سه‌ما بكه‌ن، مه‌به‌ستم سه‌ما هونه‌رییه‌كانه، واته سه‌ما بۆ جوانكردنه‌وه‌ی كاره هونه‌رییه‌كان، سه‌ما به‌و ته‌رزه هونه‌ره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خۆمانیشه‌وه به‌كار ده‌برێت.. ئاخر تو ویژدانتان ئه‌وه‌ی "ده‌شنێ موراد" له گۆرانیدا پێشكه‌شمانی ده‌كات، ته‌نیا خۆی له سه‌ما ئاساییه‌كان ده‌نوێنێ یاخۆ به‌رهه‌می پڕ هونه‌ر و به‌هره‌یه؟.
لێره‌دا باسی ده‌شنێ وه‌ك گۆرانیبێژێك ناكه‌م و نایخه‌مه به‌ر قه‌ڵه‌می هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له‌باره‌ی گۆرانی و ده‌نگی گۆرانیگوتنی ده‌شنێوه بدوێم، پێویستیم به‌زیاتر گوێگرتنه له ده‌نگی و ئه‌و ستایلانه‌ی ده‌توانێ گه‌مه‌ی گۆرانی و ده‌نگییان له‌گه‌ڵدا بكات، بۆیه باشتری ده‌بینم ئه‌مه به‌پرۆژه‌ی داهاتووم بسپێرم، هه‌رچی ده‌هێنێ ئێستا بیخه‌مه به‌ر ئاماژه‌وه، جوانییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌یه له بوێری و سه‌ما هونه‌رییه‌كانیدا.
پێده‌چێ ده‌شنێ سه‌مای وه‌ك هونه‌رێكی باڵا وه‌رگرتبێ نه‌ك ته‌نیا بۆ نواندنكاری، ئه‌مه‌یان به‌ئاشكرا له گۆرانیی "هێلا هۆپ"ه‌كه‌ی ده‌خوێنرێته‌وه، چونكه له‌وێدا سه‌مایه‌كی ئاسایی وه‌ك هه‌ریه‌ك له سه‌ماكانی كچانی دیكه له نێو كلیپی گۆرانییه‌كاندا نابینین، بگره ده‌شنێ سه‌مایه‌كی مامۆستایانه‌مان پێ ده‌به‌خشێت، سه‌مایه‌ك ته‌نیا جه‌سته ڕۆڵی تێدا ناگێڕێت، بگره ڕۆحی له‌گه‌ڵدا ئاوێته ده‌كات و ده‌كرێ به‌سه‌مای پڕۆفیشناڵیش ناوده‌زی بكه‌ین.. به‌ڕای من ئه‌مه‌یان تا ئاستێكی فره له‌سه‌ر وه‌ستانی پێده‌وێ، كه ده‌هێنێ وه‌ك پێشنیاز بیخه‌ینه به‌رده‌م ده‌شنێ و ده‌شنێكانی تریش "ئه‌گه‌ر هه‌بن".
گۆرانیگوتنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێوه‌سته به‌خۆی و توانا و ئاره‌زووه‌كانیه‌وه، وه‌ك بێژه‌ریش به‌كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتووی ئه‌و بواره‌ی ده‌بینم، به‌ڵام له سه‌ما هونه‌رییه‌كانیدا ده‌هێنێ ده‌شنێ خۆی به‌مامۆستا ببینێت، ئه‌دی من وایده‌بینمه‌وه توانای ئه‌م كچه هونه‌رمه‌نده له گۆرانی یان كاری بێژه‌ریدا گه‌یشتبێته هه‌ر ئاستێك یان بیه‌وێ به‌هه‌ر ئاستێك بگات، ئه‌سته‌مه داهێنانه‌كانی له‌و بوارانه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌ما هونه‌رییه‌كانی بكه‌وێته به‌راورده‌وه، ئه‌مه‌یه وامان لێده‌كات له سه‌مادا وه‌ك مامۆستایه‌ك سه‌یری بكه‌ین، مامۆستا به‌و واتایه‌ی توانای پێگه‌یاندنی كه‌سانی تریشی هه‌بێت، نه‌ك ته‌نیا خۆی به‌تاقانه‌یی بهێڵێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وا بیر بكاته‌وه، هه‌قدار ده‌بین به‌خۆپه‌رستی بناسێنین، ئه‌دی خۆ ئه‌م هونه‌ره‌ش چیی كه‌متر نییه له هونه‌ره جوانه‌كانی تر، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه پتریش بكه‌وێته به‌ر بایه‌خه‌وه، چونكه ئێمه كه‌سانی به‌توانا و مامۆستایانی ئه‌م بواره‌مان وه‌ك ژماره ده‌گمه‌نن.. ئه‌دی چه‌نده شانازییه له سلێمانیدا هونه‌رمه‌ندێكی مامۆستای وه‌ك "ڕووبار ئه‌حمه‌د" له فێرگه‌كه‌یدا وانه‌ی سه‌مای بالیه ده‌ڵێته‌وه و منداڵان فێر ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش پتر قسه له‌سه‌ر ڕه‌سه‌نایه‌تی و شێواندنی ڕه‌سه‌نایه‌تی له‌لایه‌ن كۆنخوازه‌كانه‌وه بكرێت، خۆ سه‌مای بالیه‌ش هونه‌رێكی كوردی نییه و له میللییه‌تی كوردیدا نامۆیه، هاوكات هونه‌رێكی باڵای جیهانییه و له زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیادا بایه‌خی پێدراوه، واته سه‌ما و چه‌ندان هونه‌ری تر له‌نێو میلله‌تانی دنیادا یه‌كانگیرن، یان گشتگیرن و مۆركی میلله‌تێكی تایبه‌تیان به‌سه‌ردا نابڕێ، به‌و پێیه‌ی هه‌موو له به‌كاربردنیاندا هونه‌ری باڵا ده‌نوێنن، ئه‌وه‌ی ده‌شنێش ده‌یكات هه‌ر ده‌چێته هه‌مان بۆته‌وه كه ده‌هێنێ لانیكه‌م وه‌ك هانده‌ر له‌ته‌كیدا بوه‌ستین.
من نازانم ئه‌م خاتوونه تا چه‌ند زانستانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هونه‌ری سه‌مادا ده‌كات، به‌ڵام به‌جووڵه هونه‌رییه‌كانی پێمان ده‌ڵێت توانایه‌كی فره‌ی ئه‌و بواره‌ی له خۆیدا كۆ كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی باسی گۆرانی ده‌كات و نیازمه‌نده خۆی له قه‌ره بدات، به‌شێكی هه‌وڵه‌كانی بخستایه‌ته به‌ر سه‌ما هونه‌رییه‌كانه‌وه، ده‌بوو وه‌ك فێركارێك له‌م هونه‌ره‌دا ڕۆڵ ببینێت، لێره‌وه‌یه تاقانه‌یی ده‌شنێ نیگه‌رانمان ده‌كات.. بۆیه من پێشنیازی بۆ ده‌كه‌م ئه‌م بواره هونه‌رییه هاوشان به‌گۆرانیی كوردی بخاته به‌رنامه‌یه‌وه و كاری له‌سه‌ر بكات، چونكه ئه‌و ده‌مانه‌ی جوانیی سه‌ماكان ئاوێته‌ی ڕۆحی میلۆدییه‌كان ده‌بن، هونه‌ری باڵا و ناوازه به‌رهه‌م دێنن، به‌ڵام نه‌ك سه‌ماكان به‌ته‌نیا به‌رجه‌سته‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بكات، بگره كه‌سانی تریش هاوشانی دروست بن و مۆدێلێكی تری گۆرانی و كلیپه‌كان بخه‌نه به‌رچاو، ئه‌مه و دروستكردنی هونه‌رمه‌ندی سه‌ماكاری تر له كوڕان و كچان به‌ئه‌ركی ده‌شنێ ده‌بینم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
