مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی مایکی گرت وده‌می جوڵاند بتوانێت گۆرانی بڵێت پێی بوترێت هونه‌رمه‌ند من لام وایه له کوردستان پێوه‌رێک نیه بۆ هونه‌رمه‌ندیه‌تی وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌بێت یانی محه‌مه‌دی ماملێ هونه‌رمه‌نده‌وئه‌یاد حسێنیش هونه‌رمه‌نده یانیش عه‌یشه‌شان هونه‌رمه‌نده‌وتاراڕه‌سوڵیش هه‌ر هونه‌رمه‌نده له‌ناو دونیای هونه‌ری کوردی‌دا، بۆیه‌ش ده‌بێت ئه‌وه بۆ هه‌مولایه‌ک ڕوون بکه‌ینه‌وه که ئه‌وانه‌ی به خۆیان ده‌ڵین هونه‌رمه‌ند مه‌رج نیه هونه‌رمه‌ند بن ئه‌وه زروفێک ئه‌و ناوه‌ی پێبه‌خشیون گه‌ر نا ئه‌وه‌ی ده‌نگی له قوڕگ هاته ده‌ره‌وه و دوو کچی تورکی وئه‌وروپی به‌ده‌وریدا به سه‌مایه‌کی سه‌قه‌ت سه‌مایان کرد‌و یانیش که وشه‌کانی تام وبۆنی کوردی نه‌بوون مه‌رج نیه هونه‌رمه‌ند بێت ده‌شێت ده‌نگبێژوگۆرانی بێژووشه‌بێژی پێبوترێت، له‌هه‌مانکاتیشدا له‌ناو هونه‌ری کوردی‌دا حه‌یران بێژ‌و لاوکبێژیش هه‌ن که‌وابێت ده‌بێت ئه‌وانی تریش پێوره‌ێکیان هه‌بێت بۆ جیاکردنه‌وه مادامێک حه‌یران بێژ‌و هونه‌رمه‌ند جیاوازن ده‌بێت هونه‌رمه‌ندیش له‌وانی تر جیابکرێته‌وه ئاخر ناکرێت به خالید ڕه‌شید بوترێت هونه‌رمه‌ندو به کاروان کامیلیش بوترێت هونه‌رمه‌ند یانیش ناکرێت به گوڵبه‌هارولۆکه بوترێت هونه‌رمه‌ند، من مه‌به‌ستم نیه له‌م نوسینه‌دا له به‌های هیچ که‌سیک که‌م بکه‌مه‌وه به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ڕووده‌دا له‌ناو هونه‌ری کوردی‌دا شایانی قسه له‌سه‌ر کردنه له ئه‌نجامی ئه‌و بێسه‌روبه‌ریه‌ی که هه‌یه، ده‌شیت به که‌سێک بوترێت هونه‌رمه‌ند که چه‌ند مه‌رجێکی تیادا هه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا بزانێت هونه‌روپێناسه‌ی هونه‌ری چین ودواتر ئه‌کادیمیای ئه‌و که‌سه له هونه‌ردا وهه‌بونی زانیاری پێویستی ژیاری له‌ناو دونیای هونه‌ریدا بۆ که‌سی هونه‌رمه‌ند پێویسته وئه‌و وشانه‌ی که ئاوازیان به به‌ردا ده‌کات ده‌بێت بزانێت چ وشه‌یه‌کن وچ ئاوازێکیان به به‌ردا ده‌کات ئاخر کفره به دیاری قه‌ره‌داغی ودلێر گه‌رمیانی بوترێت هونه‌رمه‌ند ئه‌مانه‌و چه‌ندان کێشه‌ی تر که هونه‌ری کوردی ڕووه‌و تێکه‌ڵ بوون به ڤایرۆسی مردنی هونه‌ر کردووه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له‌هه‌موشی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو که شه‌وی 30. 10. 2009 له به‌رنامه‌ی میوانی تۆین له که‌ناڵی کوردسات، تاران ڕه‌سوڵ میوان بوو که من لام وایه هێشتا تارا ماویه‌تی پێی بڵێین هونه‌رمه‌ند ده‌شێت پێی بوترێت گۆرانی بێژ نه‌وه‌ک هونه‌رمه‌ند وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسم کرد ناشیت ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌تایانه هه‌بن له تارا وزۆرێک له تاراکانی تر تا پێیان بوترێت هونه‌رمه‌ند گه‌ر هه‌یبوایه ئاوا وڵاتی خۆی نه ئه‌خسته مه‌زاده‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی کاکی پێشکه‌شکار له چوارچێوه‌ی پرسیاره‌کاندا که له تارا کرا سه‌رنجتان بۆ چه‌ند تێبینیه‌ک ڕاده‌کێشم تارا وتی که گه‌ڕامه‌وه سوید یه‌کسه‌ر ئه‌ڕۆم ئه‌خه‌وم ودواتر که هه‌ڵسام هه‌وڵ ئه‌ده‌م هه‌وای پاکی سوید هه‌ڵئه‌مژم، هه‌ڵمژینی هه‌وای پاکی سوید ده‌شیت لای تارا ئه‌وه‌مان پێبڵێت که هه‌وای کوردستان بۆگه‌نیوه من نازانم مرۆڤێک به‌چه‌ند ساڵێک ژیان له ئه‌وروپا چۆن ئاوا ئه‌که‌وێته وێزه‌ی خاکی خۆیه‌وه گه‌ر مرۆڤێک خاکی خۆی خۆش نه‌وێت ئه‌ی ئه‌بێت مانا هونه‌رمه‌ندیه‌کانی چی بن وچۆن چۆنی پێوه‌ر بۆخۆی دابنێت که به‌خۆی بڵیت هونه‌رمه‌ند؟؟ ئاخر سێ چاره‌گی سوید له ده‌ستی سه‌رمای سوید هه‌ڵدێن وڕووه‌و ئیسپانیا و پورتوگال وئیتالیا وماڵتا کۆچ ده‌که‌ن که‌چی خانم وه‌ک ئه‌وه‌ی نیو سه‌ده‌یه له سویده ئاوا سوید به وڵاتی خۆی ده‌زانێت مزایه‌ده‌ی پێده‌کات به‌سه‌ر سه‌ری کوردستاندا، به‌نده له گه‌شتێکی بۆ سوید ئه‌مساڵ که دووه‌م جاربوو بچم بۆ سوید چه‌ندی بڵێی ئه‌وه‌نده ناڕه‌حه‌ت بووم تیایدا چونیشم بۆ کاری تایبه‌تیه‌وه بوو هه‌ڵبه‌ت من مه‌به‌ستم نیه که له وڵاتێکی سوید که‌م بکه‌مه‌وه به‌ڵکو ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه جێگای پرسیاره بۆ ده‌بێت که‌سێکی وه‌ک تارا ئاوا کوردستان به زبڵدان ده‌بینێت له به‌رامبه‌ری سویددا؟ئاخر هه‌ر ئه‌م خانمه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا وتی من 12 ساڵه ده‌ژیم له سوید به‌ڵام که دێمه‌وه بۆ سلێمانی خۆم به‌غه‌ریب ده‌زانم، به‌ڵی خۆی به‌غه‌ریب ده‌زانێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان لانه‌ی ئه‌و نیه ئه‌و له کوردستان له دایک نه‌بووه به‌ڵکو ئه‌و سویدیه‌و فێره کوردیه‌کی سه‌قه‌ت بووه ئاخر له کفر کفرتر نیه زیاد له بیست ساڵی ته‌مه‌نت له سلێمانی به‌سه‌ر بردبێت که‌چی 12 ساڵی سوید ئاوات لێبکات هه‌رچی مانای نه‌ته‌وایه‌تی وهه‌رچی ماناجوانیه‌کانی یاده‌وه‌ری منداڵی هه‌یه له‌بیرت بباته‌وه من نازانم چۆن ئه‌و که‌سانه ویژدانیان ئاسوده‌یه له‌به‌رامبه‌ر میلله‌ت خاکه‌که‌ی خۆیاندا؟؟ له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو که ئه‌م خانمه له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا گله‌یی له خه‌ڵک ده‌کرد ده‌یوت برینداریان نه‌کردووم به‌وه‌ی نه‌هاتوون بۆ کۆنسێرته‌که‌م ئاخر که‌سێک که به‌خۆی بڵیت هونه‌رمه‌ند توخوا له خه‌ڵک ده‌پاڕێته‌وه بچن بۆ کۆنسێرتی له کاتێکدا له‌ناو ئه‌و خه‌ڵکه له‌دایک بوو بێت که‌چی خۆی به ئه‌ندامی ناو ئه‌و خه‌ڵکه نه‌زانێت بۆیه‌ش به تاراخان و ئه‌وانی تری وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێم که بڕۆن له سوید ئاهه‌نگ بگێڕن با هه‌وای پاکی سوید و12 ساڵ ژیانت له‌وێ بێن بۆ ئاهه‌نگه‌که‌ت باشه تاراخان.
hawrerash@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
